زەینەب جەلالیان (لەدایکبووی ١٩٨٢ لە ماکۆ) زیندانییەکی سیاسیی کوردە لە ڕۆژھەڵاتی کوردستان کە بە کۆنترین زیندانی سیاسیی ژن لە ئێران پێناسە دەکرێت؛ ھەروەھا قورسترین سزاشی لەنێویاندا ھەیە. تۆمەتی ئەندامییەتی پژاک و بەزاندنی نایاسایی سنوور خراوەتە پاڵ زەینەب و سەرەتا بە ساڵێک زیندان و سێدارە مەحکووم بوو کە دواتر بۆ زیندانی ھەتاھەتایی کەم بۆوە. زەینەب تاوەکوو ئێستا مافی مەرەخەسی پێ نەدراوە.[١][٢]

زەینەب جەلالیان
زێنەب جەلالیان

لەدایکبوون١٩٨٢ی زایینی
نەتەوەکورد
تۆمەتی تاوانباریئەندامییەتی پژاک
سزای تاوانباریزیندانی ھەتاھەتایی

ژیاننامە دەستکاری

زەینەب جەلالیان کچی عەلی ساڵی ١٣٦١ی کۆچی ھەتاوی لە دێھاتێکی شاری ماکۆ لە دایک بووە و لە تەمەنێکی کەمدا پەیوەستی ڕیزی گەریلاکانی پەکەکە بووە.[٣]

دەستبەسەر بوون دەستکاری

زەینەب ٢٠ی ڕەشەممەی ساڵی ١٣٨٦ – ١٠ی ئازاری ٢٠٠٨ لە ڕێگای کرماشان - سنە نزیک کامیاران، لە خاڵی پشکنینی قازانچی کرماشان لەلایەن ھێزەکانی ئیتلاعاتی ئێرانەوە کە چەکدار بوون و جلی مەدەنییان لەبەردا بووە قۆڵبەست کراوە و دەوری ئۆتۆمبێلەکەیان داوە و بە زەبری لێدان ھێناویانەتە خوار و لە سندووقی ماشێنێکی تریان ھاویشتووە و بۆ گرتووخانەی ئیتلاعاتی کرماشان کە بە زیندانی مەیدان نەفت ناوبانگی ھەیە؛ گوازراوەتەوە.[٤] دوای سێ ھەفتان بنەماڵەی زێنەبیان ئاگادار کردەووە و خۆیشی ھەفتەیەک دواتر لە پەیوەندییەکدا ھەواڵی گیرانەکەی پشتڕاست کردەوە.

حوکم دەستکاری

زەینەب جەلالیان سەرماوەزی ساڵی ١٣٨٧ لەلایەن لقی یەکی دادگای شۆڕشی کرماشان بە تۆمەتی چوونەدەری نایاسایی لە سنوور بە ساڵێک زیندان و بە تۆمەتی ھاوکاری و ئەندامییەتی پژاک و چالاکی چەکداری دژ بە کۆماری ئیسلامیی ئێران بە واتایەکی تر محاربە و دژایەتی لەگەڵ خودا بە سێدارە مەحکووم بووە؛ ئەو دادگایە بە بێ حازر بوونی پارێزەر و لە چەند خولەکدا بەڕێوە چووە؛ زێنەب ئەو تۆمەتانەی ڕەت کردووەتەوە و وتوویەتی تەنیا بە شێوەی مەدەنی و بێ چەک ھاوکاریی پەکەکەی کردووە. ئەم حوکمە بانەمەڕی ١٣٨٨ لەلایەن ئەنجومەنی باڵا پشتڕاست و پەسەند کراوە. بەھۆی ناڕەزایەتی زۆر لە ناوخۆ و دەرەوی ئێران، خەزەڵوەری ١٣٩٠ زێنەب وەبەر لێبووردنی خامەنەیی کەوتووە و حوکمەکەی لێ بووەتە زیندانی ھەتاھەتایی.[٥] زێبەب لە نامەیەکی ھاوبەشدا لەگەڵ کچەکوردی زیندانی، سۆھەیلا حیجاب ئاشکرا وتوویەتی داوای ئازادی و لێبوردن و مەرەخەسی ناکەم چون ھیچ ھەڵەیەکم نەکردووە.[٦]

