مافەکانی ئافرەتان ماف و ناونیشانێکە کە بۆ ئافرەتان و کچانە لە تەواوی جیھان لە سەدەی ١٩ بنچینەی مافی ئافرەتیان پێکھێنا و لە سەدەی بیستیش جوڵانەوە فێمێنیستییەکان لە نێوان سەدەی بیست و بیست و یەک لەھەنێک وڵات ئەم مافانە سنووردار یان قەدەغەکراون یان لەلایەن یاساوە پشتگیریان لێدەکرێ، و لە ھەنێک وڵاتی تر ئەم مافانە پشتگوێ خراون، مافی ئافرەتان لە پاڵ مافەکانی مرۆڤ کە داوای مافەکانی ئافرەت دەکات بۆ ھەموو ئەو شتانەی کە مرۆڤێکی ئاسایی مافی لەسەر ھەیە بیان کات بۆ کچ و ئافرەت لەسەر بابەتە مێژوویی و کلتورییەکان، کە جوڵانەوەکە بۆ یەکسان کردنەوە[١]

بابەتەکان پەیوەندیدارن بە نەتەوەکان لەسەر مافی ئافرەت لەناویاندا مافی ھەبوونی ئۆتۆنۆمی، و ئازاد بوون لە توند و تیژی و ئازاردانیان، مافی دەنگدان، کارکردن لە وڵات و ھەبوونی پلە، مافی خوێندن و چوونە قوتابخانە، دووربوون لە توند و تیژی جەستەیی و دەروونی، ھەبوونی مافی یەکسان لە یاسای خێزانی، مافی وەرگرتنی مووچە بە یەکسانی، مافی خاوەندارییەتی[٢]

مێژوو دەستکاری

مێژووی دێرین دەستکاری

میزۆپۆتامیا دەستکاری

 

ژنان لە مێژووی سۆمەرییەکان ئەتوانرا بکڕدرێ، خاوەندارییەتی بکرێ، بفرۆشرێ، وەک میرات وەربگیرێ[٣] کە کڕین و فرۆشتنیان پێ ئەکرا وەک کەلوپەل[٣] و بەکارئەھێنران لە دادگا وەک شاھێد[٣] شایەنی باسە ھاوسەرەکانیان ئەیان توانی لێیان جیا ببنەوە لەسەر شتی نۆرمال[٣] و دوای جیابوونەوە ئەیان توانی بە ئاسانی ھاوسەرگیری لەگەڵ ژنێکی تر بکەن،

یاسایەکی کۆنی بابیلۆن ئەوەی دەستەبەر کردووە کە پیاو دەتوانێ لە ھاوسەرەکەی جیا بێتەوە لەژێر ھەر حاڵەتێک بێت[٤]:140بەڵام پێویست بوو کە ھەموو کەلوپەل و سامانی ژنەکە بداتەوە، لەھەنێک حاڵەتیش پێویست بوو پارە بدات[٤]:140

زۆربەی یاساکان قەدەغەی ئەوەیان کردبوو کە ژن داوای جیابوونەوە لە ھاوسەرەکەی بکات[٤]:140 بەھەرحال، ھەنێک یاسای بابلییەکان و ئاشورییەکان ھەنێک مافیان دابووە ژن بۆ جیابوونەوە،

میسر دەستکاری

 
پەیکەری حەتشەپسوت

لە مێژووی دێرینی میسر ژنان ھەمان مافی پیاوانیان ھەبوو، ھەرچۆنێک بێت ئەمە جۆراوجۆر بوو، و لەسەر پلەی چینایەتی و کۆمەڵایەتی جێبەجێ دەکرا نموونە مانەوەی ئەرز لە دای کەوە بۆ کچ دەمایەوە و ژنان مافی ئەوەیان ھەبوو خاوەندارییەتیان[تێبینی ١] ھەبێت، ژنان لە میسر ئەیان توانی بکڕن و بفرۆشن، ببنە ھاوبەشی لە بابەتە یاسایەکان، و مافی خۆیان ھەبێت، و مافی جێبەجێکردنی لێپێچینەوەیی دادگایی، ھەڵگرتنەوەی مناڵ[٥]

