ئازولا
شازادە ئازولا (بە چینی: 阿祖拉؛ Ā Zǔ Lā) کارەکتەری خەیاڵییە لە زنجیرەی ئەنیمەیشنیی ئەڤەتار: دوایین ملکەچپێکەری ھەوا، بەرھەمی پەخشی نیکلۆدیۆن. کە لەلایەن مایکڵ دانتێ دیمارتینۆ و برایان کۆنێتزکۆ دروست کراوە.
شازادە ئازولا | |
---|---|
کەسایەتی ئەڤەتار: دوایین ملکەچپێکەری ھەوا | |
یەکەم دەرکەوتن | وەرزی یەکەم |
کۆتا دەرکەوتن | کۆمیکەکانی دواتری ئەڤەتار |
دروستکەر | مایکڵ دانتێ دیمارتینۆ برایان کۆنێتزکۆ |
زانیاری | |
گیانلەبەر | مارمێلکەی مۆنگۆس |
جێندەر | مێ |
لایەنگر | مەی، تای لیی (تا پەڕتووکی سێیەم) |
خزمەکان | ئۆزای (باوک) ئورسا (دایک) زوکۆ (برا) ئایرۆ (مام) |
نەتەوە | نەتەوەی ئاگر |
ملکەچپێکردنەکان | ئاگر، ڕووناکی، وزە |
لە چیرۆکی زنجیرەکەدا، ئازولا شازادەی نەتەوەی ئاگرە و کەسێکی بەتوانایە لە ملکەچپێکردنی ئاگردا و لە ڕادەبەدەر بەھێزە.[١] لەسەر فەرمانی پاشای ئاگر، پاشا ئۆزای، لەگەڵ ھاوڕێکانی مەی و تای لیی دەست دەکات بە گەڕان بۆ ھێنانەوەی شازادە زوکۆ برا دوورخراوەکەی و ئایرۆی مامی،[٢] لە ھەمان کاتدا ھەوڵدەدات ئەڤەتار ئانگ بگرێت، کە بە گەورەترین ھەڕەشەی سەر نەتەوەی ئاگر دادەنرێت. ئازولا بە کەسێکی زیرەک و لێھاتوو دادەنرێت لە زنجیرەکەدا.[٣] بە درێژایی زنجیرە ڕەسەنەکە و کۆمیکە لاوەکییەکان، نیشان دراوە کە توانای زۆر پێشکەوتووی ملکەچپێکردنیی ئاگری ھەیە، و ئازولا تاکە کەسە لە چیرۆکی زنجیرەکەدا ڕەنگی ئاگرەکەی شینە[ئ]، ئەمەش دەیسەلمێنێت کە ئازولا بە تەواوەتی ملکەچپێکەرێکی شارەزا و بەھێزی نێو زنجیرەکەیە.[٤]
دەرکەوتنەکان
دەستکاریزنجیرەی تەلەڤیزیۆنی ئەڤەتار: دوایین ملکەچپێکەری ھەوا
دەستکاریپەڕتووکی یەکەم
دەستکاریکارەکتەری ئازولا کارەکتەرێکی سێبەرە لە وەرزی یەکەمی زنجیرەکەدا، واتا دەرکەوتنەکانی لاوەکین. یەکەمین دەرکەوتنی لە وەرزی یەکەمدا لە فلاشباکێکدایە[ا] کاتێک لەگەڵ زوکۆی برای و مەی و تای لیی دەردەکەون لەگەڵ ورسا دایکی ئازولا. ھەروەھا لە ھەمان فلاشباکیی ڕووبەڕوو بوونەوەکەی پاشا ئۆزای و زوکۆ، ئازولا لەوێ دووبارە دەردەکەوێتەوە بەڵام بەبێ ھیچ کاریگەرییەک لەسەر ڕووداوەکان.[٥] ئازولا دوو دەرکەوتنی کورت مەودای ھەیە لە کۆتایی وەرزی یەکەمدا، کاتێک پاشا ئۆزای ئەرکی گرتنی ئەڤەتار ئانگ و گەڕاندنەوەی زوکۆ و ئایرۆی پێدەبەخشێت بۆ شانشینی نەتەوەی ئاگر.[٦][٧][٨]
پەڕتووکی دووەم
دەستکاریدوای ئەوەی لە یەکەم ھەوڵی بۆ گەڕاندنەوەی زوکۆ و ئایرۆ بۆ شانشینی نەتەوەی ئاگر شکست دەھێنێت، ئازولا بە یارمەتی ھاوڕێکانی منداڵی، مەی و تای لیی لە ئۆماشو ڕووبەڕووی ئەڤەتار دەبێتەوە و تا کۆتایی وەرزی دووەم لە ڕاونانی تیمی ئەڤەتار و زوکۆ و مامی شکست دەھێنێت، لە با سینگ سێ پایتەختی شانشینی زەوی لە کاتی ھێرشێکی نەتەوەی ئاگر بە بەکارھێنانی ئامێرێکی گەورەی کونکردن بۆ شکاندنی دیواری دەرەوەی شارەکە دووبارە ڕووبەڕووی تیمی ئەڤەتار دەبێتەوە و بە یارمەتی زیرەکیی سۆکا لە تیمی ئەڤەتاردا ئامێرەکە تێکدەشکێت و ئازولاش دووبارە شکست دەھێنێتەوە لە پلانەکانی.[٩]
پەڕتووکی سێیەم
