پاشڕووان یان فلاشباک، دیاردەیەکی دەروونییە کە تێیدا کەسێک ئەزموونێکی کتوپڕ و بەھێزی ڕابردووی بەبێ خواستی خۆی دێتەوە خەیاڵی و بیری لێدەکاتەوە. ئەم ئەزموونانە دەکرێت ترس، دڵخۆشکەر، خەمناک، ورووژێنەر یان ھەر جۆرێکی تر لە ھەستەکان بن.[١] ئەم زاراوەیە بە تایبەتی کاتێک بەکاردێت کە یادەوەرییەکە بە شێوەیەک دێتە بیری کەسەکەوە، کە بەبێ ویستی مێشک و بیرکردنەوەی خۆی ھاتووەتە خەیاڵی، بە تایبەت کاتێک کە ئەوەندە چڕ و پڕە کە کەسەکە بە ئاگا دێنێتەوە و زۆربەی ھەستەکانی لەگەڵدا گرژ دەبێت، یان ناتوانێت بە تەواوی وەک یادەوەرییەک کە لە ڕابردوودا ئەزموونی کردوە، بیناسێتەوە.[٢]

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ Bernsten D.; Rubin D. (2002). "Emotionally Charged Autobiographical Memories Across the Life Span:The Recall of Happy, Sad, Traumatic, and Involuntary Memories". Psychology and Aging. 17 (4): 636–652. doi:10.1037/0882-7974.17.4.636. PMID 12507360.
  2. ^ Brewin, C.; Gregory, J.; Lipton, M.; Burgess, N. (2010). "Intrusive Images in Psychological Disorders: Characteristics, Neural Mechanisms, and Treatment Implications". Psychological Review. 117 (1): 210–232. doi:10.1037/a0018113. PMC 2834572. PMID 20063969.