شانشینی زەوی دەوڵەتێکی شانشینییە لە جیھانی خەیاڵیی زنجیرە ئەنیمەیشنی ئەڤەتار: دوایین ملکەچپێکەری ھەوا. خاوەنی پاشایەتییەکی کۆنفیدڕاڵییە کە پاشا فەرمانڕەوایی دەکات، دەکەوێتە کیشوەرێک لە بەشی ڕۆژھەڵاتی جیھانی ئەڤەتار. پایتەختەکەی شاری با سینگ سێیە کە ناسراوە بە شاری دیوارەکان.

شانشینی زەوی گەورەترین دەوڵەتی جیھانە و خاوەنی گەورەترین ڕووبەری زەوییە. وڵاتەکە لە چەند بوارێکدا جیاوازی ھەیە لەگەڵ داب و نەریتی نێوان شار و ھۆزەکان. ھەروەھا شانشینی زەوی ئابوورییەکی گەورەی ھەیە کە لەسەر بنەمای کشتوکاڵ و پیشەسازی سنووردار دامەزراوە، ھەرچەندە لە ڕووی تەکنەلۆژیاوە وەک نەتەوەی ئاگر پێشکەوتوو نییە. شانشینی زەوی وەک ڕەوەندی ھەوا و ھۆزەکانی ئاو لە شەڕی ١٠٠ ساڵە زیانێکی گەورەی بەرکەوت، بەڵام ھێندەی گەلانی تر زیانەکەی گەورە نەبووە. بۆ ماوەی سەد ساڵ با سینگ سێ بە یەکێک لە ناوچە ئارامەکانی پێش جەنگ ناسرابوو.

پێکبەستن

دەستکاری

خەڵکی شانشینی زەوی بە قژیی قاوەیی و ڕەش ناسراون، ھەندێک لە ژن و پیاوان سەریان بە ئاڵاندنی کڵاوی نانەوا دەپێچن. بەگشتی ڕەنگی پێستیان ڕەنگێکی کاڵ و بە زۆریش چاویان قاوەیی یان سەوزە. جلی سەوز، زەرد و سەوز یان قاوەیی لەبەر دەکەن.

شوێنەکان

دەستکاری

با سینگ سێ

دەستکاری

پایتەختی لە ھەرێمی پێکھێنەریی شانشینی زەوییە، بەشی زۆرینەی گۆشەی باکووریی ڕۆژھەڵاتی شانشینەکە دەگرێتەوە. دوای خۆ بەدەستەوەدانی ئۆماشوو، شارەکە بووە دوا قەڵای گەورەی شانشینی زەوی لە کاتی جەنگی سەد ساڵەدا. بە گەورەترین شاری جیھان دادەنرێت، لە بنەڕەتدا زیاتر وڵاتێکی بچووکە نەک تەنیا شارێک. با سینگ سێ بە واتای "شاری قەدەغەکراو" دێت؛ بەم ناوە بەھۆی دیوارە بەناوبانگەکانییەوە ناونراوە، کە دەروازەکانی ھیچ دەرگایەکی خۆکارانەی نییە و تەنیا بە بەکارھێنانی ملکەچپێکردنی زەوی دەکرێنەوە. لە بەشی دیواری دەرەوەدا زەوییەکی فراوانی کشتوکاڵی و دەریاچەی لاوگای و چەند شاخێک ھەڵکەوتووە. دیواری ناوەوە خودی شارەکە دەگرێتەوە. ھەروەھا شارە گەورەکە بەھۆی ئەوەی سیستەمێکی ناوازەی دیوارەکانی ھەیە، دانیشتووان بەسەر بەشە جیاوازەکانی شارەکەدا دابەش دەکات لەسەر بنەمای پێگەی چینە کۆمەڵایەتییەکان.

