ڕێکخراوەی چریکەکانی فیداییی گەلی ئێران
ئەم وتارە ئاماژەی بە ھیچ سەرچاوەیەک نەداوە. تکایە بە دانانی ئاماژە بۆ سەرچاوە بڕواپێکراوەکان، ئەم وتارە باشتر بکە. دەقە بێسەرچاوەکان لەوانەیە داوای سەرچاوەیان لێ بکرێت یان لاببرێن. |
ڕێکخراوەی چریکەکانی فیداییی گەلی ئێران (بە فارسی: سازمان چریکھای فدایی خلق ایران)، ڕێکخراوەیەکی سیاسی و چەکداری مارکسیست بوو کە لە ساڵی ١٩٧١ی زایینی بۆ خەباتکردن بە دژی حەکۆمەتی محەممەدڕەزا پەھلەوی دامەزرا. ئەم ڕێکخراوە لە یەکگرتنی دوو گرووپی چەپی شاراوە بە دی ھات و لە ساڵانی دەستپێکی دەھساڵانی ١٩٧٠ی زایینی (١٣٥٠ی کۆچی ھەتاوی) بە ئامانجی گیرساندنەوەی ئاگری شۆڕش لە نێوی گەلانی ئێران، چەند ئۆپراسیۆنی چەکدارانە دژ بە حەکۆمەتی شای ئێران بەڕێوەبرد. ئەگەرچە ڕێکخراوەی چریکەکانی فیداییی گەل نەیتوانی بە ئامانجەکانی سەرەتاییی خۆی بگەیێت، بەڵام توانی کاریگەرییەکی زۆر لەسەر ڕۆشنبیرانی ھاوچەرخی خۆی دابنێت. چریکەکان لە شۆڕشی مانگی بەھمەنی ئێران و بەدوای ڕزگاربوونی زیندانییە سیاسییەکان زۆر گەشە بوون و دەستیان کرد بە ئەندامگیری بە تایبەت لە نێوی گەنجان و ژنان و ھەروەھا بەرفراوانکردنی چەکەمەنی و توانیویان لە ڕۆژانی دواھەمینی حەکۆمەتی پەھلەوی لە داخستنی ئەو حەکۆمەتە زۆر کاریگەر ببن.
ڕێکخراوەی چریکەکانی فیداییی گەلی ئێران سازمان چریکھای فدایی خلق ایران | |
---|---|
سکرتارییەت | فەڕۆخ نیگەھدار |
وتەبێژ | مەھدی فەتاپووڕ |
دامەزراندن | کۆتایییەکانی ١٩٦٣ چالاکیی سەرەتایی نیسانی ١٩٧١ وەکوو ڕێکخراوەیەکی یەکگرتوو |
جیابوونەوە | ڕێکخراوەی فیدایییەکانی گەلی ئێران (زۆرینە) ڕێکخراوەی چریکەکانی فیداییی گەلی ئێران (کەمینە) چریکەکانی فیداییی گەلی ئێران |
یەکی گرت لەگەڵ | گرووپی جەزەنی-زیازەریفی و ئەحمەدزادە-پوویان-میفتاحی |
پاشینە | حوزەیرانی ١٩٨٠ |
شوێنگەی سەرەکی | تاران، ئێران |
ڕۆژنامە | کار |
ئایدۆلۆژیا | کۆمۆنیزم مارکسیزم |
شوێنی سیاسی | باڵی چەپ |
ڕەنگەکان | سوور |
ئاڵای حیزب | |