مامە ئایرۆ
مامە ئایرۆ (艾洛؛ Aìluò) کە بە ژەنەڕاڵ ئایرۆ و ئەژدیھای ڕۆژاوا ناسراوە، کارەکتەرێکی زنجیرەی تەلەڤیزیۆنی ئەنیمەیشنی ئەڤەتار: دوایین ملکەچپێکەری ھەوایە لەسەر پەخشی نیکلۆدیۆن.
ئایرۆ | |
---|---|
کەسایەتیی ئەڤەتار: دوایین ملکەچپێکەری ھەوا | |
یەکەم دەرکەوتن | ئەڤەتار: دوایین ملکەچپێکەری ھەوا (وەرزی یەکەم) |
دوایین دەرکەوتن | ئەفسانەی کۆرا |
دروستکراوە لەلایەن | مایکڵ دانتێ دیمارتینۆ برایان کۆنێتزکۆ |
زانیاریی ناو-گەردوونی | |
نازناوەکان | ئەژدیھای ڕۆژاوا، ژەنەڕاڵ ئایرۆ |
نەژاد | مرۆڤ |
ڕەگەز | نێر |
پیشە | ژەنەڕاڵی خانەنشینکراو لە نەتەوەی ئاگر |
خێزان | خێزانی شاھانەی نەتەوەی ئاگر |
مناڵەکان | لو تین |
خزمەکان | ئۆزای (برا) |
نەتەوە | نەتەوەی ئاگر |
ملکەچپێکردنەکان | ئاگر، ڕووناکی |
ڕەنگی قژ | ڕەساسی |
ڕەنگی چاو | زەردباو |
پوختەی کارەکتەر دەستکاری
ئەفسانەی ئانگ دەستکاری
ئایرۆ مامۆستایەکی ملکەچپێکردنی ئاگرە لە نەتەوەی ئاگر.[١] بە پێچەوانەی زۆربەی ملکەچپێکەرانی ئاگر و خێزانی شاھانەی ئاگر، ئایرۆ دوژمنایەتی بەرامبەر نەتەوەکانی دیکە نییە. ئەندامێکی ڕێکخراوی جووڵانەوەی سپییە، پەیوەندی کۆمەڵایەتی لە سەرانسەری ھەر چوار نەتەوەکەدا ھەیە. تایبەتمەندییەکی کارەکتەری ئایرۆ ئەوەیە، ئارەزوویەکی بێ وێنەی ھەیە لە خواردنەوەی چا و یاری پای شۆ[ئ]، و مۆسیقا ژەنین.[٢] لە تەمەنی پیریدا زیاتر سەرنجی لەسەر پشوودان و کات بەسەربردنە، لە کۆتایی زنجیرەکەدا، دوای ئەوەی ھاوڕێکانی خۆی لە جووڵانەوەی سپیدا کۆکردەوە بۆ ئازادکردنی شاری با سینگ سێ لە دەسەڵاتی نەتەوەی ئاگر، ئایرۆ دووبارە چایخانەکەی لە شارەکەدا کردەوە.[٣][٤]
ئەفسانەی کۆرا دەستکاری
دوای زنجیرەی ئەفسانەی ئانگ و لە کۆمیکەکاندا، لە کۆتایییەکانیی ژیانیدا، ئایرۆ جەستەی فیزیکی خۆی بەجێھێشت و ڕۆحی خۆی ڕەوانەی جیھانی ڕۆحەکان کرد،[٥] و دواتر لە زنجیرەی ئەفسانەی کۆرا لە جیھانی ڕۆحەکان بووە یارمەتیدەری ئەڤەتار کۆرا. ھەروەھا وەک ڕێزێک بۆ مامی، پاشا زوکۆ ناوی نەوەکەی بە ئایرۆی دووەم ناو دەنێت.[٦]
درەختی خێزان دەستکاری
- پاشا یەسۆر
- گۆنریوو
- زۆریوو
- باوکی سۆزین (نەناسراو)
- سۆزین
- ئازولۆن
- ئایرۆ
- پاشا ئۆزای و ورسا
- سۆزین
- ئازولا
- زوکۆ و مەی
- باوکی سۆزین (نەناسراو)
- ئیزوومی
- ئایرۆ II
- زۆریوو
- گۆنریوو
تێبینییەکان دەستکاری
- ^ یارییەکی دوو یاریزانییە، لە سەرانسەری جیھانی ئەڤەتاردا ناوبانگی ھەیە، مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی ڕاڤا
سەرچاوەکان دەستکاری
- ^ "Iroh". Avatar Wiki (بە ئینگلیزی). Retrieved 2023-12-12.
- ^ "Uncle Iroh (Character)". Comic Vine (بە ئینگلیزی). Retrieved 2023-12-12.
- ^ "Iroh". Pure Good Wiki (بە ئینگلیزی). Retrieved 2023-12-12.
- ^ Schwitzgebel, Eric (2021-11-30). "The Splintered Mind: Uncle Iroh as Daoist Sage". The Splintered Mind. Retrieved 2023-12-12.
- ^ Shaw-Williams, Hannah (2020-06-16). "Avatar: What Happened To Uncle Iroh After The Last Airbender". ScreenRant (بە ئینگلیزی). Retrieved 2023-12-12.
- ^ Rosa, Priscila (2020-09-03). "How Legend of Korra's General Iroh Is Related To Zuko's Uncle". ScreenRant (بە ئینگلیزی). Retrieved 2023-12-12.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە مامە ئایرۆ تێدایە. |