گونار بێرگ (لە ٢٩ی ئابی ١٩٤٠ لەدایکبووە)، سیاسەتمەدارێکی نەرویجییە بۆ پارتی کرێکاران، لە شاری ئێتنێ لە ویلایەتی ھۆردالاند لەدایکبووە.[١] بێرگێ لە ساڵی ١٩٦٩ تا ١٩٩٣ نوێنەرایەتی ڕۆگالاند دەکات لە پەرلەمانی نەرویج.[١] وەزیری دارایی بووە لە ساڵانی ١٩٨٦–١٩٨٩، وەزیری حکوومەتی خۆجێی و گەشەپێدانی ھەرێم بووە لە ساڵانی ١٩٩٢–١٩٩٦، ھەروەھا وەزیری ھاوکاری باکوور بووە لە ساڵانی ١٩٩٢–١٩٩٦.[٢] دوای کاری سیاسی بەڕێوەبەری گشتی بەڕێوەبەرایەتی نەوتی نەرویج بووە لە ساڵانی ١٩٩٦–٢٠٠٧.[١] ھەروەھا لە ساڵی ١٩٩٧ تا ٢٠٠٢ ئەندامی کۆمیتەی نۆبڵی نەرویژ بووە، لە ساڵی ٢٠٠٠ تا ٢٠٠٢ وەک سەرکردە.[١]

گونار بێرگ

ئەمانەش ببینە دەستکاری

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ ئ ا ب پ Staff. "Gunnar Berge" (بە نەرویجی). Store Norske Leksikon. Retrieved 2009-08-25.
  2. ^ "Det norske statsråd 1814-: III Personer 1814-". Government.no. Archived from the original on 2011-05-21. Retrieved 2009-08-25.