ئەفسانەی کۆرا (وەرزی چوارەم)

پەڕتووکی چوارەم: ھاوسەنگی وەرزی چوارەم و کۆتایی زنجیرەی تەلەڤیزیۆنی ئەفسانەی کۆرایە لە نووسینی و دروستکردنی مایکڵ دانتێ دیمارتینۆ وبرایان کۆنێتزکۆیە. پێکھاتووە لە ١٣ ئەڵقە،[١] ئەڵقەکان لە ماڵپەڕی نیکلۆدیۆن و ماڵپەڕە ئۆنلاینەکانی تر لە ٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٤ەوە دەستی بە پەخشکردن کرد.[٢][٣]

ئەفسانەی کۆرا (وەرزی چوارەم)
وڵاتی بنەڕەتویلایەتە یەکگرتووەکان
ژ.ی ئەڵقەکان١٣
بڵاوکردنەوە
تۆڕنیکلۆدیۆن
بڵاوبوونەوەی ڕەسەن٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٤ (2014-10-03) –
١٩ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٤ (2014-12-19)
کاتزانیی وەرز

پەڕتووکی چوارەم لە وەرزی چوارەم، دەربارەی سێ ساڵ دوای ڕووداوەکانی پەڕتووکی سێیەمە. باس لە کۆتا گەشتی ئەڤەتار کۆرا دەکات بۆ خۆ دۆزینەوە و دووبارە خۆ ڕێکخستنەوەی و گەڕاندنەوەی ھاوسەنگی بۆ جیھانەکە، دوای ئەوەی ڕووبەڕووی ململانێیەکی سەخت بووەوە بەرامبەر زاھیر و ژەھراویبوونی لە پەڕتووکی سێیەم،[٤] لەم نێوەندەشدا باس لە ھەوڵی ئەفسەری پۆلیسی شاری کانزا، کوڤیرا دەکات بۆ یەکخستنەوەی شانشینی زەوی لە ژێر سەرکردایەتییە تاکڕەوییەکەی خۆیدا.[٥]

چیرۆکی پەڕتووکی چوارەم

دەستکاری

دوای سێ ساڵ لە نەمانی کۆمەڵەی ئەنارکیستی بە سەرکردایەتیی زاھیر،[٦] شاری کۆمار قۆناغێکی نوێی لەگەڵ جیھانی ڕۆحەکاندا پێک ھێنا. بەڵام کۆرا ھێشتا لە ئازار و ژەھراویبوونی ڕووبەڕوو بوونەوەکەی زاھیردا ماوە، شانشینی زەویش کە بەھۆی مردنی شاژنی پێشوو[ئ][٧] کەوتووەتە نێو گێژاو و ململانێی سیاسی و پارچە پارچەبوونی ھەرێمەکانی شانشینەکە.

کوڤیرا، سەرکردەیەکی سەربازی پێشووی شاری کانزا بوو و ئێستا ڕاسپێردراوە بۆ یەکخستنەوەی شانشینی زەوی، بەڵام کوڤیرا دەیەوێت لەو ڕێگەیەوە دەسەڵات بەدەست بھێنێت و شانشینی زەوی بخاتە ژێر کۆنتڕۆڵی خۆیەوە.[٨]

بۆڵین و ئۆپاڵ[ا] لە بەرەکانی پێشەوەی ھەڵمەتی کوڤیرادان بۆ پێکەوە بەستنی شانشینەکە. کاتێک کۆرا بە کارە نایاساییەکانیی کوڤیرا دەزانێت، دەیەوێت خۆی چاک بکاتەوە و ھێزی ئەڤەتاری بۆ بگەڕێتەوە، لەلایەن ڕۆحێکی ڕێ نیشاندەرەوە بەرەو لای تۆف بیفۆنگ ڕێنمایی دەکرێت،[٩] تۆف کە ئێستا بەساڵاچووە و ژیانێکی گۆشەگیرانەی ھەیە دوور لە شارستانی و کچەکانی خۆی، دەبێتە یارمەتیدەری ئەڤەتار کۆرا.[١٠][١١]

ڤاریک کە ئێستا سەرمایەدارێکی پیشەسازی سەرکەوتووە،[١٢] کەرەستە تەکنەلۆژیاییەکانی خۆی بۆ خزمەتی ڕژێمەکەی کوڤیرا تەرخان کردووە. لەم ڕێگەیەوە کوڤیرا ئامێرێکی ڕۆحیی ھاوشێوەی ڕۆبۆت پەرە پێدەدات، و ھەڵمەتی ھێرشکردنە سەر شاری کۆمار ڕادەگەیەنێت.[١٣]

