سوکی
سوکی (蘇琪؛ Sū Qí) کارەکتەری خەیاڵی زنجیرەی تەلەڤیزیۆنی ئەڤەتار: دوایین ملکەچپێکەری ھەوایە. سەرکردەی جەنگاوەرانی کیۆشییە کە تایبەتە بە جەنگاوەرانی مێینە لە دوورگەی کیۆشی، و لەلایەن ئەڤەتار کیۆشییەوە بە ھەمان ناوی خۆیەوە دایمەزراندووە.[١][٢]
سوکی | |
---|---|
کەسایەتیی ئەڤەتار: دوایین ملکەچپێکەری ھەوا | |
یەکەم دەرکەوتن | وەرزی یەکەم |
دوایین دەرکەوتن | کۆمیکەکانی جیھانی ئەڤەتار |
دروستکراوە لەلایەن | مایکڵ دانتێ دیمارتینۆ برایان کۆنێتزکۆ |
زانیاریی ناو-گەردوونی | |
نەژاد | مرۆڤ |
ڕەگەز | مێ |
پیشە | ئەندام و سەرکردەی جەنگاوەرانی کیۆشی |
نەتەوە | دوورگەی کیۆشی شانشینی زەوی |
ملکەچپێکردنەکان | نییە |
پوختەی دەرکەوتنەکان
دەستکاریسوکی شەڕکەرێکی لێھاتوو و بوێرە، بۆ یەکەمجار کە تیمی ئەڤەتاری ناسی، کاتێک سەردانی گوندەکەیان کرد لە دوورگەی کیۆشی، و ھێزی دیکتاتۆریی نەتەوەی ئاگر ھێرشیان کردە سەر گوندەکە. سوکی ھاوڕێیەتی لەگەڵ تیمی ئەڤەتار دروست کرد و وای کرد وەک کەسایەتییەکی لاوەکی لە تیمەکە دەربکەوێت. دواتر سوکی و سۆکا لە پەڕتووکی دووەمدا یەکتریان بینییەوە و لەوێ پەیوەندی خۆشەویستی نێوانیان پەرەی سەند.[٣] دواتر ھەر لە کتێبی دووەمدا، ئەو و جەنگاوەرانی کیۆشی ڕووبەڕووی ئازولا و ھاوڕێکانی دەبنەوە و شکست دەھێنن و زیندانی دەکرێن. لە پەڕتووکی سێیەمدا لەلایەن سۆکا و زوکۆوە لە بەردە کوڵاوەکە[ئ] ئازاد دەکرێت.[٤][٥]
تێبینییەکان
دەستکاری- ^ گەورەترین زیندانی نەتەوەی ئاگر و جیھانی ئەڤەتارە
سەرچاوەکان
دەستکاری- ^ «Suki (Avatar)». Heroes Wiki (بە ئینگلیزی). لە ١٢ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
- ^ Batte، Alix (٢٢ی ئازاری ٢٠٢٣). «Avatar: The Last Airbender Can Finally Solve An Original Suki Mystery». ScreenRant (بە ئینگلیزی). لە ١٢ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
- ^ https://screenrant.com/avatar-last-airbender-suki-after-ending-what-happened/
- ^ Huston، Gabrielle (١٧ی کانوونی دووەمی ٢٠١٨). «Avatar: The Last Airbender - Mind-Blowing Things You Didn't Know About Suki». TheGamer (بە ئینگلیزی). لە ١٢ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
- ^ «Imaginary Shots — Suki ATLA: Warrior in love». 0-as--far--as--life--gets-tumblr-com-0.cdn.ampproject.org. لە ڕەسەنەکە لە ١٢ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٢ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە سوکی تێدایە. |