سۆکا

کارەکتەری خەیاڵی نێو جیھانی ئەڤەتار

سۆکا (بە ئینگلیزی: Sokka) کەسایەتییەکی خەیاڵیی زنجیرەی تەلەڤیزیۆنیی ئەنیمەیشنی ئەڤەتار: دوایین ملکەچپێکەری ھەوایە. کارەکتەرەکە لەلایەن مایکڵ دانتێ دیمارتینۆ و برایان کۆنێتزکۆوە دروست کراوە. سۆکا جەنگاوەرێکی سەرەتایی ھۆزی ئاوی باشوورە و کوڕی سەرۆک ھۆز ھاکۆدا و کیایە، و برا گەورەی کاتارایە.

سۆکا
یەکەم دەرکەوتنئەڤەتار: دوایین ملکەچپێکەری ھەوا
کۆتا دەرکەوتنئەفسانەی کۆرا
دروستکەرمایکڵ دانتێ دیمارتینۆ، برایان کۆنێتزکۆ
زانیاری
خۆشەویستسووکی
نەتەوەھۆزی ئاوی باشوور

لە چیرۆکی زنجیرەکە ڕەسەنەکەدا، سۆکای تەمەن پازدە ساڵان جەنگاوەرێکی ھۆزی ئاوی باشوورە بەبێ توانای ملکەچپێکردنی ھیچ توخمێک، ئەو لەگەڵ خوشکە بچووکەکەی کاتارا، ملکەچپێکەرێکی ھەوا دەدۆزنەوە بە ناوی ئانگ و ئەو ئەڤەتاری ونبووە کە بۆ ماوەی یەک سەدە چووبووە دۆخی مت بوونەوە.[١] سۆکا بە پێچەوانەی ھاوڕێکانییەوە لە تیمی ئەڤەتار کەسێکە کە ناتوانێت ھیچ توخمێک ملکەچ پێبکات، بەڵام توانایەکی باشی ھەیە لە ھونەری شەڕکردن و شارەزایییەکی باشی ھەیە لە چەکە جۆراوجۆرەکان و شارەزای نەخشە و ڕێگاکانی جیھانیشە.[٢]

کەسایەتی دەستکاری

سۆکا، چونکە ھیچ توانایەکی ملکەچپێکردنی نییە، لەبری ئەوە بەدوای ھونەری جەنگی و زانست و ئەندازیاریدا دەگەڕێت. زیرەکە و بیرۆکەکانی گەورەیە و تەنانەت ھەندێک جار دەیسەلمێنێت کە تەواو زانایە.[٣] بەڵام زۆرجار کەسێکی گەمژەیە و زۆر جاریش ھەڵە دەکات. سەرەڕای کەموکوڕییەکانی، بەڵام خۆشەویستە لە نێو تیمی ئەڤەتاردا. سۆکا ھیچ گرنگی بە توانای ملکەچپێکردن نادات و پێی باشە مرۆڤ پشت بە ھێز و ژیری خۆی ببەستێت. ھەروەھا توانایەکی ژیریی تایبەتی ھەیە لە چیرۆکی ئەنیمەیشنەکەدا ئەویش ئەوەیە بەزوویی بەدوای چارەسەردا دەگەڕێت بۆ ڕووداوە لە ناکاوەکان.[٤]

تایبەندمەندییەکی تری سۆکا ئەوەیە داکۆکیکارە لە گۆشتخواردن، ھەروەھا ڕاوچی سەرەکییە لە تیمی ئەڤەتاردا؛ سۆکا ڕقی لە سەوزەخۆرەکانە.[٥][٦]

دوای شکستھێنانی پلانی ھێرشکردنە سەر نەتەوەی ئاگر لە پەڕتووکی سێیەمدا، کە بووە ھۆی دەستگیرکردنی ھاکۆدا[ئ] و بەشێک لە سوپای ھێرشکەر، سۆکا ھەوڵیدا شەرەفی خۆی بگەڕێنێتەوە بە مەترسی خستنە سەر ژیانی بۆ ئەوەی باوکی لە زیندانێکی مەترسیداری نەتەوەی ئاگر ڕزگار بکات کە بە بەردی کوڵاو ناسراوە، لێرەش چاونەترسی سۆکا دەردەکەوێت.[٧][٨]

تێبینییەکان دەستکاری

  1. ^ باوکی سۆکا

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ "Avatar: The Last Airbender – Sokka / Characters". TV Tropes. Retrieved 2023-12-05.
  2. ^ "Sokka". Heroes Wiki (بە ئینگلیزی). Retrieved 2023-12-05.
  3. ^ Grimes, Hannah (2021-08-10). "Avatar: Sokka's 5 Best Traits (& His 5 Worst)". CBR (بە ئینگلیزی). Retrieved 2023-12-05.
  4. ^ http://www.musogato.com/avatar/magazine/avatarmag1_scan09.jpg ٣ی ئازاری ٢٠١٦ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  5. ^ Moghbelpour, Zarreen (2021-02-18). "Avatar: The Last Airbender – The 10 Worst Things Sokka Ever Did". ScreenRant (بە ئینگلیزی). Retrieved 2023-12-05.
  6. ^ https://m.fanfiction.net/s/12604493/1/The-Last-Airbender
  7. ^ "I'm a match to Sokka from Avatar: The Last Airbender". www.charactour.com (بە ئینگلیزی). Retrieved 2023-12-05.
  8. ^ Vercamer, Indi (2022-10-06). "Avatar The Last Airbender: Sokka's Best Moments, Ranked". MovieWeb (بە ئینگلیزی). Retrieved 2023-12-05.