ھیندستان دەستکاری

ژنان لە کاتی سەرەتایی مێژووی ڤێدیک[٦] ھەمان مافی پیاوانی ھەبووە لە کاروبارەکانی ژیان[٧] بەگوێرەی گرامەرە دێرینەکانی ھیندستان وەک پاتانجالی و کاتایانا ئەوە دەخەنە ڕوو کە ژن خوێنەوار بووە لە سەرەتایی مێژووی ڤێدیک[٨][٩]

یۆنان دەستکاری

 
نەخشێکی ئەسینی، لەلای چەپ وێنەی ژنێکی خانەدان وادەردەکەوێ کاربکات بەلام لەراستیدا ژنەکەی لای ڕاست کاردەکات

زۆربەی ژنان کاروبارە سیاسی و مافی یەکسانیان کەم بووە لە مێژوویی دێرینی یۆنان[١٠] ھەروەھا تۆمار ھەیە کە لە مێژووە دێرینەکانی دێلفی، گۆرتین، تیسسالی، مێگارا، سپارتا، خاوەندارییەتی ئەزریان کردووە لەم کاتانە[١١] بەھەرحال لەدوای کاتی (Archaic ,الیونان العتیقة) یاسادانەرەکان دەستیان بە دانانی یاسا و جیاکردنەوەی ڕەگەزی کرد، کە ئەنجامەکەی کەمبوونەوەی مافەکانی ژن بوو[١٠]

ژنان لە ئەسینای کۆن (النساء فی أثینا الکلاسیکیة) ھیچ مافێکی کەسی نەبوو و وایان لێکرا ببنە بەشێک لە (ئۆیک وشەی یۆنانی کۆن:οἶκος, plural: οἶκοι مەبەست لێی سێ بەشە ببنە بەشێک لە خێزان، ببنە موڵکی خێزان، و موڵکی ماڵ) کە لەلایەن پیاوەوە بەرێوەبەرایەتی ئەکرا (کیریۆیس وشەی یۆنانییە بە مانای «گەورەم»، «مامۆستا» دێت، کیرۆس بە مانای گەورەی ماڵ دێت[١٢] کە بەرپرسە لە خێزانی، مناڵ، یان ھەر کچێکی تری بێ ھاوسەر کە لەناو خێزانەکەیە یان لە دەرەوەی خێزانیش بێت بەلام پەیوەندی خزمایەتی ھەبێت، کە ئەمە بەرپرسیارییەتی کیریۆس بوو بۆ ئەوەی ھاوسەرگیری ڕێکبخات بۆ ئەو کچانەی خزمین[١٣] خەرجیان بۆ دابین بکات، ئامادە بێت بۆیان لە دادگا ئەگەر پێویستی کرد[١٤] و مامەلە لەگەل خەرجییەکان بکات کە ئەوان تێیدا بەشدارن[١٥] بە بڕی زیاتر لە (medimnos) زۆر بە کەمی[١٥] کە ژنێکی ئەسینی ھاوسەرگیری دەکات ھاوسەرەکەی دەبێت بە کیریۆسەکەی (سەرپەرشتیار)[تێبینی ٢][١٦]) ئەمانە ھەمووی لە ژن لەژێر بەرێوەبەرایەتی باوکیان یان ھەر نێرێکی تر بووە کە خزم بوبێت، تا ئەوکاتەی ھاوسەرگیریان کردووە، ئەو کاتەی ژنان ھاوسەرگیریان کردووە چوونەتە ژێر بەرێوەبەرایەتی ھاوسەرەکەیان، و ژن ڕێگری لێکراوە لە کردارە یاسایەکان، کیریۆسەکان لەجیاتی ئەوان کارەکان دەکەن[١٧] ژنە ئەسینییەکان تەنھا ئەیان توانی ببنە خاوەنی خاوەندارییەتییەک کە بە شێوەی دیاری بۆیان ھاتبێ، یان بە میرات بۆیان مابێتەوە، بەڵام لەسەر ئەمەش کیریۆسەکان مافی ئەوەیان ھەبوو مامەڵە بە خاوەندارییەتییەکانی ژنەکە بکەن[١٧] ژنە ئەسینییەکان تەنھا ئەیان توانی بەشداری لە ڕێکەوتن بکەن لە نرخی کەمتر لە (medimnos شتێکە کە بەکارھاتووە بۆ کێشانی خواردنی وشک بۆ نموونە medimnos ی سپارتا یەکسان بووە بە ٧١ لتر[تێبینی ٣]) کە حیسابی medimnos بۆکراوە زۆر بە کەمی کە ڕێگە بە ژن دەدات بەشداری بکات لە بازرگانییەک کە شایەنی باسکردن نییە[١٧] و ھەروەھا ژنان لە بێبەش بوون لە دیموکراسییەتی ئەسینا کۆیلەکان ئەیان توانی مافی ھاوڵاتی بوون وەربگرن دوای ئازاد بوونیان، بەڵام ھەرگیز ژنێک مافی ھاوڵاتی بوونی نەبووە لە ئەسینای کۆن[١٨] لە ئەسینای کۆن ژنان ھەروەھا ڕێگریان لێ کراوە لەوەی ببن بە (شاعیر، زانا، سیاسەتمەدار، ھونەرمەند)[١٩] لە کاتی ماوەی ھێلینیستی لە ئەسینا، فەیلەسوف ئەرەستوو بیرورای وابوو «کەوا ژن خراپە و کاری شەیتانی بەدوای خۆی دەھێنێ، بۆیە ژن جیابکرێتەوە لە تەواوی کۆمەڵگا» -ئەرستۆئەم جیاکردنەوەیە لە ژوورێک بوو پێی ئەوترا (گینایکیۆم[تێبینی ٤][تێبینی ٥]) کە ژن وا پێویست کرابوون خەریکی کاری ماڵەوە بن، و ھەبوونی چالاکییەکی زۆر کەم لە جیھانی پیاوان، ژنی ئەسینی خوێنەوارییەکی زۆر کەمی ھەبوو، و فێرکارییەکانی ماڵەوە بۆ چنین، چێشت لێنان، و ھەنێک زانیاری لەسەر پارە[١٩]

