ڕووبەندەکان (ئەڵقەی ئەڤەتار: دوایین ملکەچپێکەری ھەوا)
"ڕووبەندەکان" ئەڵقەی شەشەمی زنجیرەی تەلەڤیزیۆنی نێتفلیکس، ئەڤەتار: دوایین ملکەچپێکەری ھەوایە، کە لەسەر بنەمای زنجیرە ئەنیمەیشنە ڕەسەنەکە (٢٠٠٥‒٢٠٠٨) لەژێر ھەمان ناودا، دروست کراوەتەوە.
"ڕووبەندەکان" | |
---|---|
ئەڵقەی ئەڤەتار: دوایین ملکەچپێکەری ھەوا | |
ژمارەی ئەڵقە(کان) | وەرزی ١ ئەڵقەی ٦ |
دەرھێنراوە لەلایەن | ڕۆسیان لیانگ |
چیرۆکەکە لەلایەن | ئوبا محەممەد مایکڵ دانتێ دیمارتینۆ برایان کۆنێتزکۆ |
تێلیپلەی لەلایەن | برایان کۆنێتزکۆ ئێمیڵی کیم ھەنتەر ڕەیس |
مۆسیقای ھەڵبژێردراو | تاکیشی فوروکاوا |
کاتی بڵاوبوونەوەی ڕەسەن | ٢٢ی شوباتی ٢٠٢٤ |
کات | ٥٦ خولەک |
ئەڵقەکە بەپێی وەرزی یەکەمی زنجیرە ڕەسەنەکە وەرگێڕدراوە، بە تایبەتی ئەڵقەی «ئەڤەتار ڕۆکو (کۆتایی زستان: بەشی دووەم)»، «زریانەکە» و «ڕۆحی شین». لەم ئەڵقەیەدا ئانگ دەچێتە نێو نەتەوەی ئاگرەوە و لەلایەن فەرماندەیی دەریاوانی، ژاو (کێن لیونگ) دەگیرێت، و دواتر لەلایەن کەسێکی ڕووبەندکراو (دەمامکدار) کە بە «ڕۆحی شین» ناسراوە، ڕزگار دەکرێت. ھەروەھا ئەڵقەکە چیرۆکی پاشڕووانی شازادە زوکۆی تێدایە، کە باس لەوە دەکات کە چۆن پەڵەکەی چاوی دروستبووە و بۆچی ئەرکی ڕاوکردنی ئەڤەتاری پێ سپێردراوە.[١] ئەڵقەکە ستایشی بینەرانی لێکرا و پێداچوونەوەی ئەرێنی ڕەخنەگرانی وەرگرت.[٢][٣][٤]
سەرچاوەکان
دەستکاری- ^ Glazebrook، Lewis (٢٤ی شوباتی ٢٠٢٤). «Zuko's Backstory Explained: Why The Last Airbender's Villain Is Searching For The Avatar». ScreenRant (بە ئینگلیزی). لە ١٤ی ئازاری ٢٠٢٤ ھێنراوە.
- ^ "Avatar: The Last Airbender" Masks (TV Episode 2024) ⭐ 8.3 | Action, Adventure, Comedy (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی)، لە 2024-03-14 ھێنراوە
- ^ «Masks». Avatar Wiki (بە ئینگلیزی). لە ١٤ی ئازاری ٢٠٢٤ ھێنراوە.
- ^ admin (٢٣ی شوباتی ٢٠٢٤). «Avatar: The Last Airbender - S01E06 - Masks | Transcript». Scraps from the loft (بە ئینگلیزیی بریتانیایی). لە ١٤ی ئازاری ٢٠٢٤ ھێنراوە.