گرتووخانەکان دەستکاری

  • زەینەب ھەر لە کاتی دەستبسەر بوونییەوە ھەتاکوو سەرماوەزی ١٣٩٣ لە زیندانی دێزالاوای کرماشان بوو.[٧]
  • بۆ ماوەی پێنج مانگ ساڵی ١٣٨٨ بۆ بەندی ٢٠٩ی زیندانی ئێڤین ڕاگوێزرا و دوایە دیسان بردراوە کرماشان.
  • ساڵی ١٣٩٣ دوای بەدواداچوونێکی زۆر ھێشتیان بچێتە گرتووخانەی شاری خۆی.
  • ٩ی بانەمەڕی ١٣٩٩ – ٤ی نیسانی ٢٠٢٠، زەینەب بە ھۆکارگەلێکی نادیار ڕاگوێزرا و دوایە ڕوون بۆوە لە گرتووخانەی کرماشانە.[٨]
  • چوار ڕۆژ دواتر زەینەبیان بردە بەندی دابڕگەی زیندانی قەرچەکی وەرامین کە خرابترین زیندانە بۆ ژنان لە ئێران.[٩][١٠]
  • ٥ی پووشپەڕ لە قەرچەکەوە بۆ نەندی تاکەکەسی گرتووخانەی ژنانی کرمان ڕاگوێزراوە. ٩ی گەلاوێژی ھەمان ساڵ لەوێڕا پەیوەندی بە ماڵەکەیانەوە گرت و بە فارسی قسەی کرد و وتی ئیزنی ئەوەم پێ نادەن بە کوردی بتاندۆنم.[١١][١٢]
  • ٣١ی جۆزەردانی ١٣٩٩ – ٢٠ی حوزەیرانی ٢٠٢٠ زەینەب بۆ گەڕاندنەوەی بۆ زیندانی خۆی و نەچوونەوە بۆ ئێڤین مانی لە خواردن گرت.[١٣]
  • ٣ی ڕەزبەری ١٣٩٩ – ٢٤ی ئەیلوولی ٢٠٢٠ لەسەرڕاوە لە کرمانەوە بۆ دێزیلاوای کرماشان نێردراوە، حاڵی زێنەب وەندە خراپ بووە کە لەوێ بە زۆری بەرپرسیارەتییان قەبوول کردووە.[١٤]
  • ٢٠ی خەزەڵوەری ١٣٩٩–١٠ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠ زەینەبیان ناردە گرتووخانەی یەزد،[١٥] ڕۆژێک پێشتر پێیان ڕاگەیاندنوو دەینێرنەوە پارێزگای خۆی بەڵام ڕاست نەبوو و تا گەیشتبوو ئەوێش لە ڕێگا زۆریان لێ دابوو. بۆ ئازاری ڕەوانی زیاتر ئاواھی لە شاری خۆی دوور دەخرێتەوە.[١٦]

نەخۆشییەکان دەستکاری

  • زەینەب لە ماوەی ئەو چەند ساڵ زیندانییە بەھۆی ئەشکەنجە بۆ دانپێدانانی زۆرەملی تووشی نەخۆشی جۆراوجۆر بووە: دڵ و ڕیخۆلە و گورچیلەکانی کێشەیان پەیدا کردووە، لای ڕاستی جەستەی بێھەستە بەڵام پشکنینی بۆ نەکراوە و ھۆکارەکەی ڕوون نییە، لەبەر سترێس و ئەو فشارانە کە بۆی دێنن تووشی تە‌وژمی خوێنی بە‌رز و نزمیش بووە، زمانی کێشەی بۆ ساز بووە و قووتدان بۆی ئەستەمە، ددانەکانی ساغ نەماون و ئەگەری لەدەستدانی سۆمای چاوەکانیشی ھەیە.[١٧] ئیزنی پشکنین یان نەشتەرگەری و چارەسەریی پزشکی لە دەرەوەی زیندان بە زەینەب نادرێت مەگەر بەو مەرجەی بە درۆ دان بەو شتە دابنێت کە ئەوان دەیانھەوێت کە زەێنەب نایکات و تەنانەت بۆ دەربڕینی ناڕەزایەتی، لە داودەرمانی ناو زیندانیش خۆی پاڕاستووە.[١٨][١٩][٢٠]
  • حوزەیرانی ٢٠٢٠ زێنەب لە زیندانی وەرامین ڤایرۆسی کۆرۆنا گرت و ھەناسەی تووند بوو کە دواتر تووشی ئاسمی کرد. زەیبەب بە ماڵێیانی ڕاگەیاند بۆ چارەسەری نەیانبردووەتە دەرەوەی گرتووخانە و لەگەڵ چەند کەسێکی دیکەی تووشبوو پێکەوە لە کەرەنتینە دان.[٢١][٢٢][٢٣]