و ھەروەھا ژنی سپارتا بە فەرمی ڕێگریان لێدەکرا لە کارکردن لە سەربازی و سیاسەتدا، تەنھا مافی ئەوەیان ھەبوو ناونیشانی دایکی جەنگاوەرە سپارتایەکانیان ھەبێت، بەھەرحال پیاو ئەیتوانی بەشداری چالاکی سەربازی بکات لەدوای جەنگە درێژەکەی سپارتا لە سەدەی چوار ژنان بە نزیکەیی خاوەنی %٣٥ بۆ %٤٠ خاکی سپارتا بوون[٢٠][٢١] لە کاتی ماوەی ھێلینیستی ھەنێک لە دەوڵەمەندترین سپارتایەکان ژن بوون[٢٢] لە کاتی جەنگ ژنان خاوەندارییەتی مولکەکانی خۆیان و ئەو خزمە پیاوانەیان دەرکرد کە لە جەنگ بوون[٢٠] ھەروەھا کچەکان و کوڕەکان چوونە خوێندن و فێرکردنیان وەردەگرت[٢٠][٢٣] بەڵام جگە لەو ڕاستییەی کە لە سپارتا ئازادییەکی باشتر ھەبوو بۆ ژنە سپارتایەکان ڕۆڵیان لە سیاسەت وەک ژنی ئەسینی بوو[١٩]

ئەفلاتوون وای دادەنا کەوا فراوانکردنی مافی ھاوڵاتیبوون و سیاسەت بۆ ژن سروشتی ماڵ دەگۆڕێ[٢٤] ئەرەستوو کە لەلایەن ئەفلاتوون خوێندوویەتی ڕەتیکردەوە کەوا ژن تەنھا کۆیلەن یان شتانێکن کە خاوەندارییەتی دەکرێن، و گفتوۆگۆی لەسەر ئەوە دەکرد کەوا «سروشت نێر و مێی جیاکردووەتەوە» و بڕیاری وابوو کەوا ھاوسەران دەبێ «بکڕدرێن» گفتوۆگۆی لەسەر ئەوە بوو کەوا، کاری سەرەکی ژن ئەوەیە چالاکی و پارێزگاری لەو ماڵە بکات کە لەلایەن پیاوەوە دروست کراوە. بەگوێرەی ئەرستوو «کارەکانی ژن ھیچ نرخی نییە چونکە کاری ماڵەوە و بەرێوەبەرتیکردنی ماڵەوە ھەمان شت نییە لەگەل ھونەری دەوڵەمەند بوون»[٢٥] بەگوێرەی ئەم قسانە و ئەم دونیا بینینانە کە فەیلەسووفەکانی ستۆیسیزم مناقەشەیان بۆ یەکسانی ڕەگەزی دەکرد، نا یەکسانی ڕەگەزی بریتی بوو لە دونیا بینیان و شێوازی بینین و بیرکردنەوەیان[٢٦] لەمەش بەدواوە بیرۆکە و تیۆری کلیپتۆن ھات کە پێی وابوو ژن و پیاوان پێویستە یەک جل لەبەر بکەن و بتوانن بە یەکسانی بچنە خوێندن و شێوازی ھاوسەرگیرکردن بە شێوازی دروست و گونجاو بچێت بەرێوە کە بە شێوەی یەکسانی و زۆر لێنەکردن، کە ئەم تیۆرییە بۆ خەلکی ڕوون بویەوە و فێری بوون و جێبەجێان دەکرد[٢٦]

