ئەفسانەی کۆرا
ئەفسانەی کۆرا (بە ئینگلیزی: The Legend of Korra؛ کورت دەکرێتەوە بۆ: TLOK) یان ئەڤەتار: ئەفسانەی کۆرا، یان ھەر بە سادەیی کۆرا، زنجیرەیەکی ئەنیمەیشنی سەرکێشی خەیاڵیی ئەمریکییە کە لەلایەن مایکڵ دانتێ دیمارتینۆ و برایان کۆنێتزکۆ دروست کراوە لەسەر نمایشی کۆمپانیای نیکلۆدیۆن. درێژەی چیرۆکی زنجیرەی تەلەڤیزیۆنی (ئەڤەتار: دوایین ملکەچپێکەری ھەوا)یە کە لە ساڵی ٢٠٠٥ تا ٢٠٠٨ پەخشکرا. زنجیرەکە لە چوار وەرز و ٥٢ ئەڵقەی گشتی پێکدێت، ھەر وەرزێکیش بە پەڕتووکێکی ناوەڕۆکی چیرۆکی زنجیرەکە جیاکراوەتەوە. لە ١٤ی نیسانی ساڵی ٢٠١٢، تا ١٩ی کانوونی دووەمی ٢٠١٤ بە پەخشی تەلەڤیزیۆنی و بڵاوکراوەی کتێبی کۆمیک بەردەوام بوو.[١][٢]
ئەفسانەی کۆرا | |
---|---|
چەشن | ئاکشن/سەرکێشی
|
دانەر | |
نووسەر | مایکڵ دانتێ دیمارتینۆ
برایان کۆنێتزکۆ |
دەرھێنەر |
|
وڵاتی بەرھەمھێنەر | ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا |
زمان | ئینگلیزی |
ژمارەی وەرزەکان | ٤ |
ژمارەی ئەڵقەکان | ٥٢ |
کۆمپانیای بەرھەمھێنەر | نیکلۆدیۆن |
پەخش | |
تۆڕ | نیکلۆدیۆن |
بڵاوبوونەوەی ڕەسەن | ١٤ی نیسانی ٢٠١٢ بۆ ١٩ی کانوونی دووەمی ٢٠١٤ |
ڕیزبەندی کاتی | |
بەرنامە پەیوەندیدارەکان | ئەڤەتار: دوایین ملکەچپێکەری ھەوا |
چیرۆکی زنجیرەکە درێژەپێدەری چیرۆکی پێش خۆیەتی،[٣][٤] لە گەردوونێکی خەیاڵی کە تێیدا کەسە ملکەچێکەرەکان لە ھەر چوار نەتەوە جیاوازەکە (ئاو، ئاگر، زەوی (خاک)، ھەوا)[٥] دەتوانن دەستکاری توخمەکان بکەن و کۆنتڕۆڵیان بکەن، تاکە کەسیش کە بتوانێت سەرجەم توخمەکان کۆنتڕۆڵ بکات ئەڤەتارە، کە بەرپرسیارە لە ڕاگرتنی ھاوسەنگی ھەردوو جیھانی ڕۆحی و فیزیکی و ئەرکی ھێنانەدی ئاشتییە بۆ جیھانەکە.[٦] زنجیرەکە بە کۆرا دەست پێدەکات کە تازە بە ئەڤەتاری نوێ ناسراوە، لەکاتێکدا جیھان لە پێشکەوتندایە و لەناو سەدەی پیشەسازیدا ھەنگاو دەنێت، بۆیە کۆرا ڕووبەڕووی ململانێی ھەردوو جیھانەکە دەبێتەوە و ئەرکەکەی قورس دەبێت.[٧][٨]
ناوەڕۆکی زنجیرەکە
دەستکاریچیرۆکی ئەفسانەی کۆرا لە ھەمان جیھانی خەیاڵی زنجیرەی ئەڤەتار: دوایین ملکەچپێکەری ھەوا ڕوودەدات، دوای ٧٠ ساڵ لە ڕووداوەکانی ئەو زنجیرەیەیە. خەڵکی ئەم جیھانە سەر بە چوار نەتەوەن: ھۆزەکانی ئاو(باکوور و باشوور)، شانشینی زەوی، نەتەوەی ئاگر و ڕەوەندی ھەوا(نەتەوەی ھەوا). جیاکەرەوەی کارەکتەرەکانی نێو زنجیرەکە ملکەچپێکردنە.[٩][١٠]
پەڕتووک/وەرزەکان | ناو | ژمارەی ئەڵقەکان |
١ | ھەوا | ١٢ |
---|---|---|
٢ | ڕۆحەکان | ١٤ |
٣ | گۆڕان | ١٣ |
٤ | ھاوسەنگی | ١٣ |
