نەرویژ

وڵاتێک لە باکووری ئەورووپا
(لە Noregەوە ڕەوانە کراوە)

نەرویژ یەکێکە لە وڵاتە ئەورووپییە سکاندیناڤییەکان کە دەکەوێتە باکووری کیشوەرەکەوە. نەرویژ سنووری ھەیە لەگەڵ ھەریەک لە سوید، فینلاند، و ڕووسیا، ھەروەھا سنووری دەریاییی لەگەڵ ھەریەک لە وڵاتانی دانمارک و بریتانیادا ھەیە. نەرویژ بە باشترین وڵات دادەنرێ لە بژێویی ژیاندا.

شانشینی نەرویژ
Kongeriket Norge (بۆکمۆل)
Kongeriket Noreg (نینۆرسک)
[[ی نەرویژ |]]
سروود: بەڵێ، ئێمە ئەم وڵاتەمان خۆش ئەوێ

پایتەخت
و
ئۆسلۆ
59°56′N 10°41′E / 59.933°N 10.683°E / 59.933; 10.683
زمانە فەرمییەکان زمانی نەرویژی (بۆکمۆل و نینۆرسک)
دەوڵەت دیموکراسی پارلەمانی و
پادشایی مەشروتە
 -  پادشا ھارالدی پێنجەم
 -  سەرۆکی حکوومەت جوناس ګھر سټیر
ڕووبەر
 -  ٣٨٥٬١٨٠[١] کیلۆمەتری چوارگۆشە (٦١)
ھەڵەی دەربڕین: پیتێکی نەناسراو ھەیە "" مایلی چوارگۆشە 
ژمارەی دانیشتوان
 -  بەراوردی ٢٠٢٤ ٥٬٥٥٠٬٢٠٣[٢] (١٢٠)
لای لێخوڕین ڕاست
پاوانی ئینتەرنێت .no

کورتەیەک لەبارەی مێژووی نەرویژ

دەستکاری

ئێمە بە سەردەمی نێوان ساڵی ٨٠٠ و ١٠٥٠ی پاش زایین دەڵێین سەردەمی ڤایکینگ. لە سەرەتای سەردەمی ڤایکینگدا، نەرویژ وڵاتێکی یەکگرتوو نەبوو، بەڵکوو لە چەندین شانشینی بچووک پێکھاتبوو. لە ساڵی ٨٧٢ ھاراڵد فەیرھەیر (Harald Hårfagre) بوو بە شای بەشێکی زۆر لە نەرویژ. زۆرێک لە ڤایکینگەکان سەفەریان کرد بۆ وڵاتانی تر. ھەندێ لە ڤایکینگەکان بازرگان بوون و کاڵایان دەکڕی و دەفرۆشت، بەڵام ئەوانی تر جەنگاوەر بوون؛ خەریکی تاڵان و کوشتن بوون. ئەمڕۆ، کاتێ ئێمە باسی ڤایکینگەکان دەکەین زیاتر دەکەوینە بیری جەنگاوەرەکان. لە سەدەی ١١یەمدا، ئایینی مەسیحییەت ھاتە نێو وڵاتی نەرویژ و جێگەی باوەڕە ئایینییە کۆنەکانی نۆرس (Norse)ی گرتەوە.

یەکگرتنی دانیمارک و نەرویژ

لە ساڵانی ١٣٠٠ دا، ڕۆژ لە دوای ڕۆژ کاریگەریی دانیمارک لەسەر نەرویژ زۆرتر دەبوو؛ لە ١٣٩٧، نەرویژ بەفەرمی لەگەڵ دانیمارک و سوید یەکی گرتبوو. ئەم یەکێتییە لەلایەن شایەکی ھاوبەشەوە بەڕێوە دەبرا. سوید بەرەبەرە لەم یەکێتییە جیا بووەوە، بەڵام دانیمارک و نەرویژ ھەتا ١٨١٤ بە یەکگرتوویی مانەوە. دانیمارک حاکمی ئەم یەکێتییە بوو. کۆپنھاگن ناوەندی فەرھەنگیی ئەم یەکێتییە بوو، و نەرویژییەکان بە زمانی دانیمارکی دەیانخوێند و دەیاننووسی. جووتیارانی نەرویژی باجیان دەدا بە شای کۆپنھاگن.

