کۆکراوەی ئەڤەتار: دوایین ملکەچپێکەری ھەوا

کۆکراوەی میدیایی

ئەڤەتار: دوایین ملکەچپێکەری ھەوا زنجیرە میدیایەکی کۆکراوەی ئەمریکییە، کە پێکھاتووە لە سێ زنجیرەی تەلەڤیزیۆنی، فیلمێکی وەشانی ڕاستەوخۆ، کۆمیک، پەڕتووک، یارییە ڤیدیۆییەکان، میدیا و تراکی دەنگی. ئەم کۆکراوەیە بە زنجیرەی تەلەڤیزیۆنی ئەنیمەیشنیی ئەڤەتار: دوایین ملکەچپێکەری ھەوا دەستی پێکرد، کە لە ساڵی ٢٠٠٥ تا ٢٠٠٨ لە کەناڵی نیکلۆدیۆن پەخشکرا. زنجیرەکە لە جیھانێکی خەیاڵی ڕوودەدات، کە بە سود وەرگرتن لە کلتوورەکانی ئاسیا[١] دروست کراوە کە تێیدا ھەندێک کەس دەتوانن بەشێوەیەکی دوورەجووڵێنی دەستکاری یەکێک لە چوار توخمە کلاسیکییەکان بکەن ("ملکەچی بکەن"): ھەوا، ئاو، زەوی، یان ئاگر. تەنھا «ئەڤەتار» دەتوانێت ھەر چوار توخمەکە ملکەچ پێبکات و بەرپرسیارە لە پاراستنی ھاوسەنگی جیھانەکە.[٢][٣]

کۆکراوەکانی ئەڤەتار: دوایین ملکەچپێکەری ھەوا
بەرھەمھێنەرمایکڵ دانتێ دیمارتینۆ
برایان کۆنێتزکۆ
کاری ڕەسەنئەڤەتار: دوایین ملکەچپێکەری ھەوا (٢٠٠٥–٢٠٠٨)
کۆمیکەکانپێرستی کۆمیکەکانی جیھانی ئەڤەتار
فیلمەکانکۆتا ملکەچپێکەری ھەوا
زنجیرە تەلەڤیزیۆنییەکانزنجیرەی تەلەڤیزیۆنیی ئەڤەتار: دوایین ملکەچپێکەری ھەوا
زنجیرە ئەنیمەیشنەکانئەڤەتار: دوایین ملکەچپێکەری ھەوا
ئەفسانەی کۆرا

لە سەرەتای بڵاوبوونەوەیەوە، ئەڤەتار گەشەی کردووە و بووەتە کۆکراوەیەکی گەورە کە کارەکانی لە میدیای لەخۆ دەگرێت. بە بڵاوکردنەوەی زنجیرەی پاشکۆی زنجیرە ڕەسەنەکە، بە ناوی ئەفسانەی کۆرا کۆکراوەی جیھانی ئەڤەتار زیاتر فراوان بوو. ھێڵی چیرۆکی ھەردوو زنجیرە ئەنیمەیشنەکە لە شێوەی پەڕتووکی کۆمیکدا بەردەوام بووە.[٤] لە ساڵی ٢٠١٠ زنجیرە ئەنیمەیشنە ڕەسەنەکە وەرگێڕدرا بۆ فیلمێکی ئەکشنی ڕاستەوخۆ بە ناوی کۆتا ملکەچپێکەری ھەوا.

دروستکردنەوەی زنجیرەی ڕاستەوخۆ (لایڤ ئەکشن) کە لەلایەن نێتفلیکسەوە بەرھەم ھێنرا، لە ساڵی ٢٠١٩ دەست بە پەرەپێدانی کرا، و لە ٢٢ی شوباتی ٢٠٢٤ بڵاوکرایەوە.

زنجیرەی تەلەڤیزیۆنی دەستکاری

زنجیرەی ئەنیمەیشنی ئەڤەتار: دوایین ملکەچپێکەری ھەوا دەستکاری

زنجیرەی ئەنیمەیشنی ئەفسانەی کۆرا دەستکاری

زنجیرەی ڕاستەوخۆی ئەڤەتار: دوایین ملکەچپێکەری ھەوا دەستکاری

فیلمەکان دەستکاری

پەڕتووک و کۆمیکەکان دەستکاری

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ Bradley, Laura (September 18, 2018). "Netflix Is Making a Live-Action Avatar: The Last Airbender, Promises Not to Mess It Up". Vanity Fair. Archived from the original on October 4, 2018. Retrieved October 4, 2018.
  2. ^ Farley, Christopher John (March 8, 2011). "'The Last Airbender: Legend of Korra': The Creators Speak". Speakeasy. Archived from the original on May 24, 2012.
  3. ^ Kelly, Autumn Noel (September 18, 2018). "New 'Avatar: The Last Airbender' Series on Netflix: Original Creators Promise 'Non-Whitewashed' Cast". Newsweek. Archived from the original on October 8, 2018. Retrieved October 8, 2018.
  4. ^ Jaworski, Michelle (August 30, 2018). "Avatar Kyoshi's life will be explored in 2 young adult novels". The Daily Dot. Archived from the original on October 8, 2018. Retrieved October 8, 2018.

بەستەرە دەرەکییەکان دەستکاری