کۆنفیدراڵی یاخود کۆنفیدراسیۆن (بە ئینگلیزی: Confederation) چەمکی پەیوەندی نێوان چەند وڵاتێکە کە ھەر یەکە خاوەنی سەرەوەریی خۆیەتی بە پێی ڕێکەوتنی پێشینە و گەیشنە خاڵی ھاوبەش لە بوارە جیاجیاکان دا بە بێ ئەوەی ئەم یەکێتییە ببێتە ھۆی دروست بوونی وڵاتێکی نوێ یاخود بەشێوەیەک لە شێوەکان ببێتە فیدراڵی. لە سیستمی کۆنفیدراڵی دا ڕێز لە بنەما سەروەرییەکانی وڵاتانی ئەندام دەگیرێت، لە سەردەمی ئێستادا، کۆنفیدراڵی بریتییە لە یەکێتییەکی ھەمیشەیی نێوان وڵاتانی خاوەن سەروەریی بە مەبەستی کارکردنی ھاوبەش و بەدیھێنانی ئامانجی دیاریکراو.

مێژووی سەرهەڵدان دەستکاری

سەرەتای سەرهەڵدانی چەمکی کۆنفیدراڵی بۆ ئەو یەکێتییە دەگەڕێتەوە کە هەرێمە سویسڕییەکان لە کۆتایی سەدەی سێزدەمی زاینیدا پێکیانهێنا. ئەوکات ئەم هەرێمانە سەر بە ئیمپڕاتۆریەتی ڕۆمانی بوون، سێ لەو هەرێمانە یەکیان گرت، کە پاڵنەری ئەم یەکگرتنە هەڕەشەکانی ئیمپڕاتۆریەتی ڕۆمانی بوو. پاشتر ژمارەی ئەم هەرێمانە زیادی کرد، توانییان سەربەخۆیی بەدەستبهێنن. هەرچەندە ئەمڕۆ سویسڕا سیستەمەکەی فیدراڵییە بەڵام هەر لە ژێر ناوی "کۆنفیدراڵی سویسرا" دا مایەوە.[١]

مەرجەکانی بە دیھاتنی یەکێتی کۆنفیدراڵی دەستکاری

  • بوونی چەند دەوڵەتێکی سەربەخۆ، کە لە چەند بوارێکی سنوورداردا خوازیاری پەیوەندیی ھاوبەشن.
  • بوونی ڕێککەوتنێکی نیودەوڵەتی، کە لە لایەن ھەموو دەوڵەتانی ئەندامەوە پەسەند بکرێت.
  • بوونی دەزگەیەک بۆ بەڕێوەبردن و بڕیاردان، کە لە نوێنەرانی وڵاتانی ئەندام پێک دێت.
  • یەکێتی کۆنفیدراڵی لەسەر بنەمای پەیماننامەیەک و پاشان پشت بەستن بە دەستورێکی ھاوبەش دێتە ئاراوە.
  • حکومەتی ناوەندی کۆنفیدراڵی پاڵپشتی ھەموو وڵاتانی ئەندام دەکات.
  • ھەر یەک لە وڵاتانی ئەندام، دەتوانن بەسانایی واز لە ڕێککەوتنی کۆنفیدراڵی بھێنن.

وڵاتانی کۆنفیدراڵی لە مێژوو دا[٢][٣] دەستکاری

  • کۆنفیدراڵی ڕاین ١٨٠٦-١٨١٣ ، کە سەرۆکی وڵات و حکومەتی نەبوو.
  • شانشینی ئاراگۆن ١١٣٧-١٧١٦
  • وڵایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بەر لە پەیماننامەی کۆنفیدراڵی ١٧٨١-١٧٨٩
  • سڕبیا و چیای ڕەش لە نێوان ساڵانی ١٩٨٢-٢٠٠٦
  • کۆنفیدراڵیەتی سێنیگال و گامبیا، ساڵانی ١٩٨٢-١٩٨٩
  • سویسڕا ، کۆنفیدراڵی بوو لە ساڵانی نێوان ١٢٩١-١٨٤٨ دا دواتر گۆڕا بۆ فیدراڵی.
  • کۆماری عەرەبی یەکگرتوو کە یەکێتیەکی کۆنفیدراڵی بوو لە نێوان میسر و سووریا دا لە ساڵانی ١٩٥٨-١٩٦١ دا.
  • ئەڵمانیا، ساڵانی ١٨٠٦-١٨٤٨
  • ئیرۆکواس ، کۆمەڵێک لە ئەمریکیە دێرینەکان، کە لە سەدەی ١٢ دا یەکیان گرت و کۆنفیدراڵیان ھێنا ئاراوە.
  • یەکێتی عەرەبی (یەکێتی ھاشمی) ، لە نێوان عێراق و ئوردن، لە ساڵی ١٩٥٨ و لە چەند مانگێک دا یەکێتییەکە کۆتایی ھات.

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ "سیستەمی کۆنفیدراڵی _ پێگەی پێنوس". Archived from the original on 12ی Octoberی 2017. {{cite web}}: Check date values in: |archive-date= (help) ١٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٧ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  2. ^ "ویکیپیدیا _ ئینگلیزی".
  3. ^ "فیدراڵی و کۆنفیدراڵی _ ڕۆژنامەی ئەلشەرق". {{cite web}}: Unknown parameter |ناونیشانی ئەرشیڤ= ignored (help); Unknown parameter |ڕێکەوتی ئەرشیڤ= ignored (help) ١٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٧ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.