لەناوچوونی یەکێتی و دروستبوونی یەکێتیی نوێ

سالی ١٨١٤ ساڵێکی گرنگە لە مێژووی نەرویژدا. لە ١٧ی مەی ئەم ساڵەدا نەرویژ بوو بە خاوەنی یاسای بنەڕەتی (دەستوور)ی خۆی. لە سەرەتای ساڵانی ١٨٠٠دا، چەندین جەنگ لە ئەورووپا ڕووی دا. یەکێک لەوانە جەنگێکی گەورە بوو لە نێوان بەریتانیا و فەڕەنسا. دانیمارک/نەرویژ لایەنی فەڕەنسای گرت و کاتێ کە فەرەنسا جەنگەکەی دۆڕاند، شای دانیمارک ناچار کرا نەرویژ ڕادەستی سوید بکا، کە لایەنگری بەریتانیا بوو. یەکێتیی نێوان دانیمارک و نەرویژ لە ١٨١٤ لە ناو چوو. ھەندێ لە نەرویژییەکان ھیوادار بوون کە دوای لەناوچوونی ئەم یەکێتییە نەرویژ ببێ بە نەتەوەیەکی سەربەخۆ. گرووپێک لە پیاوانی پێشەنگ لە ئەیدسڤۆڵ (Eidsvoll)، لە ناوچەی ئاکێرشووس (Akershus)، کۆ بوونەوە. ئەوان لە پاڵ ھەوڵەکانی تر دا، یاسای بنەڕەتییان دانا بۆ نەرویژێکی سەربەخۆ. بەڵام، نەرویژ ناچار کرا لەگەڵ سوید یەک بگرێ و لە تشرینی دووەمی ١٨١٤، یەکێتیی نێوان ئەم دوو وڵاتە بوو بە ڕاست. یەکێتی لەگەڵ سوید لاوازتر لە یەکێتی پێشوو لەگەڵ دانیمارک بوو. بە نەرویژ ڕێگە درا کە یاسای بنەڕەتیی خۆی (بە ھەندێ گۆڕانکارییەوە) بە کار بێنێ و خۆی بەڕێوە ببا. سوید سیاسەتی دەرەوەی دیاری دەکرد و شای ھەردوو وڵات سویدی بوو.