زاوفۆ، زاوفو یاخود شاری کانزا، شارە دەوڵەتێکی سەربەخۆیە، دەکەوێتە بەشی باشووری ڕۆژاوای شانشینی زەوی و بارەگای سەرەکیی بنەماڵەی کانزا و ملکەچپێکەرانی کانزایە. زاوفۆ لەلایەن سوین بیفۆنگ کە بە دایکی بنەماڵەکە دەناسرێت، دامەزراوە و بە تەواوی لە کانزا دروستکراوە و بە یەکێک لە سەلامەتترین شارەکانی جیھان دادەنرێت. لە وەرزی چوارەمی ئەفسانەی کۆرا شارەکە بە ئیمپڕاتۆریەتی زەوی کوڤیرا لکێندرا. دوای شکست پێھێنانی لەشکرکێشییەکەی کوڤیرا لەلایەن کۆماری یەکگرتووی نەتەوەکان و ئەڤەتار کۆرا، کوڤیرا ڕادەست بوو و دەستبەرداری داگیرکاریخوازییەکەی شانشینی زەوی بوو، ئەمەش سوین بیفۆنگی وەک سەرکردەی شارەکە گەڕاندەوە.

ئۆماشوو

دەستکاری

دووەم گەورەترین شاری شانشینی زەوییە و پایتەختی یەکێک لە ویلایەتەکانیەتی. لە قەبارە و گرنگیدا تەنیا لەدوای با سینگ سێیە، ئۆماشوو یەکێک بوو لە دوا قەڵا گەورەکانی شانشینی زەوی لە کاتی جەنگی سەد ساڵەدا، و بەردەوام بوو لە دابینکردنی سەرباز و پێداویستی بۆ سوپای شانشینی زەوی تاوەکو لەلایەن ھێزەکانی نەتەوەی ئاگرەوە دەستی بەسەردا گیرا، لە کۆتا مانگەکانی شەڕە گەورەکەدا. دەروازەکانی ئەم شارە جەنجاڵە لەلایەن سوپایەکی ملکەچپێکەرانی زەوی پاسەوانی دەکرێت. ھەروەھا ئەم شارە بە سیستەمی گەیاندنە بەناوبانگەکەی ناسراوە کە بە تێکەڵەیەک لە ھەردوو ملکەچپێکردنی زەوی و ھێزی کێشکردنی زەوی کاردەکات. بەھۆی قەبارە و گرنگی و داھێنانە ناوازەکانیەوە، ئۆماشوو ھەمیشە کێبڕکێی لەگەڵ با سینگ سێ کردووە بۆ ئەوەی لە شانشینی زەویدا ناسراو دەربکەوێت.

دوورگەی کیۆشی

دەستکاری

دوورگەی کیۆشی کە لە بنەڕەتدا نیمچە دوورگەیەکە بە ناوی یۆکۆیا، دەکەوێتە کەنارەکانی باشووری شانشینی زەوی و چەندین گوندی بچووکی تێدایە. ئەم دوورگە بچووکە لە دەریای باشووردا زۆرینەی بەندەرەکانی بەندەری ماسیگرتنە، شوێنێکی بەناوبانگە لەنێو بازرگانان و گەشتیاران. گرنگترین کاڵای ھەناردەکردنی بریتییە لە ماسی جۆری کۆی فیل[ئ] کە گۆشتەکەی لە سەرتاسەری چێشتخانەکانی شانشینی زەویەوە دەکڕدرێت. سەرەڕای ئەم پەیوەندییە ئابوورییانە، ھەندێک لە گوندەکانی دوورگەکە بە شێوەیەکی باو لە ڕادەبەدەر گۆشەگیرن.

بیابانی سی وۆنگ

دەستکاری

بیابانەکانی سی وۆنگ ناوچەیەکی وشکە و دەکەوێتە ناوەڕاستی شانشینی زەوی. گەورەترین و وشکترین و گەرمترین بیابانی سەر زەوییە، و بەھۆی کەشوھەواکەیەوە، ئەستەمە کەسێک لەو بیابانە بەسەرکەوتوویی بپەڕێتەوە. بیابانەکە دانیشتووانێکی کەمی ھۆزەکانی سی وۆنگ و بازرگانانی نایاسایی ھەیە، و بەھۆی ئەوەی ناوچەکە لە دەرەوەی کۆنترۆڵی حکوومەتی شانشینی زەوییە، دانیشتووانەکەی بە شێوەیەکی دیار سەربەخۆن.

تێبینییەکان

دەستکاری
  1. ^ ئینگلیزی: Elephant koi

سەرچاوەکان

دەستکاری

بەشداربووانی ویکیپیدیا، «Torpaq Krallığı»، ویکیپیدیای ئازەری. سەردان لە ٢١ی حوزەیرانی ٢٠٢٤.