ڕووداوی سیاھکەل، ئۆپراسیۆنی سیاھکەل یان بزووتنەوەی سیاھکەل بە ڕووداوی ھێرشی پارتیزانەکانی ڕێکخراوەی چریکەکانی فیداییی گەلی ئێران بە بنکەی ژاندارمیریی شاری سیاھکەل لە پارێزگای گێڵان لە باکووری وڵاتی ئێران دەوترێت کە لە ڕێکەوتی ٨ی شوباتی ١٩٧١ (١٩ی ڕێبەندانی ١٣٤٩) ڕوویداوە. ئامانجی پارتیزانەکان کە چریکیان پێ دەگۆترا، ئازادکردنی یەکێک لە ئەندامانی دەستبەسەرکراوی ئەو ڕێکخراوە بوو. لە پێکدادانەکانی ئەو ڕووداوە ٣ کەس لە چریکەکان کوژراون، ھەروەھا ١٠ چریکیش دەستبەسەر کراون و پاشان بە دەستی حکۆمەتی پەھلەوی گولەباران کراون. ھەندێک لە شیکەران و مێژوونووسان لە ڕووداوی سیاھکەل وەکوو یەکەمین خەباتی چەکدارانە بە ئامانجێکی سیاسی لە مێژووی ھاوچەرخی ئێران ناو دەبەن.[١]

چریکەکانی ڕووداوی سیاھکەل. لە ڕاستەوە بۆ چەپ: ڕیزی یەکەم: محەممەدعەلی موحەدس قەندچی، ھووشەنگ نەیێری، محەممەدمەھدی ئیسحاقی، جەلیل ئینفرادی، ئەحمەد فەرھوودی ڕیزی دووھەم: عەلی ئەکبەر سەفایی فەراھانی، ئیسماعیل موعینی عێراقی، محەممەدھادی فەزلی، شائەڵڵا موشیدی، ھادی بەندەخودا لەنگروودی ڕیزی سێھەم: محەممەد ڕەحیم سەمایی، غەفوور حەسەنپوور ئەسل، ناسر سەیف دەلیل فەراھانی، عەباس دانش بێھزادی، ئیسکەندەر ڕەحیمی

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ کێدی، نیکی ئار، و ڕیشارد، یان. ٢٠٠٦. ئێرانی مۆدێرن: بنەماکان و ئاکامەکانی شۆڕشەکە (بە ئینگلیزی)؛ پ ٢٢٠.