خۆشەویستیی نیشتمان و ناسنامەی نەرویژی

نزیک بە نیوەی سەدەی ١٩، بزووتنەوەیەکی نوێ لە بواری ھونەر و فەرھەنگدا سەری ھەڵدا، کە ئێمە پێی دەڵێین بزووتنەوەی خۆشەویستیی نیشتمان. بەشێکی گرنگ لەم بزووتنەوەیە لەسەر کاراکتەری نیشتمانی و گەورەکردنەوە و ڕازاندنەوەی ئەم کاراکتەرە جەختی دەکرد. لە نەرویژ، زیاتر تەئکید لەسەر جوانیی سروشتی نیشتمان بوو. کۆمەڵگای جووتیاران وەکوو «نموونەی نەرویژیبوون» سەیر دەکرا. خۆشەویستیی نیشتمان لە ئەدەبیات، ھونەرە دیدارییەکان و مووزیکدا خۆی دەنواند. لەم ماوەدا، نەرویژییەکان ھەستێکی مەزنتریان بەرامبەر بە ناسنامەی نیشتمانیی خۆیان ھەبوو. زۆرێکیان شانازییان بە نەرویژیبوونی خۆیان دەکرد، و لە ئاکامی ئەمەدا، مەیلی ئەوان بۆ سەربەخۆبوونی وڵات زیاتر بوو. بەھۆی ئەوەی کە نەرویژ چەند سەدە لەگەڵ دانیمارک یەکی گرتبوو، زمانی نووسینی نەرویژ دانیمارکی بوو. ئەو زمانی نووسینە کە ئێستا پێی دەڵێین بۆکمال (bokmål) نموونەیەکی پێشکەوتووی ئەم زمانەیە. لە دەورانی بزووتنەوەی خۆشەویستیی نیشتماندا، زۆرکەس پێیان وابوو کە نەرویژییەکان دەبێ زمانی نووسینی تایبەت بە خۆیان ھەبێ کە لەسەر زمانی دانیمارکی نەبێ. لەبەر ئەمە، زمانەوان ئیڤار ئاسێن (Ivar Aasen) (١٨١٣ تا ١٨٩٦) بە سەرانسەری وڵاتدا گەشتی کرد و نموونەی شێوەزارە جیاجیاکانی کۆ کردەوە. ئەو ئەم نموونانەی بە کار ھێنا بۆ دروستکردنی زمانێکی نووسینی نوێ بە ناوی نینۆرسک (nynorsk) (واتە سویدیی نوێ). لە ١٨٠٠ەوە تا ئێستا ھەردوو شێوەزاری نینۆرسک و بۆکمال تا ڕادەیەکی زۆر پێشکەوتوون، بەڵام لە نەرویژ ھێشتا دوو شێوەزاری ڕەسمی لە زمانی نەرویژی ھەیە، جگە لە شێوەزارەکانی سامی (Sami) و کڤێن (Kven (kvensk)).