دوای شەڕ و ڕووبەڕوو بوونەوەکان بەرامبەر کوڤیرا، کۆرا و تیمی ئەڤەتار بە یارمەتیی ھێزە یەکگرتووەکان، دەتوانن کوڤیرا بوەستێنن و ئامێرە ڕۆحیەکەی تێک بشکێنن؛ ھەروەھا دەروازەیەکی نوێی جیھانی ڕۆحەکان لە شاری کۆمار دەکرێتەوە و ئەم وەرزەی زنجیرەکە دەبێتە کۆتایی زنجیرەی ئەفسانەی کۆرا.[١٤][١٥][١٦]

ھەڵسەنگاندن

دەستکاری

ھاوشێوەی وەرزی سێیەمی زنجیرەکە، وەرزی کۆتایی ١٠٠٪ ڕیزبەندی وەرگرتووە لەسەر کۆکەرەوەی پێداچوونەوەکانیی ڕاتن تۆمەیتۆز بە تێکڕای ڕیزبەندی ٩/١٠.[١٧][١٨]

ئەمانەش ببینە

دەستکاری

تێبینییەکان

دەستکاری
  1. ^ شاژنی پێشووی شانشینی زەوی لەلایەن زاھیر و کۆمەڵەکەی کوژرا
  2. ^ کچی سوین بیفۆنگ

سەرچاوەکان

دەستکاری
  1. ^ «The Legend of Korra». TVGuide.com (بە ئینگلیزی). لە ١٠ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
  2. ^ «The Legend of Korra (Season 4)». Nickelodeon (بە ئینگلیزی). لە ١٠ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
  3. ^ «TV Show The Legend of Korra Season 4 Download. Today's TV Series. Direct Download Links». tvshows.me (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی). لە ١٠ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
  4. ^ «Zaheer». Avatar Wiki (بە ئینگلیزی). لە ١٠ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
  5. ^ Fabella، Mara. «The Legend of Korra: Book 4». لە ١٠ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
  6. ^ noedy777 (٥ی نیسانی ٢٠٢١). «Zaheer and the Philosophy of 'Anarchy for Freedom'». Regarding Several Things (بە ئینگلیزی). لە ١٠ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ ھێنراوە.{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: ناوە ژمارەیییەکان: authors list (بەستەر)
  7. ^ «Hou-Ting | Wiki | Avatar Amino». Avatar | aminoapps.com. لە ١٠ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
  8. ^ Alasdair (٢٤ی ئابی ٢٠١٥). «Kuvira: An Appraisal of the Woman and Her Works». The Futurist Dolmen (بە ئینگلیزی). لە ١٠ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
  9. ^ Shaw-Williams، Hannah (١١ی تەممووزی ٢٠٢٠). «Avatar: What Bending Powers Toph's Children And Grandchildren Have». ScreenRant (بە ئینگلیزی). لە ١٠ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
  10. ^ Unrau، Jillian (١٧ی ئابی ٢٠٢٣). «The Legend of Korra: Who Did Toph Have Children With?». Game Rant (بە ئینگلیزی). لە ١٠ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
  11. ^ «Toph Beifong». Avatar Wiki (بە ئینگلیزی). لە ١٠ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
  12. ^ «Varrick». Heroes Wiki (بە ئینگلیزی). لە ١٠ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
  13. ^ marcusgohmarcusgoh (٢١ی شوباتی ٢٠١٥). «[TV Review] "Kuvira's Gambit" – Episode/Chapter 11, Season/Book 4 of The Legend of Korra». marcus goh (بە ئینگلیزی). لە ١٠ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
  14. ^ Shaw-Williams، Hannah (١٧ی ئەیلوولی ٢٠٢٠). «Legend of Korra: What Happened To Kuvira After The Series Ended». ScreenRant (بە ئینگلیزی). لە ١٠ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
  15. ^ «The Legend of Korra: What Happened After the Finale?» (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی). ٢٧ی ئابی ٢٠٢٠. لە ١٠ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
  16. ^ published، Rich Knight (٦ی ئەیلوولی ٢٠٢٠). «The Legend of Korra Ending: How The Series Wrapped Up For Each Major Character». CINEMABLEND (بە ئینگلیزی). لە ١٠ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
  17. ^ «The Legend of Korra - Rotten Tomatoes». www.rottentomatoes.com (بە ئینگلیزی). لە ١٠ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
  18. ^ Nicholson، Max (٢٤ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٤). «The Legend of Korra: Book Four Review». IGN (بە ئینگلیزی). لە ١٠ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ ھێنراوە.