دەستکاریلە ئەڵقەکانی سەرەتای وەرزی سێیەمدا، ئازولا پەیوەندی لەگەڵ زوکۆی برای دروست دەکاتەوە دوای گەڕانەوەیان بە سەرکەوتوویی بۆ نەتەوەی ئاگر، ئایرۆی مامیشی وەک زیندانییەک؛ بەڵام ئازولا درۆ لەگەڵ پاشا ئۆزای دەکات سەبارەت بەوەی کە زوکۆ ئانگی ئەڤەتاری کوشتووە، لەکاتێکدا ئانگ ھێشتا زیندووە. لە ئەڵقەکانی دواتری ئەم وەرزە، ئانگ ھێزێکی ھێرشکەری ڕێکدەخات و ھێرش دەکاتە سەر پایتەختی نەتەوەی ئاگر، بە سوودوەرگرتن لە ڕۆژگیرانێک[١٠][١١] کە ملکەچپێکەرانی ئاگر بێ توانا دەکات و ھێزی ئاگر کۆنتڕۆڵکردنیان لێ وەردەگرێتەوە، بەڵام پێشوەختە ئازولا بەم پلانەی زانیبوو و پاشا ئۆزای ئاگادار دەکاتەوە، بۆیە ھێرشەکە لە کاتی خۆیدا کۆتایی پێنایەت و تیمی ئەڤەتار سەرکەوتوو نابن، بەڵام زوکۆ دوای ئەوەی لە کاتی ڕۆژگیرانەکە ڕووبەڕووی پاشا ئۆزای بووەوە، چووە بەرەی تیمی ئەڤەتار و دژی باوکی و ئازولاش وەستایەوە.
زنجیرە کۆمیکەکانی ئەڤەتار: دوایین ملکەچپێکەری ھەوا
دەستکاریبەڵێنەکە
دەستکاریدوای نەمانی شەڕ و کۆتاییھاتن بە جەنگی سەد ساڵەی جیھان، ئازولا لە دامەزراوەیەکی دەروونی جێگیر دەکرێت، لەوێ بە وردی چاودێری دەکرێت. دوای ساڵێک، زوکۆ سەردانی ئازولا دەکات بۆ ئەوەی داوای ھاوکاری لێ بکات و سەردانی ئۆزای دەستگیرکراو بکات بۆ بەدەست ھێنانی زانیاری لەسەر شوێنی دایکی، ورسا کە بۆ ماوەیەکی زۆرە دیار نەماوە، ئازولاش ئەمە پەسەند دەکات بەبێ ئەوەی لە بەرامبەردا داوای ھیچ شتێک بکات.[١٢][١٣][١٤]
گەڕانەکە
دەستکاریکاتێک ئازولا سەردانی ئۆزای دەکات لە زیندانەکەیدا، لەلایەن پاشا زوکۆوە چاودێری دەکرێن، دوای چەندین ململانێ، زوکۆ دەتوانێت دایکی بدۆزێتەوە کە یادەوەری لەدەستداوە و ناوی نۆریکۆی ھەڵگرتووە، لێرەدا ئازولا ڕووبەڕووی ھەستێکی ئاڵۆزی و سۆزداری و توڕەیی دەبێتەوە و بەرەو بیابانەکان ھەڵدێت و پاشا زوکۆیش دەست دەکات بە گەڕان بەدوایدا، بەڵام شکست دەھێنێت.[١٥]
تایبەتمەندی کارەکتەری ئازولا
دەستکاریملکەچپێکردنی ئاگر
دەستکاریئازولا شارەزایییەکی زۆر باشی ھەیە لە ئاگر ملکەچپێکردندا، کە لە ھونەری جەنگیی چینی سەرچاوە دەگرێت. ئازولا یەکێکە لە شارەزاترین ئاگر ملکەچپێکەر لە زنجیرەکەدا بۆیە ئەستەمە لە شەڕێکدا شکستی پێ بھێندرێت.[١٦][١٧]
ئاگری شین
دەستکاریئازولا تاکە ملکەچپێکەری ئاگرە کە کە ڕەنگی ئاگرەکەی (بڵێسە) شینە، کە گەرمترە و وزەی زیاتری تێدایە (بەپێی یاسای پلانک) لە چاو ملکەچپێکەرەکانی تر کە بڵێسەی پرتەقاڵی ئاسایی ملکەچ پێدەکەن.[١٨] ناوەکەی لە azul وەرگیراوە کە وشەیەکی ئیسپانی و گالیسی و پورتوگالییە بۆ ڕەنگی شین.[١٩] بەڵام ئازولا لە منداڵیدا نەیدەتوانی ئاگری شین بەرھەم بھێنێت، وەک لە فلاشباکەکاندا دەردەکەوێت. زۆرجار تەنھا بە بەکارھێنانی دوو پەنجە ئاگر ملکەچ پێدەکات،[٢٠] نەک مشتێکی داخراو یان دەستی کراوە وەک ئاگر ملکەچپێکەرەکانی تر. ئازولا دەتوانێت بۆ ماوەیەکی زۆر شەڕ بکات بەبێ ئەوەی ماندوو بێت. ھەروەھا توانای دروستکردنی قەڵغانێکی بەھێزی ئاگرینی ھەیە، کە لە زنجیرەکەدا بەکاریھێنا دژی ھێرشە یەک لەدوای یەکەکانی ئانگ، کاتارا، زوکۆ و تۆف.[٢١]
درەختی خێزان
دەستکاری
|
تێبینییەکان
دەستکاریسەرچاوەکان
دەستکاری- ^ Steele، Amanda (٢٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠). «The Last Airbender: Azula's 5 Greatest Strengths (& Her 5 Weaknesses)». ScreenRant (بە ئینگلیزی). لە ٦ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
- ^ «Azula's relationships». Avatar Wiki (بە ئینگلیزی). لە ٦ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
- ^ «Azula Descriptive Personality Statistics». openpsychometrics.org. لە ٦ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
- ^ «Azula». Avatar Wiki (بە ئینگلیزی). لە ٦ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