نەرویژی ئەمڕۆ

دوای تەواوبوونی جەنگ، وڵات پێویستی بە بنیادنانەوەی ھەبوو. تا ڕادەیەکی زۆر کالا کەم بوو، و خانووی کافی بۆ خەڵک نەبوو. بۆ بنیادنانەوەی وڵات بەزووترین کات پێویست بە ھاوکاری و یەکڕیزی ھەبوو. حکوومەت ھەندێ ڕێسای سەخت و توندی دانا بۆ ئابووری و سەرفکردن (ئیستھلاک). ماوەیەکی کورت دوای جەنگ، ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان (UN) دامەزرا. ئامانجی سەرەکیی نەتەوە یەگرتووەکان ئەوە بوو کە پەرە بدا بە ئاشتی و دادوەری لە سەرانسەری جیھان. نەرویژ یەکێک بوو لە یەکەمین وڵاتان کە لە تشرینی دووەمی ١٩٤٥ بوو بە ئەندامی ئەم ڕێکخراوە. ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا پێشنیاری یارمەتیی داراییی دا بۆ پشتیوانیکردن لە بنیادنانەوەی وڵاتانی ئەورووپا لە دوای جەنگ. ئەم یارمەتییە ئابوورییە بە ناوی «پلانی مارشاڵ” ناسراو بوو، و داخوازییە ئابووری و سیاسییەکانی وڵاتانی وەرگری ئەم یارمەتییەی لە خۆ دەگرت. نەرویژ نزیکەی سێ ملیارد کرۆن یارمەتیی وەرگرت. لە ١٩٤٩، نەرویژ و یازدە وڵاتی تر “پەیماننامەی ئەتلەنتیکی باکوور»یان واژوو کرد. ئەمە بوو بەھۆی دامەزرانی ڕێکخراوی بەرگریی ئەتلەنتیکی باکوور، ناتۆ. پەیوەندیی نزیکی نێوان ڕۆژاوای ئەورووپا و ویلایەتە یەکگرتووەکان ھەتا ئەمڕۆ بەردەوامە. ئابووریی نەرویژ لە ساڵانی ١٩٥٠ و ١٩٦٠دا تەقریبەن بەھێز بوو، و حکوومەت چەندین چاکسازیی ئەنجام دا بۆ ئەوەی چۆنایەتیی ژیانی دانیشتووانی ئەم وڵاتە باشتر بکا. لە ساڵانی ١٩٦٠دا، چەند کۆمپانیا ویستیان لە دەریاکانی نەرویژدا بیر ھەڵکەنن بۆ بەرھەمھێنانی نەوت و گاز. ھەروەکوو پرۆژەکانی کارەباییی ئاویی ٥٠ ساڵ لەوەوپێش، سەرچاوەکانی نەوت لەژێر خاوەندارێتیی حکوومەتدا بوو، بەڵام ڕێگە درا بە کۆمپانیاکانی کەرتی تایبەت بۆ ئەوەی لە ھەندێ شوێنی دیاریکراو بۆ ماوەیەکی دیاریکراو بگەڕن بۆ نەوت، بیر ھەڵکەنن و نەوت ھەڵگۆزن. یەکەمجار لە ١٩٦٩، لە دەریای باکوور نەوت دۆزرایەوە و، لەو کاتەوە، نەرویژ بووە بە وڵاتێکی خاوەن نەوت. ئەمڕۆ، نەرویژ یەکێکە لەو وڵاتانەی جیھان کە زۆرترین ڕێژەی نەوت ھەناردە دەکات، و پیشەسازیی نەوت کاریگەرییەکی گرنگی لەسەر ئابووریی نەرویژ ھەیە. ھەروەھا، بزووتنەوە جەماوەرییە مەزنەکان کاریگەرییەکی زۆریان لەسەر پێشکەوتنی نەرویژی ئەمڕۆ ھەبووە. بە تایبەت بزووتنەوەکانی یەکێتیی کرێکاران و بزووتنەوەکانی ژنان ڕۆڵێکی مەزنیان ھەبووە. پێشینەی بزووتنەوە کرێکارییەکان لە نەرویژ دەگەڕێتەوە بۆ ساڵانی ١٦٠٠، بەڵام لە ساڵانی ١٨٨٠دا لەگەڵ زۆرتربوونی کارەکانی بواری پێشەسازی ئەم بزووتنەوانە زیاتر ڕێکخران. لە ساڵانی ١٩٢٠دا، ئەم بزووتنەوەیە ھێز و کاریگەرییەکی زۆرتری ھەبوو. بزووتنەوەی کرێکاری خەباتی کرد بۆ باشترکردنی ژیانی کرێکاران، لەوانە کەمکردنەوەی ماوەی کارکردن لە ڕۆژدا، باشترکردنی سەلامەتی شوێنی کار، بیمەی تەندروستی و مافی وەرگرتنی یارمەتیی دارایی لە کاتی بێکاری. بزووتنەوەی ژنان خەباتی کرد بۆ مافەکانی ژنان لە نێو کۆمەڵگا، یەکسانیی نێوان ڕەگەزەکان و دەرفەتی یەکسان بۆ پیاو و ژن. مافی جیابوونەوە، مافی کۆنترۆڵی منداڵبوون، مافی لەباربردن و مافی ژنان بۆ بڕیاردان لەبارەی لەشی خۆیان ھۆکارە سەرەکییەکانی دروستبوونی بزووتنەوەی ژنان بوونە. ئەمڕۆ، پیاو و ژن مافی یەکسانیان ھەیە بۆ خوێندن، کار، مڵک، ماڵ، میرات، دەرمان و چاودێریی تەندروستی.

جوگرافیا

دەستکاری
 
وێنەیەکی مانگی دەستکردی کیشوەری نەرویج لە زستاندا

جوگرافیا

بەشەکانی وڵات

نەرویژ کراوە بە پێنج بەش: باکوور، ترۆندێلاگ (Trøndelag)، ڕۆژاوا، باشوور و ڕۆژھەڵات.

ناحیەکان

نەرویژ ١٩ ناحیەی ھەیە.

