ئەفسانەی کۆرا (وەرزی سێیەم)
وەرزی سێیەمی زنجیرەی تەلەڤیزیۆنیی ئەنیمەیشنی ئەفسانەی کۆرا بە ناوی پەڕتووکی سێیەم: گۆڕان، کە لەلایەن مایکڵ دانتێ دیمارتینۆ و برایان کۆنێتزکۆ دروستکراوە و لە ١٣ ئەڵقە پێکھاتووە، ئەم وەرزە لە ٢٧ی حوزەیرانی ٢٠١٤ لە کەناڵی نیکلۆدیۆن لە ئەمریکا دەستی بە پەخشکردن کرد.
ئەفسانەی کۆرا (وەرزی سێیەم) | |
---|---|
وڵاتی بنەڕەت | ویلایەتە یەکگرتووەکان |
ژ.ی ئەڵقەکان | ١٣ |
بڵاوکردنەوە | |
تۆڕ | نیکلۆدیۆن |
بڵاوبوونەوەی ڕەسەن | ٢٧ی حوزەیرانی ٢٠١٤ ٢٢ی ئابی ٢٠١٤ | –
کاتزانیی وەرز |
ئەم وەرزەی زنجیرەکە بە شێوەیەکی بەرچاو لە شانشینی زەویدا خۆی دەبینێتەوە، شانشینی زەویش یەکێکە لە چوار نەتەوە سەرەکییەکەی ناو جیھانەکە؛ و بە گەڕانەوەی توانای ملکەچپێکردنی ھەوا بۆ ناھەوا ملکەچپێکەرەکان دەست پێدەکات[ئ]، ئەمەش توانای کۆمەڵەیەکی مەترسیداری جیھانەکە دەگەڕێنێتەوە،[١] کە کۆمەڵەیەکی ئەنارکیستی دژبەری پاڵەوانی زنجیرەکەن کە دەیانەوێت سەرجەم حوکومەتەکانی جیھانەکە بڕوخێنن و یەک دەسەڵاتی بێلایەن بۆ ھەموو جیھان ھەبێت و چیتر ئەڤەتار بوونی نەمێنێت.[٢][٣]
لەنێو کارەکتەرە پاڵپشتەکانی ئەم وەرزەدا زوکۆ ھەیە کە ئێستا بەساڵاچووە، پێشتر لە زنجیرە ڕەسەنەکە کارەکتەری سەرەکی بوو،[٤] ھەروەھا سوین بیفۆنگ سەرۆکی شاری کانزا و خوشکی لین بیفۆنگ، کە ھەردووکیان کچی تۆف بیفۆنگن.[٥][٦][٧]
ھەڵسەنگاندن دەستکاری
پەڕتووکی سێیەم ستایشی زیاتریی لێکرا لەلایەن ڕەخنەگرانەوە لەچاو وەرزی پێشووتر، لەگەڵ کۆکردنەوەی پێداچوونەوەکانی ڕاتن تۆمەیتۆز ڕیزبەندی پەسەندکراوی ١٠٠٪ بۆ ئەم وەرزە دیاریکرا.[٨][٩][١٠]
ئەمانەش ببینە دەستکاری
تێبینییەکان دەستکاری
- ^ کاتێک لە وەرزی دووەم لە پەڕتووکی دووەمدا، ئەڤەتار کۆرا دەروازەی ڕۆحەکانی کردەوە و ھەردوو جیھانەکە تێکەڵ بوون، ناملکەچپێکەرانی ھەوا توانای ملکەچپێکردنیان بۆ دەگەڕێتەوە
سەرچاوەکان دەستکاری
- ^ "Legend of Korra's villain Zaheer raises questions of the moment" (بە ئینگلیزی). 2020-09-11. Retrieved 2023-12-10.
- ^ "An Anarchist Critique of 'Avatar: The Legend of Korra'". PopMatters (بە ئینگلیزی). 2022-08-02. Retrieved 2023-12-10.
- ^ https://themaydan.com/2020/09/the-legend-of-korras-zaheer-and-the-dark-fantasies-of-the-war-on-terror/
- ^ Mitchell, Joel (2020-08-25). "The Legend of Korra: Just How Old Is Avatar's Zuko In The Sequel Series?". CBR (بە ئینگلیزی). Retrieved 2023-12-10.
- ^ "Suyin Beifong". Heroes Wiki (بە ئینگلیزی). Retrieved 2023-12-10.
- ^ "The Legend of Korra (Season 3)". Nickelodeon (بە ئینگلیزی). Retrieved 2023-12-10.
- ^ "Wikiwand - The Legend of Korra (season 3)". Wikiwand. Retrieved 2023-12-10.
- ^ "The Legend of Korra - Rotten Tomatoes". www.rottentomatoes.com (بە ئینگلیزی). Retrieved 2023-12-10.
- ^ Zwyer, Melchior (2014-08-22), Venom of the Red Lotus, The Legend of Korra, Janet Varney, David Faustino, Seychelle Gabriel, retrieved 2023-12-10
- ^ Nicholson, Max (2014-08-29). "The Legend of Korra: Book Three Review". IGN (بە ئینگلیزی). Retrieved 2023-12-10.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە ئەفسانەی کۆرا (وەرزی سێیەم) تێدایە. |