دەستپێکی وەرزی یەکەمی زنجیرەکە زیاتر لە شاری کۆمار کە پایتەختی کۆماری نەتەوە یەکگرتووەکانە، دەوڵەتێکی نوێی سەربەخۆی فرە کولتورییە و لەلایەن ئەڤەتار ئانگەوە دامەزراوە.[١١][١٢] دیدگای ئەم شارە گەورەیەی نێو زنجیرەکە لە ساڵانی ١٩٢٠ وەرگیراوە. گەشەسەندنی خێرای تەکنەلۆژیا لە شارەکەدا، وای کردووە ملکەچپێکردنی توخمەکان و ھونەرە جەنگییەکان چیتر گرنگی نەمێنێت لای خەڵکی و ئاسایی ببێتەوە. چونکە بەشێک لە خەڵکی شارەکە پێیان وایە ملکەچپێکەرەکان، ملکەچپێکردن بۆ ئەنجامدانی تاوان و خراپەکاری بەکاردەھێندرێت.[١٣][١٤][١٥]
وەرزەکان (بەپێی پەڕتووک)
دەستکاریپەڕتووکی یەکەم: ھەوا
دەستکاریکۆرا، ئەڤەتاری دوای ئانگ، پێویستە ھاوشێوەی سەرجەم ئەڤەتارەکانی پێشوو شارەزایی لە سەرجەم توخمەکان پەیدا بکات، لەکاتێکدا مامەڵە لەگەڵ گێژاوێکی سیاسی دەکات لە شاری کۆمار، کە شارێکی گەورەی جەنجاڵە، کۆرا ڕووبەڕووی ئامون دەبێتەوە کە ملکەچپێکەرێکی ئاوی بەھێزە و دەشتوانێت وزە ملکەچ پێبکات و ھێزی ملکەچپێکردنی بەرامبەر بەرێت،[١٦] ئامون داوای یەکسانی دەکات لە شاری کۆمار و دەیەوێت سەرجەم ملکەچپێکەرەکان توانای ملکەچپێکردنیان لێ بسەندرێتەوە، چونکە ملکەچپێکردن بە ئاژاوەی جیھان دەزانێت.[١٧][١٨]
پەڕتووکی دووەم: ڕۆحەکان
دەستکاریدرزێک لە نێوان جیھانی فیزیکی و ڕۆحیدا دەکرێتەوە، کە ڕێگە بە ڕۆحە مەترسیدارەکان دەدات بچنە ناو جیھانی مرۆڤەکانەوە. کۆرا دەبێت لەگەڵ ھاوڕێکانی و کوڕی ئانگ کار بکات بۆ داخستنی درزەکە و گەڕاندنەوەی ھاوسەنگی نێوان ھەردوو جیھانەکە.[١٩][٢٠][٢١]
پەڕتووکی سێیەم: گۆڕانکاری
دەستکاریشوێنکەوتوانی ئامون کە بە یەکسانیخوازەکان ناسرابوون (یاخود Red Lotus)[٢٢] بەردەوامن لە ھەڵمەتەکەیان دژی ملکەچپێکەرانی جیھان، کە ئێستا زاھیر سەرکردایەتی ئەو کۆمەڵەیە دەکات، زاھیر ملکەچپێکەرێکی ھەوای لێھاتووە و باوەڕی بە حوکمی ئەنارکیزم ھەیە.[٢٣] کۆرا دووبارە دەبێت ڕووبەڕووی ببێتەوە و ڕێگەیەک بدۆزێتەوە بۆ ھاوسەنگکردنی جیھان و ئەرکەکانی وەک ئەڤەتار جێبەجێ بکات.[٢٤]
پەڕتووکی چوارەم: ھاوسەنگی
دەستکاریدوای بەریەککەوتن و ململانێیەکەی لەگەڵ زاھیر، کۆرا ژەھراوی دەبێت و دەچێتە ناو کۆمایەکی درێژخایەن. لەکاتێکدا کە بێ ھۆشە، جیھان ڕووبەڕووی ھەڕەشەی نوێ دەبێتەوە، لەوانە ھاتنە سەر دەسەڵاتی کوڤێرا، کە ملکەچپێکەرێکی بەھێزی خاک و ئاسنە و ھەوڵدەدات شانشینی زەوی لەژێر دەسەڵاتی ئەودا یەکبخاتەوە. کۆرا دەبێت بەئاگا بێتەوە و خۆی یەکبخاتەوە و ھاوسەنگی بۆ جیھان بگەڕێنێتەوە.[٢٥]
سەرچاوەکان
دەستکاری- ^ Farley، Christopher John (2010-07-21). «'Legend of Korra': The 'Avatar' Creators on the New Spinoff». Wall Street Journal (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی). ISSN 0099-9660. لە 2023-12-05 ھێنراوە.