ڕۆم دەستکاری

 
وێنەی فرۆشگایەک کە تێیدا ژنێک بەھەمان شێوەی پیاوان کاردەکات

یاساکانی ڕۆم بەھەمان شێوەی یاسای ئەسینا بوو کە لەلایەن پیاو و بۆ خزمەتی پیاو دروستکرابوو[٢٧] کە ژن مافی بەشداری گشتی و ھەبوونی ڕۆل لە گشتیدا نەبوو ژنێکی ئازادی لە دایک بوو لە ڕۆمی دێرین ھاونیشتمانییەک بوون کە مافی ھاوڵاتیبوونی ھەبوو بەھەرحال ڕۆم سیستەمی (باوکایەتی - پەتریارکی) پەیرەو دەکرد کە دەسەڵات و بەڕێوەبردنی وڵات لەدەست پیاو بوو، و پیاو بەڕێوەی دەبرد ژن نەیدەتوانی دەنگ بدات، یان لە وڵات پلە و پۆستی یاسایی ھەبێت یان لە سەربازی خزمەت بکات.[٢٨] ژنان لە چینە باڵاکان بەشداریان لە دەسەڵات کردووە لە ڕێگەی ھاوسەرگیری یان دایکایەتی،[تێبینی ٦] لە سەردەمی کۆماری ڕۆم دایکانی براکانی گراچوس و جولیوسی قەیسەر وەک نموونە ھێنراونەتەوە کە کارەکانی کوڕەکانیان بەڕێوەیان بردووە و بەرەو پێشەوەیان بردووە لە سەردەمی ئیمپراتۆرییەت، ژنانی خێزانی ئیمپراتۆری ئەیانتوانیئەیان توانی دەسەڵاتێکی سیاسی ڕێگەپێدراویان ھەبێت[٢٩]

لە سەردەمی ڕۆم لە گرنگترین خێزانەکان خێزانەکانی پاتەربوون یان سەرکردە پیاوەکانی خێزان کە دەسەڵاتی بەرێوەبەردنی بەسەر مناڵەکان، یارمەتیدەرەکان، ھاوسەر، ھەبوو[٢٧] کچان لەگەل کوڕان یەک مافی میراتیان ھەبوو ئەگەر ھاتوو باوکیان بمردایە و ھیچ شتێکی نەنوسیبوایە بۆ چۆنییەتی دابەشکردن[٣٠] بەھەمان شێوەی ژنە ئەسینییەکان کە لە سەرەوە باسکراوە، ژنە ڕۆمانییەکان بەرێوەبەرێکیان ھەبوو کە پێی ئەوترا «فێرکار» کە چاودێری و بەرێوەبەرایەتی لەسەر گشت چالاکییەکانی ژنەکە ھەبوو[٢٧]

ئەم فێرکردنە چالاکی ژنی سنووردار کرد، ئەمە بەردەوامی ھەبوو لە سەدەی یەکەم تا سەدەی شەشەم. دوای ئەوە فێرکردن زۆر ئاسانکرایەوە و ژن قبولکرا کە بەشداری بکات ڕۆلی زیاتری ھەبێت لە شوێنە گشتییەکان وەک (خاوەندارییەتی یان بەرێوەبردنی مولک وەکوو بەشداری کردن و ڕۆل بینین لە یاری (gladiator)ی ڕۆم یان چالاکییە چێژ بەخشەکانی تر[٢٧] لەخۆگرتنەوەی مناڵ پشتگیری کراو بوو لەلایەن وڵاتەوە (ius tritium liberorum- مافی یاسایی بۆ ھەبوونی سێ منال) ھێمایەکی بەرز و یاسایی بوو کە ئەو ژنەی سێ مناڵ ئەبوو ژنەکەی ئازاد ئەکرد لە ھەر بەرێوەبەرایەتی کردنێک لەلایەن پیاوەوە[٣١]