- ^ «Book One: Water». Avatar Wiki (بە ئینگلیزی). لە ٦ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
- ^ «Book 1: Water (Avatar) - Works | Archive of Our Own». archiveofourown.org. لە ٦ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
- ^ «Azula's journey - Book 1: Ashes - Chapter 1 - GoldFire - Avatar: The Last Airbender [Archive of Our Own]». archiveofourown.org. لە ٦ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
- ^ «Why Azula from "Avatar" Did NOT Need a Redemption Arc». Scene+Heard (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی). ٢٩ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢. لە ٦ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
- ^ «Avatar: The Last Airbender - Book 2: Earth - Season 2 - TheTVDB.com». thetvdb.com. لە ٦ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
- ^ «The Day of Black Sun, Part 2: The Eclipse». Avatar Wiki (بە ئینگلیزی). لە ٦ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
- ^ «Avatar: The Last Airbender: "The Day Of Black Sun, Part 1: The Invasion"/"The Day Of Black Sun, Part 2: The Eclipse"». The A.V. Club (بە ئینگلیزی). ٢١ی ئازاری ٢٠١٢. لە ٦ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
- ^ «Azula in the Spirit Temple (Avatar: The Last Airbender)». Goodreads (بە ئینگلیزی). لە ٦ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
- ^ «Azula in the Spirit Temple». Avatar Wiki (بە ئینگلیزی). لە ٦ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
- ^ «Avatar: The Last Airbender--Azula in the Spirit Temple TPB :: Profile :: Dark Horse Comics». www.darkhorse.com. لە ٦ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
- ^ Noble، Barnes &. «Azula in the Spirit Temple (Avatar: The Last Airbender)|Paperback». Barnes & Noble (بە ئینگلیزی). لە ٦ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
- ^ Koumis، Nicholas (١٠ی حوزەیرانی ٢٠٢٠). «Avatar: Why Azula Had Blue Fire In The Last Airbender». ScreenRant (بە ئینگلیزی). لە ٦ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
- ^ S، Sparsh (٨ی ئازاری ٢٠٢١). «Azula's Fragile Strength (Avatar: The Last Airbender)». Beyond Your Screen (بە ئینگلیزی). لە ٦ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
- ^ https://www.sosyncd.com/database/azula-personality-type-zodiac-sign-enneagram/
- ^ «Azula (Avatar: The Last Airbender). Personality type». Relaza (بە ئینگلیزی). لە ٦ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
- ^ «Why is Azula's fire blue?». Science Fiction & Fantasy Stack Exchange (بە ئینگلیزی). لە ٦ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
- ^ «Azula (Avatar)». Villains Wiki (بە ئینگلیزی). لە ٦ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
- دەروازەی ئەنیمەیشن
- دەروازەی ژن
- دەروازەی تەلەڤیزیۆن
- دەروازەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا
- دەروازەی دەیەی ٢٠٠٠
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە ئازولا تێدایە. |