ئەشکەنجە دەستکاری

زێنەب تا ھەشت مانگ مافی گرتنی پارێزەری نەبووە. لە ژوورەکانی تاکەکەسیدا ڕاگیراوە. بە شێوەی جۆراوجۆر وەکوو: سەر لە دیواردان، ھەڕەشەی دەستدرێژی، شەق و مست لە زگ و شەلاخکاری لاقەکانی، قەدەغە کردنی ئاودەست و پشوو، حیجابی زۆرەملی تەنانەت لە بەندی ژنانەش، پشکنین و لەناو بردنی کەلوپەلەکانی و لەژێر چاوەدێر خستنی ھەموو ھەڵسوکەوت و وتوێژەکانی ئەشکەنجە دراوە تاوەکوو لە پێش کامێرا و بۆ بەرنامەیەکی تەلەڤیزیۆنی دان بە کاری نەکردوو دابنێت.[٢٤][٢٥][٢٦]

کاردانەوەکان دەستکاری

  • ڕێکخراوەی لێبوردنی نێونەتەوەیی خەرمانانی ١٣٩٩ لە ڕاگەیەندراوەیەکدا ڕایگەیاند کەمتەرخەمی لە ھەمبەر نەخوشیی زێنەب ئەشکەنجەیە و ھەموو بۆ ئەوەیە ناچار بە دان پێدانانی بکەن.[٢٧]
  • نەتەوە یەکگرتووەکان ساڵی ٢٠١٦ داوای لە ئێران کرد بە زووترین کات زەینەب جەلالیان ئازاد بکرێت و قەرەبووی ئەو چەند ساڵ زیندان و ئەشکەنجانەی بۆ بکرێتەوە.