لە سەرەتاترین سەردەمی کۆماری ڕۆمان، بووک (ژن) لە بەرێوەبەرایەتی باوکییەوە دەگوازرایەوە بۆ بەرێوەبەرایەتی ھاوسەرەکەی (پیاو)، لەدوای ئەوە پیاوەکە بەرێوەبەرایەتی و دەسەڵاتی یاسایی بەسەر ھاوسەرەکەی (ژن) دەبوو بە پلەیەکی کەمتر لە مناڵەکانی[٣٢] ئەم شێوە (manus یاسایە بە فراوانی دەستی لێ ھەلگیرا لە ساتی جولیوس قەیسەر کاتێک ژن لەژێر دەسەڵاتی یاسایی باوکی ئەمایەوە تەنانەت ئەوکاتەشی ھاوسەرگیشی ئەکرد، ئەم شێوازە ڕێکخستنە یەکێک بوو لەم ڕاستیانەی کە ژنی لە سەربەخۆیی ڕۆم وەریگرتووە[٣٣] لەمەشەوە ژن ئەبوایە وەڵامی کارە یاسایەکانی باوکیان بدەنەوە،[٣٤] و ھاوسەرەکەی (پیاو) ھیچ دەسەڵاتێکی یاسایی نەبوو بەسەر ھاوسەرەکەی (ژن)[٣٥] کاتێک باوکی ئەمرد بە یاسایی سەربەخۆ دەبوو (sui iuris) ژنێکی ھاوسەردار بە یاسایی بەردەوام دەسەڵاتی ھەبوو بەسەر مولکەکانی کە پێش ھاوسەرگیری خاوەنی بوون[٣٦] و کچان ھەمان بەشە میراتی کوڕانیان ھەبوو کاتێک باوکیان ئەمرد گەر باوکیان ھیچ شتێکی نەنوسیبوایە لەسەر شێوازی میراتی لەدوای مردنی[٣٠] لەژێر یاسایی کلاسیکی ڕۆمانی، پیاو ھیچ مافێکی نەبوو کەوا خراپەکاری لەگەل ھاوسەرەکەی بکات یان ناچاری بکات کەوا کرداری سێکس بکات[٣٧] لێدان لەھاوسەر سزای جیابوونەوە یان سزای تری یاسایی بۆ ھەبوو[٣٨]

بەھۆی پلەکانیان لە ھاونیشتیمانی و پلەکانیان کە دەکرا سەربەخۆ بن، لە ڕۆمی دێرین ژن ئەیتوانی خاوەنی مولک بێت ڕێکەوتنامە بکات، و بازرگانی بکات[٣٩] کە ھەنێک لە ژنان توانیان سامان کۆبکەنەوە، ژنە ڕۆمانییەکان ئەیان توانی لە دادگا ئامادە بن و مشتومر لەسەر کەیسەکان بکەن، بەڵام پێویست لەسەریان کە لەگەل پیاوێک ئامادەبن و پیاوێک نوێنەرایەتیان بکات[٤٠] ژنان بەم شێوەیە بێ ڕێزی و بێ نرخیان پێ ئەکرا کە ئەوەیان بۆ دادەئەنرا کە ئەوان زۆر نەزانن و مێشکێکی لاوازیان ھەیە تا بتوانن بەشداری لە یاسا دا بکەن، و زۆربوونی چالاکیان و کاریگەریان لەسەر کارە یاسایەکان بووە ھۆکاری ئەوەی ژن سنووردار بکات لەوەی خۆی بتوانێت مافەکانی خۆی جێبەجێ بکات[٤١]

یاسای ڕۆمان دەستدرێژی سێکسی بە تاوان ھەژمار کردووە[٤٢] و تاوانی پایتەخت دەستدرێژی بۆ سەر ژن وەک دەستدرێژی کردن بۆ سەر خێزانەکەی بووە، دەستدرێژی سێکسی بۆ ھاوڵاتییەک قەدەغە بووە بەلام بۆ کۆیلەیەک سزاکەی زیان گەیشتن بووە بە مولکی خاوەنەکەی[٤٣]

