دوایین ھەواچەمێن

(لە کۆتا ملکەچپێکەری ھەواەوە ڕەوانە کراوە)

کۆتا ملکەچپێکەری ھەوا فیلمێکی فانتازیا ئاکشن-سەرکێشیی ئەمریکییە لە ساڵی ٢٠١٠ کە لەلایەن نایت شەمەلان نووسراوە و ھاوبەشی بەرھەمھێنان و دەرھێنانی بۆ کراوە، لەلایەن کۆمپانیای پاراماونت پیکچەرز و فیلمەکانی نیکلۆدیۆن و بلایدینگ ئێج پیکچەرز و کۆمپانیای کەنەدی/مارشاڵ بەرھەم ھێنراوە و لەلایەن پاراماونت دابەشکراوە.[١][٢] فیلمەکە لەسەر چیرۆکی زنجیرە تەلەڤیزیۆنیی ئەنیمەیشنی ئەڤەتار: دوایین ملکەچپێکەری ھەوا (وەرزی یەکەمی) دروست کراوە؛ نوح ڕینگەر ڕۆڵی ئانگ دەگێڕێت، دیڤ پاتەل ڕۆڵی شازادە زوکۆ و نیکۆلا پێڵتز و جاکسۆن ڕاسبۆن ڕۆڵی کاتارا و سۆکا دەگێڕن.[٣] فیلمەکە باس لە چیرۆکی ئانگ دەکات کە منداڵێکی ئەڤەتارە، و دەبێت شارەزا بێت لە ھەر چوار توخمەکانی ھەوا، ئاو، ئاگر و زەوی (خاک) و ھاوسەنگی بۆ جیھان بگەڕێنێتەوە، لە ھەمان کاتدا نەتەوەی ئاگر لە داگیرکردنی ھۆزەکانی ئاو و شانشینی زەوی بوەستێنێت.[٤][٥][٦][٧]

کۆتا ملکەچپێکەری ھەوا
سەرناوThe Last Airbender
لەسەر بنچینەیئاڤاتار: دوایین ملکەچپێکەری ھەوا
وڵاتی بنەڕەتویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا
زمانی سەرەکیئینگلیزی
ڕێکەوتی بڵاوکردنەوە١ی کانوونی دووەمی ٢٠١٠
دەرھێنەرM. Night Shyamalan
سیناریۆنووسM. Night Shyamalan، مایکڵ دانتێ دیمارتینۆ، برایان کۆنێتزکۆ
بەرھەمھێنەری جێبەجێکارمایکڵ دانتێ دیمارتینۆ، برایان کۆنێتزکۆ، Kathleen Kennedy
بەڕێوەبەری وێنەگرتنAndrew Lesnie
ئێدیتەرConrad Buff IV
ئاوازدانەرJames Newton Howard
بەرھەمھێنەرM. Night Shyamalan، Frank Marshall، Sam Mercer، Scott Aversano
کۆمپانیای بەرھەمھێنانپاراماونت پیکچەرز، Nickelodeon Movies، The Kennedy/Marshall Company، Blinding Edge Pictures
دابەشکەرپاراماونت پیکچەرز، UIP-Dunafilm، نێتفلیکس
شوێنی گێڕانەوەڤیێتنام
شوێنی وێنەگرتنفیلادێلفیا
ڕەنگفیلمی بە ڕەنگ
تۆماری پێداچوونەوە5%، 3/10، 20/100
خەڵاتەکانGolden Raspberry Award for Worst Picture، Golden Raspberry Award for Worst Supporting Actor، Golden Raspberry Award for Worst Director، Golden Raspberry Award for Worst Screenplay
ڕوودەدات لە گەردوونی خەیاڵییجیھانی ئەڤەتار: دوایین ملکەچپێکەری ھەوا
کەسایەتییەکانسۆکا، ئازولا، زوکۆ، مامە ئایرۆ، ئاپا
چەشنی بڵاوکردنەوەڤیدیۆ بەپێی داواکاری
ھەڵسەنگاندنی فیلم (CNC)بۆ ھیچ تەمەنێک سنووردار نییە
ھەڵسەنگاندنی فیلم (EIRIN)G
ھەڵسەنگاندنی فیلم (FSK)FSK 6
نرخاندنی فیلم JMKfree from 10 years
وێبگەhttp://www.thelastairbendermovie.com/
تاقیکردنەوەتاقیکردنەوەی بێکدل
ھەڵسەنگاندنی میدیارادێتبۆ تەمەنی ١١ ساڵ و سەرووتر

