برایان کۆنێتزکۆ
برایان کۆنێتزکۆ یان کۆنیێتزکۆ (بە ئینگلیزی: Bryan Konietzko؛ لەدایکبووی ٢٦ی ئایاری ١٩٧٦) ئەنیمەیشن ساز و نووسەر و بەرھەمھێنەر و دەرھێنەری ئەمریکییە. زیاتر بە کارەکانی لەگەڵ مایکڵ دانتێ دیمارتینۆ ناسراوە، وەک ھاوکار و دروستکەر و بەرھەمھێنەری جێبەجێکاری زنجیرە ئەنیمەیشنی ئەڤەتار: دوایین ملکەچپێکەری ھەوا و ئەفسانەی کۆرا.
برایان جۆسێپ کۆنێتزکۆ | |
---|---|
لەدایکبوون | ٢٦ی ئایاری ١٩٧٦ |
خوێندنگە | قوتابخانەی ڕۆد ئایلەند بۆ دیزاین |
پیشە | ئەنیمەیشن ساز، نووسەر، دەرھێنەر، بەرھەمھێنەر |
چالاکبوون | ١٩٩٩–ئێستا |
ناسراوە بە | ئەفسانەی کۆرا، ئەڤەتار: دوایین ملکەچپێکەری ھەوا |
کار | ستۆدییەکانی ئەڤەتار |
ھاوسەر | لیسا کۆنێتزکۆ (ھاوسەرگیری ٢٠٠٤) |
پیشە دەستکاری
کۆنێتزکۆ وەک دیزاینەری کارەکتەرەکان لە زنجیرەی تەلەڤیزیۆنی فامیلی گای و وەک یاریدەدەری دەرھێنەر لە زنجیرەی میشن ھێڵ کاری کردووە.[١]
لە نێوان ساڵانی ٢٠٠١ بۆ ٢٠١٤، کۆنێتزکۆ لەگەڵ مایکڵ دانتێ دیمارتینۆ، ھەردووکیان بە شێوەی سەرەکی سەرقاڵی نووسین و بەرھەمھێنانی زنجیرە ئەنیمەیشنی ئەڤەتار: دوایین ملکەچپێکەری ھەوا و دوای ئەویش ئەفسانەی کۆرا بوون بۆ سەر پەخشی کۆمپانیای نیکلۆدیۆن.[٢][٣][٤]
کۆنێتزکۆ لە بواری وێنەگرییشدا چالاکە و باندێکی ھەیە بە ناوی جینۆرمۆس و چەندین ئەلبوومی بە ناوی ئەم باندە بڵاوکردووەتەوە. لەوانە: Our Ancestors' Intense Love Affair and At Night, Under Artificial Light.[٥]
ژیانی کەسی دەستکاری
کۆنێتزکۆ دەرچووی قوتابخانەی ئامادەیی ڕۆسوێڵە لە شاری ڕۆسوێڵ لە ویلایەتی جۆرجیا. بڕوانامەی بەکالۆریۆسی لە ھونەرە جوانەکان ھەیە بۆ سروشتی وێناکردن لە قوتابخانەی ڕۆد ئایلەند بۆ دیزاین.
لە شاری لۆس ئانجلەس لە ویلایەتی کالیفۆڕنیا نیشتەجێیە.[٦][٧]
سەرچاوەکان دەستکاری
- ^ "Bryan Konietzko (Creator)". TV Tropes. Retrieved 2023-12-06.
- ^ "Interview: Michael Dante DiMartino and Bryan Konietzko, Creators of the Original Televised Avatar: The Last Airbender | Tor.com". www.tor.com. Retrieved 2023-12-06.[بەستەری مردوو]
- ^ "The Legend of Korra: Patterns in Time". Goodreads (بە ئینگلیزی). Retrieved 2023-12-06.
- ^ "The Legend of Korra". Avatar Wiki (بە ئینگلیزی). Retrieved 2023-12-06.
- ^ "Bryan Konietzko Photos and Premium High Res Pictures – Getty Images". www.gettyimages.com. Retrieved 2023-12-06.
- ^ patel (2019-07-05). "Bryan Konietzko Age, Height, Net Worth, Career, Family, Facts, Wiki-Bio". Thecelebscloset (بە ئینگلیزی). Retrieved 2023-12-06.
- ^ "Bryan Konietzko". Nickelodeon (بە ئینگلیزی). Retrieved 2023-12-06.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە برایان کۆنێتزکۆ تێدایە. |