یەکەم ئیمپراتۆری ڕۆمانی ئەگوستوس دەسەڵاتی ڕەھای بەکارھێناوە وەکوو سەردەمی پێشوو تر، شێوازی ھاوسەرگیری وا لێکردووە کەوا پیاوێکی خێزاندار ئەیتوانی جگە لە ھاوسەرەکانیان سێکس لەگەل کەسی تردا بکەن، بەڵام ئەم یاسایە بە پێچەوانە بوو بۆ ژنان و قەدەغە بوو جگە لە ھاوسەرەکانیان لە کەسی تر نزیک ببنەوە[٤٤][٤٥]

فەیلەسووفانی ستۆیسیزم کاریگەریان ھەبووە لەسەر پێشکەووتنی یاساکانی ڕۆم ستۆیسییەکانی سەردەمی ئیمپریالی وەکوو سێنکا و موسۆنیوس ڕوفس پەرەیان بە پەیوەندی یەکسان دا، لەکاتێکدا لە کۆمەڵگا و یاسا یەکسانی جێبەجێ نەدەبوو کە پەرەپێدانەکانیان یەکسانی بۆ ژن و پیاو دابین بکات و بە یەکسانی و چاکی بگونجێن؛ و لەبەر ئەوە پیا و ژن پێویستییەکی یەکسانیان بە پەروەردەی فەلسەفی ھەبوو.[٢٦] ئەم ئاراستە فەلسەفیانە لەنێو چینی دەسەڵات و ئیمپراتۆرییەت وادیار بوو سوود بەخش بێت بۆ باشترکردنی دۆخی ژنانی لە ئیمپراتۆرییەتدا.[٤٦] ڕۆم ھیچ سیستمێکی خوێندنی بە پشتیوانی دەوڵەت نەبوو، پەروەردەش تەنھا بۆ ئەو کەسانە ھەبوو کە دەتوانن پارە بدەن وا دیارە کچەکانی ئەنجومەن و سوارچاکەکان بە بەردەوامی پەروەردەی سەرەتاییان وەرگرتبێت (بۆ تەمەنی ٧ بۆ ١٢ ساڵ)[٤٧] بەبێ لەبەرچاوگرتنی ڕەگەز، کەم کەس لەسەروو ئەم ئاستە پەروەردە کراوە. کچان لە چینی مامناوەندی لەوانەیە ڕەوانەی قوتابخانە کرابن بۆ ئەوەی یارمەتی بازرگانی خێزانەکەیان بدەن یان بەدەستھێنانی کارامەیی و بەھرەی خوێندەواری کە توانای ھەبێت بۆ کارکردن وەک نووسەر و سکرتێر[٤٨]

تێبینییەکان دەستکاری

  1. ^ خاوەندارییەتی ماف و موڵک و سامان
  2. ^ ھەرچۆنێک بێت سەرچاوەی بڕوا پێکراو و سەلمێنرا و مشتومڕی لەسەر و زۆر ڕوون نییە، بەڵام Cartledge وتویەتی کەوا لە سپارتا kurioi بوونی ھەبووە
  3. ^ ئەمەش ببینە میدمۆنس بە زمانی ئینگلیزی
  4. ^ خانوویەک یان ژوورێک بوو بۆ ژن ئامادەکرابوو کە ژن لەگەل ھاوسەرەکەی نەدەبوو ئەوا پێویست بوو لەگەل ژنەکانی تر لەم ژوورە بێت، و کاتێک میوانێک سەردانی ماڵەکەی دەکرد ئەوا پێویست بوو، لەم ژوورە بمێنێتەوە (سەرچاوەی یەک
  5. ^ سەرچاوەی دووەم بۆ تێبینی چوارەم: Blundell, Sue (1995). Women in Ancient Greece. Cambridge, Massachusetts: Harvard University Press.
  6. ^ نموونە وەک ھاوسەری ئیمپراتۆری ڕۆم