فینمارک، ترۆمس و نۆردلاند لە ھەرێمی باکوور ھەڵکەوتوون.

نۆرد-ترۆندێلاگ و سۆر-ترۆندێلاگ لە ھەرێمی ترۆندێلاگ ھەڵکەوتوون.

مۆر ئۆگ ڕۆمسدال، سۆگن ئۆگ فیۆردانە، ھۆردالاند و ڕۆگالاند لە ھەرێمی ڕۆژاوا ھەڵکەوتوون.

ڤێست-ئاگدێر و ئاوست ئاگدێر لە ھەرێمی باشوور ھەڵکەوتوون.

تێلێمارک، بوسکێروند، ڤێستفۆڵد، ئاکێرشووس، ئۆسلۆ، ئۆستفۆڵد، ھێدمارک و ئۆلاند لە ھەرێمی ڕۆژھەڵات ھەڵکەوتوون.

شارەکان

نەرویژ نزیک بە ١٠٠ شاری ھەیە.

ئەمانەی خوارەوە گەورەترین شارەکانی نەرویژن (بە گوێرەی سەرژمێریی (٢٠١٤):

  • ئۆسلۆ (نزیکەی ٦٣٤٠٠٠ کەس)
  • بێرگێن (نزیکەی ٢٧٢٠٠٠ کەس)
  • ترۆندھەیم (نزیکەی ١٨٢٠٠٠ کەس)
  • ستاڤانگێر (نزیکەی ١٣٠٠٠٠ کەس)
  • کریستیانساند (نزیکەی ٨٦٠٠٠ کەس)
  • فرێدریکستاد (نزیکەی ٧٨٠٠٠ کەس
  • ترۆمسۆ (نزیکی ٧٢٠٠٠ کەس)
  • ساندنێس (نزیکەی ٧٢٠٠٠ کەس)
  • دراممێن (نزیکەی ٦٦٠٠٠ کەس)
  • سارپسبۆرگ (نزیکەی ٥٤٠٠٠ کەس)

ڕاستییە جوگرافییەکانی تر

  • بەرزترین کێوی نەرویژ ناوی گالدھۆپیگگێن (Galdhøpiggen)ە. ٢٤٦٩ میتر بەرزە. نزیکەی نیوەی ڕووبەری وڵاتی نەرویژ شاخاوی و کێوسانە.
  • گەورەترین دەریاچەی نەرویژ ناوی میۆسا (Mjøsa)یە.
  • درێژترین ڕووباری نەرویژ گلۆمما (Glomma)یە. ٦١١ کیلۆمیتر درێژە.
  • چەندین ئاودۆڵ (fjord) لە کەناری دەریا دا ھەن، کە درێژترینی ئەوان سۆنگەفیۆرد (Sognefjord)ە. ئەم ئاودۆڵە ٢٠٤ کیلۆمیتر درێژە و لە قووڵترین شوێن دا ١٣٠٨ میتر کوورە.

کەش و ھەوا

دەستکاری

نەرویژ چوار وەرزی ھەیە: بەھار، ھاوین، پاییز و زستان.

کەش و ھەوای نەرویژ لە ناوچەیەکەوە بۆ ناوچەیەکی تر جیاوازە. ھەروەھا لە نێو یەک ناوچەیشدا جیاوازیی زۆر ھەیە، و ڕەنگە ھەموو ساڵێک تا ڕادەیەکی بەرچاو بگۆڕێ. بەگشتی، ناوچەکانی کەنار دەریا زستانی ئارام و بەفری کەمیان ھەیە، بەڵام ناوچەکانی ناوەوەی وڵات زستانی سارد و بەفری زۆریان ھەیە. لە لایەکی ترەوە، ھاوینی ئەم ناوچانە زۆرجار گەم و وشکە. لە ھەرێمی ڕۆژاوای نەرویژ زۆرتر لە ھەرێمی ڕۆژھەڵات باران دەبارێ.