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ "زێنەب جەلالیان، کۆنترین زیندانی سیاسیی ژن لە گرتووخانەکانی ئێراندا". ڕۆژپڕێس | Rojpress (بە کوردی). 2020-10-10. Retrieved 10ی Mayی 2021. {{cite web}}: Check date values in: |access-date= (help)CS1 maint: url-status (link)
  2. ^ concerning Zeinab Jalalian
  3. ^ "ژیاننامەی زێنەب جەلالیان، گیراوی سیاسی بە بۆنەی ڕۆژی جیھانی ژن: چاوی گەل". Retrieved 10ی Mayی 2021. {{cite web}}: Check date values in: |access-date= (help); Unknown parameter |ناونیشانی ئەرشیڤ= ignored (help); Unknown parameter |ڕێکەوتی ئەرشیڤ= ignored (help)CS1 maint: url-status (link) ١٠ی ئایاری ٢٠٢١ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  4. ^ "زەینەب جەلالیان؛ ڕزگاربووی بەردەم پەتی سێدارە، لەزینداندا ململانێ لەگەڵ نەخۆشیدا دەکات". hawlati.co (بە ئینگلیزی).{{cite web}}: CS1 maint: url-status (link)
  5. ^ "زەینەب جەلالیان بۆ بەندیخانەی کرماشان گوازرایەوە – Renas News".{{cite web}}: CS1 maint: url-status (link) ١٢ی ئایاری ٢٠٢١ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  6. ^ "زێنەب جەلالیان و سوھەیلا حیجاب نامەیەکییان بڵاو کردەوە – خۆڕاگری".{{cite web}}: CS1 maint: url-status (link)
  7. ^ KHRN (2020-11-12). "Four Times Transfer and Exile in Six Months; Zeynab Jalalian Transferred to Yazd Prison". KHRN (بە ئینگلیزی). Retrieved 2021-05-10.
  8. ^ "ڕاگواستنی زەینەب جەلالیان بۆ شوێنێکی نادیار". Hengaw (بە Kurdish (Arabic script)). Retrieved 10ی Mayی 2021. {{cite web}}: Check date values in: |access-date= (help)CS1 maint: url-status (link)
  9. ^ "زەینەب جەلالیان گوازراوەتەوە بۆ زیندانی وەرامین". Aryen News. ٢ی ئایاری ٢٠٢٠. {{cite web}}: Check date values in: |date= (help)CS1 maint: url-status (link) ١١ی ئایاری ٢٠٢١ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  10. ^ KHRN (2020-06-03). "Concerns Over the Fate of Zeynab Jalalian in the Quarantine of Qarchak Prison". KHRN (بە ئینگلیزی).{{cite web}}: CS1 maint: url-status (link)
  11. ^ IranWire https://iranwire.com/fa/special-features/39895. {{cite web}}: |url= missing title (help)CS1 maint: url-status (link)
  12. ^ "Exclusive: Zeinab Jalalian in bad condition in prison". Iran International (بە ئینگلیزی). 2020-08-01. Retrieved 12ی Mayی 2021. {{cite web}}: Check date values in: |access-date= (help)CS1 maint: url-status (link)
  13. ^ "زەینەب جەلالیان لە زندانی قرچەکی وەرامین مانی لە خواردن گرت". komarixwaz.com. Retrieved 10ی Mayی 2021. {{cite web}}: Check date values in: |access-date= (help)CS1 maint: url-status (link) ١١ی ئایاری ٢٠٢١ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  14. ^ ""زەینەب جەلالیان" بۆ زیندانی دێزڵاوای کرماشان ڕاگوێزرا". Kurdpa (بە Kurdish (Arabic script)). Retrieved 10ی Mayی 2021. {{cite web}}: Check date values in: |access-date= (help)CS1 maint: url-status (link)
  15. ^ KHRN (١٤ی ئایاری ٢٠٢١). "Political prisoner Zeynab Jalalian in critical condition in Yazd". KHRN (بە ئینگلیزی). Retrieved 18ی Mayی 2021. {{cite web}}: Check date values in: |access-date= و |date= (help)CS1 maint: url-status (link)
  16. ^ KHRN (2020-11-12). "Four Times Transfer and Exile in Six Months; Zeynab Jalalian Transferred to Yazd Prison". KHRN (بە ئینگلیزی). Retrieved 12ی Mayی 2021. {{cite web}}: Check date values in: |access-date= (help)CS1 maint: url-status (link)
  17. ^ "ئەگەری لەدەستدانی چاوی زەینەب جەلالیان". زاگرۆس پۆست. Retrieved 10ی Mayی 2020. {{cite web}}: Check date values in: |access-date= (help)CS1 maint: url-status (link) ٢٦ی ئەیلوولی ٢٠٢٠ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  18. ^ Association, Kurdistan Human Rights (2018-02-15). "زیندانی خۆی / مەترسی ھەیە زەینەب جەلالیان بینایی چاوەکانی لە دەست دابێت". کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان. Retrieved 10ی Mayی 2021. {{cite web}}: Check date values in: |access-date= (help)CS1 maint: url-status (link)
  19. ^ "ڕەوشی تەندروستی زێنەب جەلالیان نالەبارە". مەسعوود مەناف|Masoud Manaf (بە کوردی).{{cite web}}: CS1 maint: url-status (link)
  20. ^ IRANIAN KURDISH WOMAN DENIED MEDICAL CARE ٢٧ی شوباتی ٢٠٢٠ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  21. ^ Corporation, Nalia. "ئێران.. زەینەب جەلالیان زیندانی سیاسی کورد تووشی کۆرۆنا بوو". www.nrttv.com. Retrieved 10ی Mayی 2021. {{cite web}}: Check date values in: |access-date= (help)CS1 maint: url-status (link)
  22. ^ "فاتمە کەریمی: زەینەب جەلالیان لە ڕێگای باوکییەوە پشت ڕاستکراوە کە تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بووە". VOA (بە کوردی). Retrieved 10ی Mayی 2021. {{cite web}}: Check date values in: |access-date= (help)CS1 maint: url-status (link)
  23. ^ "Kurdish Political Prisoner Contracts Coronavirus in Iran's Qarchak Prison". Iran HRM (بە ئینگلیزی). 2020-06-07. Retrieved 12ی Mayی 2021. {{cite web}}: Check date values in: |access-date= (help)CS1 maint: url-status (link)
  24. ^ "Document". www.amnesty.org (بە ئینگلیزی). Retrieved 2021-05-10.
  25. ^ "Report On Torture And Illegal Imprisonment Of Kurdish Political Prisoner Zeinab Jalalian". The Rojava Report (بە ئینگلیزی). 2015-08-31. Retrieved 12ی Mayی 2021. {{cite web}}: Check date values in: |access-date= (help)CS1 maint: url-status (link)
  26. ^ "Iranian Judicial Officials Suggest Kurdish Prisoner Will Get Temporary Leave if She Agrees to Televised "Confession"". Center for Human Rights in Iran. 2016-02-09.{{cite web}}: CS1 maint: url-status (link)
  27. ^ "تداوم حبس زینب جلالیان، زندانی سیاسی در سلول انفرادی زندان کرمان". حقوق بشر در ایران (بە فارسی). 2020-07-30.{{cite web}}: CS1 maint: url-status (link)