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ Hosken, Fran P. , 'Towards a Definition of Women's Rights' in Human Rights Quarterly, Vol. 3, No. 2. (May 1981), pp. 1–10.
  2. ^ Lockwood, Bert B. (ed.), Women's Rights: A "Human Rights Quarterly" Reader (Johns Hopkins University Press, 2006), ISBN 978-0-8018-8374-3.
  3. ^ ئ ا ب پ Kramer, Samuel Noah (1963), The Sumerians: Their History, Culture, and Character, Chicago, Illinois: University of Chicago Press, p. 78, ISBN 978-0-226-45238-8
  4. ^ ئ ا ب Nemet-Nejat, Karen Rhea (1998), Daily Life in Ancient Mesopotamia, Daily Life, Greenwood, ISBN 978-0-313-29497-6
  5. ^ Joshua J. Mark (4 November 2016). "Women in Ancient Egypt". Ancient History Encyclopedia. Retrieved 26 July 2017.
  6. ^ Madhok, Sujata. "Women: Background & Perspective". InfoChange India. Archived from the original on 24 July 2008. Retrieved 24 December 2006. ٢٤ی تەممووزی ٢٠٠٨ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  7. ^ Mishra, R. C. (2006). Women in India: towards gender equality. New Delhi: Authorspress. ISBN 9788172733063. Details.
  8. ^ Varttika by Katyayana, 125, 2477
  9. ^ Comments to Ashtadhyayi 3.3.21 and 4.1.14 by Patanjali
  10. ^ ئ ا Nardo, Don (2000). Women of Ancient Greece. San Diego: Lucent Books. p. 28.
  11. ^ Gerhard, Ute (2001). Debating women's equality: toward a feminist theory of law from a European perspective. Rutgers University Press. p. 33. ISBN 978-0-8135-2905-9.
  12. ^ Schaps, D.M. (1998). "What Was Free about a Free Athenian Woman?". Transactions of the American Philological Society. 128: 164.
  13. ^ Pomeroy, Sarah B. (1994). Goddesses, whores, wives and slaves: women in classical antiquity. London: Pimlico. p. 64. ISBN 978-0-7126-6054-9.
  14. ^ Goldhill, Simon. "Representing Democracy: Women at the Great Dionysia". In Osborne, Robin; Hornblower, Simon (eds.). Ritual, Finance, Politics: Athenian Democratic Accounts Presented to David Lewis. Oxford: Clarendon Press. p. 357.
  15. ^ ئ ا Foxhall, Lin (1989). "Household, Gender, and Property in Classical Athens". The Classical Quarterly. 39 (1): 22–44. doi:10.1017/S0009838800040465.
  16. ^ Pomeroy, Sarah B. (1994). Goddesses, whores, wives and slaves: women in classical antiquity. London: Pimlico. p. 62. ISBN 978-0-7126-6054-9.
  17. ^ ئ ا ب Blundell, Sue (1995). Women in ancient Greece, Volume 1995, Part 2. Harvard University Press. p. 114. ISBN 978-0-674-95473-1.
  18. ^ Robinson, Eric W. (2004). Ancient Greek democracy: readings and sources. Wiley-Blackwell. p. 302. ISBN 978-0-631-23394-7.
  19. ^ ئ ا ب Pry, Kay O (2012). "Social and Political Roles of Women in Athens and Sparta". Sabre and Scroll. 1 (2). Archived from the original on 13 May 2017. ١٣ی ئایاری ٢٠١٧ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  20. ^ ئ ا ب Pomeroy, Sarah B. Goddess, Whores, Wives, and Slaves: Women in Classical Antiquity. New York: Schocken Books, 1975. pp. 60–62.
  21. ^ Tierney, Helen (1999). Women's studies encyclopaedia, Volume 2. Greenwood Publishing Group. pp. 609–10. ISBN 978-0-313-31072-0.
  22. ^ Pomeroy, Sarah B. Spartan Women. Oxford University Press, 2002. p. 137 [١]
  23. ^ Pomeroy 2002, p. 34
  24. ^ Robinson, Eric W. (2004). Ancient Greek democracy: readings and sources. Wiley-Blackwell. p. 300. ISBN 978-0-631-23394-7.
  25. ^ Gerhard, Ute (2001). Debating women's equality: toward a feminist theory of law from a European perspective. Rutgers University Press. pp. 32–35. ISBN 978-0-8135-2905-9.
  26. ^ ئ ا ب Colish, Marcia L. (1990). The Stoic Tradition from Antiquity to the Early Middle Ages: Stoicism in classical Latin literature. BRILL. pp. 37–38. ISBN 978-90-04-09327-0.
  27. ^ ئ ا ب پ Smith, Bonnie G (2008). The Oxford Encyclopedia of Women in World History: 4 Volume Se. London, UK: Oxford University Press. pp. 422–25. ISBN 978-0-19-514890-9.