لە ناوچەکانی کەناردەریا زۆربەی کات، بە تایبەت لە وەرزی پاییز، با دێ.

ھەروەھا ڕێژەی ڕووناکیی ڕۆژ تا ڕادەیەکی زۆر لە نێوان ناوچەکانی باکوور و باشووردا جیاوازە. لە وەرزی زستان، ھەرچەندە لە باکوور نزیک دەبیتەوە، ڕۆژ کورتترە. لە ھاممێرفێست، کە باکووریترین شاری ئەورووپایە لەسەر خاکی ئەسڵیی نەرویژ، لە وەرزی زستان تاریکترین کاتی ساڵ نزیکەی دوو مانگ درێژەی ھەیە. لەم ماوەیەدا، ھیچ خۆرەتاوێک نییە؛ بەڵام لە ھاوین دا پێچەوانەی ئەمە ڕوو دەدا، و لە نیوەی شەودا خۆرەتاوە!

لە باشووری وڵات، ھەروەھا جیاوازیی زۆر ھەیە لە نێوان ڕۆژەکانی زستان و ھاویندا؛ بەڵام لە ناوچەکانی باشوور ھەرگیز شەوی سەرجەمی یان خۆرەتاوی نیوەشەو ڕوو نادا.

زانیاریی کەشوھەوا بۆ «ئۆسلۆ -بلیندەرن ١٩٩١–٢٠٢٠ (کۆپن: Cfb/Dfb)(94 م، توندڕەوەکان لە ساڵی ١٩٠٠ەوە)»
مانگی زایینی ١ ٢ ٣ ٤ ٥ ٦ ٧ ٨ ٩ ١٠ ١١ ١٢ ساڵ
بەرزترین پلەی تۆمارکراو ١٢٫٥
(٥٥)
١٣٫٨
(٥٧)
٢١٫٥
(٧١)
٢٥٫٤
(٧٨)
٣١٫١
(٨٨)
٣٣٫٧
(٩٣)
٣٥٫٠
(٩٥)
٣٣٫٦
(٩٢)
٢٦٫٤
(٨٠)
٢١٫٠
(٧٠)
١٤٫٤
(٥٨)
١٢٫٦
(٥٥)
٣٥٫٠
(٩٥)
نێونجی بەرزترین پلە ٠٫١
(٣٢)
١٫١
(٣٤)
٥٫٣
(٤٢)
١١٫٠
(٥٢)
١٦٫٧
(٦٢)
٢٠٫٤
(٦٩)
٢٢٫٧
(٧٣)
٢١٫٣
(٧٠)
١٦٫٤
(٦٢)
٩٫٦
(٤٩)
٤٫٤
(٤٠)
٠٫٨
(٣٣)
١٠٫٨٢
(٥١٫٥)
نێونجی ڕۆژانە −٢٫٣
(٢٨)
−٢
(٢٨)
١٫٤
(٣٥)
٦٫٢
(٤٣)
١١٫٤
(٥٣)
١٥٫٣
(٦٠)
١٧٫٧
(٦٤)
١٦٫٥
(٦٢)
١٢٫١
(٥٤)
٦٫٥
(٤٤)
٢٫٢
(٣٦)
−١٫٤
(٢٩)
٦٫٩٧
(٤٤٫٧)
نێونجی کەمترین پلە −٤٫٧
(٢٤)
−٤٫٧
(٢٤)
−٢٫١
(٢٨)
٢٫١
(٣٦)
٦٫٨
(٤٤)
١٠٫٨
(٥١)
١٣٫٤
(٥٦)
١٢٫٥
(٥٥)
٨٫٦
(٤٧)
٣٫٨
(٣٩)
-٠٫٠
(٣٢)
−٣٫٩
(٢٥)
٣٫٥٥
(٣٨٫٤)
کەمترین پلەی تۆمارکراو −٢٦٫٠
(−١٥)
−٢٤٫٩
(−١٣)
−٢١٫٣
(−٦)
−١٤٫٩
(٥)
−٣٫٤
(٢٦)
٠٫٧
(٣٣)
٣٫٧
(٣٩)
٣٫٧
(٣٩)
−٣٫٣
(٢٦)
−٨٫٠
(١٨)
−١٦٫٠
(٣)
−٢٠٫٨
(−٥)
−٢٦٫٠
(−١٥)
نێونجی بارین میلیمەتر ٥٧٫٩
(٢٫٢٨)
٤٥٫٦
(١٫٨)
٤١٫٣
(١٫٦٣)
٤٨٫٤
(١٫٩١)
٦٠٫١
(٢٫٣٧)
٧٩٫٧
(٣٫١٤)
٨٦٫٧
(٣٫٤١)
١٠٢٫٨
(٤٫٠٥)
٨٢٫٢
(٣٫٢٤)
٩٣٫٤
(٣٫٦٨)
٨٤٫٦
(٣٫٣٣)
٥٣٫٦
(٢٫١١)
٨٣٦٫٣
(٣٢٫٩٥)
نێونجی ژمارەی ڕۆژەکانی بارین ٩٫٨ ٧٫٣ ٨٫٥ ٨٫١ ٨٫٥ ١٠٫١ ١٠٫٩ ١٠٫٩ ٩٫٤ ١٠٫٩ ١٠٫٧ ٩٫٢ ١١٤٫٣
نێونجی مانگانەی سەعاتەکانی ھەتاوی بوون ٤٥٫١ ٧٧٫٦ ١٤٦٫٥ ١٨٢٫٠ ٢٤٨٫٠ ٢٣٠٫٣ ٢٤٤٫١ ٢٠٣٫٨ ١٥٠٫١ ٩٤ ٥٠٫٩ ٤٠٫٠ ١٬٧١٢٫٤
سەرچاوە: Seklima[٣]

