گەمژەیی
گەمژەیی بریتییە لە نەبوونی زیرەکی، تێگەیشتن، مێشک، یان ژیریی بۆ مرۆڤێک یان گیانلەبەرێک. لەوانەیە زگماکی بێت، گریمانەکراو بێت یان کاردانەوە بێت. وشەی گەمژە لە وشەی لاتینی stupere ھاتووە. زۆرجار کارەکتەرە گەمژەکان لە چیرۆکە خەیاڵییەکاندا لە بواری کۆمیدیا بەکاردەھێنرێن.[١]
وشەناسی
دەستکاریڕەگیی وشەی گەمژە کە دەتوانرێت وەک باسکردن یان ناوێک بەکاربھێنرێت، لە وشەی لاتینی stupere وەرگیراوە، بە مانای بێھێزی یان سەرسامبوویەک دێت، و پەیوەندی بە بێھۆشبوونیشەوە ھەیە. لە کولتووری ڕۆمانییەکاندا، گەمژە ناوی کەسێکیی دواکەوتووی بێ پیشە بووە لەسەر تەختی شانۆیەکاندا.
بەپێی فەرھەنگی مێریام وێبستەر، وشەی گەمژە یاخود گەمژەیی لە ساڵی ١٥٤١ ھاتووەتە ناو زمانی ئینگلیزییەوە، لەو کاتەوە گەمژەیی و چەمکە پەیوەندیدارەکان وەک سووکایەتییەک بۆ کارە خراپەکان داندراوە، جا بە مەبەست بێت یان بەڕێکەوت، بەھۆی نەبوونی توانای دەروونی بە کەسێک گوتراوە.[٢][٣]
سەرچاوەکان
دەستکاری- ^ https://dictionary.cambridge.org/dictionary/english/stupid
- ^ https://www.macmillandictionary.com/dictionary/british/stupid_1
- ^ «Definition of STUPOR». www.merriam-webster.com (بە ئینگلیزی). لە ١٣ی ئەیلوولی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە گەمژەیی تێدایە. |