  28. ^ A.N. Sherwin-White, Roman Citizenship (Oxford University Press, 1979), pp. 211 and 268; Bruce W. Frier and Thomas A.J. McGinn, A Casebook on Roman Family Law (Oxford University Press, 2004), pp. 31–32, 457, et passim.
  29. ^ Walter Eck, "The Emperor and His Advisors", Cambridge Ancient History (Cambridge University History, 2000), p. 211.
  30. ^ ئ ا David Johnston, Roman Law in Context (Cambridge University Press, 1999), chapter 3.3; Frier and McGinn, A Casebook on Roman Family Law, Chapter IV; Yan Thomas, "The Division of the Sexes in Roman Law", in A History of Women from Ancient Goddesses to Christian Saints (Harvard University Press, 1991), p. 134.
  31. ^ Yan Thomas, "The Division of the Sexes in Roman Law", in A History of Women from Ancient Goddesses to Christian Saints (Harvard University Press, 1991), p. 133.
  32. ^ Frier and McGinn, A Casebook on Roman Family Law, p. 20.
  33. ^ Eva Cantarella, Pandora's Daughters: The Role and Status of Women in Greek and Roman Antiquity (Johns Hopkins University Press, 1987), pp. 140–41; J.P. Sullivan, "Martial's Sexual Attitudes", Philologus 123 (1979), p. 296, specifically on sexual freedom.
  34. ^ Beryl Rawson, "The Roman Family", in The Family in Ancient Rome: New Perspectives (Cornell University Press, 1986), p. 15.
  35. ^ Frier and McGinn, A Casebook on Roman Family Law, pp. 19–20, 22.
  36. ^ Frier and McGinn, A Casebook on Roman Family Law, pp. 19–20.
  37. ^ Frier and McGinn, A Casebook on Roman Family Law, p. 95.
  38. ^ Garrett G. Fagan, "Violence in Roman Social Relations", in The Oxford Handbook of Social Relations (Oxford University Press, 2011), p. 487.
  39. ^ Frier and McGinn, A Casebook on Roman Family Law, p. 461; W.V. Harris, "Trade", in The Cambridge Ancient History: The High Empire A.D. 70–192 (Cambridge University Press, 2000), vol. 11, p. 733.
  40. ^ Richard A. Bauman, Women and Politics in Ancient Rome (Routledge, 1992, 1994), p. 50.
  41. ^ Bauman, Women and Politics, pp. 50–51; Juvenal, Satire 6, on women busy in the courts.
  42. ^ Ariadne Staples, From Good Goddess to Vestal Virgins: Sex and Category in Roman Religion (Routledge, 1998), pp. 81–82; Jane F. Gardner, Women in Roman Law and Society (Indiana University Press, 1991), pp. 118ff. Roman law also recognized rape committed against males.
  43. ^ Under the Lex Aquilia; Thomas A.J. McGinn, Prostitution, Sexuality and the Law in Ancient Rome (Oxford University Press, 1998), p. 314; Gardner, Women in Roman Law and Society, p. 119.
  44. ^ Beth Severy, Augustus and the Family at the Birth of the Empire (Routledge, 2002; Taylor & Francis, 2004), p. 4.
  45. ^ Thomas McGinn, "Concubinage and the Lex Iulia on Adultery", Transactions of the American Philological Association 121 (1991), p. 342; Nussbaum, "The Incomplete Feminism of Musonius Rufus", p. 305, noting that custom "allowed much latitude for personal negotiation and gradual social change"; Elaine Fantham, "Stuprum: Public Attitudes and Penalties for Sexual Offences in Republican Rome", in Roman Readings: Roman Response to Greek Literature from Plautus to Statius and Quintilian (Walter de Gruyter, 2011), p. 124, citing Papinian, De adulteriis I and Modestinus, Liber Regularum I. Eva Cantarella, Bisexuality in the Ancient World (Yale University Press, 1992, 2002, originally published 1988 in Italian), p. 104; Catherine Edwards, The Politics of Immorality in Ancient Rome (Cambridge University Press, 2002), pp. 34–35.
  46. ^ Ratnapala, Suri (2009). Jurisprudence. Cambridge University Press. pp. 134–35. ISBN 978-0-521-61483-2.
  47. ^ Marietta Horster, "Primary Education", in The Oxford Handbook of Social Relations in the Roman World (Oxford University Press, 2011), p. 90.
  48. ^ Beryl Rawson, Children and Childhood in Roman Italy (Oxford University Press, 2003), p. 80.

بەستەرە دەرەکییەکان دەستکاری