پەرەپێدانی فیلمەکە لە مانگی یەکی ساڵی ٢٠٠٧ دەستی پێکرد، و پرۆسەی کاستینگ و پێش بەرھەمھێنانی فیلمەکە لە ماوەی ساڵی ٢٠٠٨دا بوو، وێنەگرتنی فیلمەکە لە مانگی ئازاری ٢٠٠٩ دەستی پێکرد و لە ئەیلوولی ٢٠٠٩ کۆتایی ھات، خشتەی سەرەتایی فیلمەکە بۆ ماوەی دوو ھەفتە لە گرینلەند وێنەی گیرا، و بەشەکانی دیکەی فیلمەکەش لە سەرانسەری ویلایەتی پێنسیلڤانیا لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا وێنەی گیراوە. ناوی ئەڤەتار لە ناونیشانی فیلمەکە لابرا[٨] بۆ ئەوەی لەگەڵ فیلمی ئاڤاتاری جەیمز کامیرۆن لە ساڵی ٢٠٠٩دا تێکەڵ نەبێت.[٩][١٠][١١][١٢]

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ "The Last Airbender". Avatar Wiki (بە ئینگلیزی). Retrieved 2024-01-01.
  2. ^ "The Last Airbender (2010)". ScreenRant (بە ئینگلیزی). 2022-07-02. Retrieved 2024-01-01.
  3. ^ "The Last Airbender (2010)". Moviepedia (بە ئینگلیزی). Retrieved 2024-01-01.
  4. ^ "The Last Airbender (2010) | BFI". web.archive.org. 2017-01-08. Retrieved 2024-01-01.
  5. ^ "The Last Airbender (2010) - Financial Information". The Numbers. Retrieved 2024-01-01.
  6. ^ Press, Carl DiOrio,The Associated; DiOrio, Carl; Press, The Associated (2010-06-16). "'Last Airbender' release moved up one day". The Hollywood Reporter (بە ئینگلیزی). Retrieved 2024-01-01.
  7. ^ "'Last Airbender' Star Noah Ringer Joins 'Cowboys And Aliens' Cast". MTV (بە ئینگلیزی). Retrieved 2024-01-01.
  8. ^ Kamal, Nathan (2022-12-08). "James Cameron Stole From Avatar: The Last Airbender?". GIANT FREAKIN ROBOT (بە ئینگلیزی). Retrieved 2024-01-01.
  9. ^ Sharf, Zack (2022-12-06). "Nickelodeon's 'Avatar' Was Forced to Add 'Last Airbender' to Its Title Because of James Cameron's 'Avatar,' Says Series Director". Variety (بە ئینگلیزی). Retrieved 2024-01-01.
  10. ^ Fox, Caroline (2020-12-07). "James Cameron's Avatar Screwed Over The Last Airbender Twice". ScreenRant (بە ئینگلیزی). Retrieved 2024-01-01.
  11. ^ Stephenson, Cassidy (2022-12-07). "How James Cameron's Avatar Led to The Last Airbender's Title Change". CBR (بە ئینگلیزی). Retrieved 2024-01-01.
  12. ^ Dodds, Alice Rose (2023-01-13). "Is Avatar Director James Cameron Copying Too Much of The Last Airbender?". Game Rant (بە ئینگلیزی). Retrieved 2024-01-01.