- ^ «I'm a match to Korra from The Legend of Korra». www.charactour.com (بە ئینگلیزی). لە ٥ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
- ^ Hood، Cooper (١٩ی حوزەیرانی ٢٠٢٠). «The Avatar: The Last Airbender & Legend of Korra Timeline Explained». ScreenRant (بە ئینگلیزی). لە ٥ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
- ^ «Avatar State Post Harmonic Convergence ATLA and TLOK question». VS Battles Wiki Forum (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی). ١٣ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١. لە ٥ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
- ^ «Bending arts». Avatar Wiki (بە ئینگلیزی). لە ٥ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
- ^ «The Facts Prove 'The Legend of Korra' Is Practically a Miracle». Observer. ١١ی ئابی ٢٠٢٠. لە ٥ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
- ^ «bryan konietzko». Tumblr (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی). لە ٥ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
- ^ «Avatar: The Four Elements». Avatar: The Four Elements (بە هۆڵەندی). لە ٥ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
- ^ Romano، Aja (١٣ی ئابی ٢٠٢٠). «Legend of Korra's messy, complicated legacy». Vox (بە ئینگلیزی). لە ٥ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
- ^ Haylock، Jackson McHenry, Zoe (١٣ی ئابی ٢٠٢٠). «The Legend of Korra Is Coming to Netflix, Time for Us to Discuss». Vulture (بە ئینگلیزی). لە ٥ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: ناوە فرەکان: authors list (بەستەر) - ^ «Politics and Privilege in The Legend of Korra». the-artifice.com (بە ئینگلیزی). ١٥ی تەممووزی ٢٠١٣. لە ٥ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
- ^ Soprunova، Alice. «The Reactionary Politics of 'The Legend of Korra'». The Beachcomber. لە ٥ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
- ^ «'Avatar: The Search' was pitched as a movie by Mike DiMartino, but Nick opted for 'Korra' Book 2: Hypable» (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی). لە ڕەسەنەکە لە ٦ی کانوونی دووەمی ٢٠١٥ ئەرشیڤ کراوە. لە ٥ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
- ^ Stewart، Brenton (٢١ی ئەیلوولی ٢٠٢٠). «Avatar: Legend of Korra Was Never Afraid to Get Political». CBR (بە ئینگلیزی). لە ٥ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
- ^ «Politics and Privilege in The Legend of Korra». the-artifice.com (بە ئینگلیزی). ١٥ی تەممووزی ٢٠١٣. لە ٥ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
- ^ Nolan، Liam (١٧ی ئابی ٢٠٢٠). «VIDEO: Everything You Need To Know About The Legend of Korra Season 1». CBR (بە ئینگلیزی). لە ٥ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
- ^ «Book One: Air». Avatar Wiki (بە ئینگلیزی). لە ٥ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
- ^ «Fun Facts About Legend of Korra (Book 1) | Avatar Amino». Avatar | aminoapps.com. لە ٥ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
- ^ «Book 2 of Korra is Better Than Book 1». www.thefandomentals.com (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی). ١١ی ئابی ٢٠٢٠. لە ٥ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
- ^ «Book Two: Spirits». Avatar Wiki (بە ئینگلیزی). لە ٥ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
- ^ «Book Two: Spirits». The legend of korra Wiki (بە ئینگلیزی). لە ڕەسەنەکە لە ٥ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ ئەرشیڤ کراوە. لە ٥ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
- ^ SengalBoy (٢٧ی ئابی ٢٠١٤). «The Legend of Korra Book 3 Chapter 1: A New Era». SengalBoy (بە ئینگلیزی). لە ٥ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
- ^ French، Sawyer Martin (١١ی ئەیلوولی ٢٠٢٠). «The Legend of Korra's Zaheer and the Dark Fantasies of the War on Terror». Maydan (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی). لە ٥ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
- ^ Thurm، Eric. «With Its Knockout Third Season, "The Legend of Korra" Takes the "Avatar" Franchise to Another Level». Complex (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی). لە ٥ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
- ^ «Book Review: The Legend of Korra: Book 1 – Air, The Art of the Animated Series | Parka Blogs». www.parkablogs.com. لە ٥ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
بەستەرە دەرەکییەکان
دەستکاری- دەروازەی تەلەڤیزیۆن
- دەروازەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا
- دەروازەی ئەنیمەیشن
- دەروازەی ئەنیمێ و مانگا
- دەروازەی دەیەی ٢٠٠٠
- دەروازەی دەیەی ٢٠١٠
- دەروازەی کۆمەڵگەی پەلکەزێڕینە
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە ئەفسانەی کۆرا تێدایە. |