دانیشتووان

دەستکاری

بەپێی ئامارەکانی ساڵی ٢٠١٤ ژمارەی دانیشتووانی وڵاتی نەرویژ ٥٫٠٩١٫٩٢٤ کەس بووە کە دەکاتە ٠٫٠٧ لە سەدی ڕێژەی خەڵکی جیھان. تەمەنی مامناوەندی خەڵکی ئەم وڵاتە ٣٩٫١ ساڵە. ھەروەھا ٨٠ لە سەدی دانیشتووانی ئەم وڵاتە لە شارەکان دەژین.[٤]

ئایینەکان لە نەرویژ
ئایینەکان ڕێژە
پرۆتێستانت
  
٧٥٫٠٪
بێ ئایین
  
٢٠٫٠٪
سوننە
  
٥٫٠٪

ئەمانەش ببینە

دەستکاری

سەرچاوەکان

دەستکاری
  1. ^ «Arealstatistics for Norway 2020» (بە نۆروێژی). Kartverket, mapping directory for Norway. ٢٠ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٩. لە ڕەسەنەکە لە ٨ی حوزەیرانی ٢٠١٩ ئەرشیڤ کراوە. لە ٧ی ئازاری ٢٠٢٠ ھێنراوە. {{cite web}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |ساڵ= / |ڕێکەوت= ناگونجێ (یارمەتی)
  2. ^ «Population, 2024-01-01» (بە نۆروێژی). Statistics Norway. ٢١ی شوباتی ٢٠٢٤. لە ٢٥ی شوباتی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
  3. ^ seklima.met.no
  4. ^ «Countries in the world (ranked by 2014 population)» (بە ئینگلیسی). ماڵپەڕی Worldometers. لە ‏١٥ی ئایاری ٢٠١٥ ھێنراوە. {{cite web}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |ڕێکەوتی سەردان= (یارمەتی)ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: خاڵبەندیی زیادە (بەستەر) ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: زمانی نەناسراو (بەستەر)