ئۆزای
پاشا ئۆزای (Ozai) فەرمانڕەوای نەتەوەی ئاگر بوو لە زنجیرەی تەلەڤیزیۆنی ئەڤەتار: دوایین ملکەچپێکەری ھەوا و کوڕی بچوکی ئازولۆن و ئیلا بوو، برای بچووکی ژەنەڕاڵ ئایرۆیە، و باوکی زوکۆ و ئازولایە. ئۆزای دژبەری سەرەکی زنجیرەکەیە، وەک کەسێکی دڕندە و بێبەزەیی و سارد وێنا دەکرێت،[١] کاتێک جەنگی ١٠٠ ساڵەی نەتەوەکانی جیھانی درێژکردەوە و چەندان ناوچەی وێران کرد و خەڵکی بێتاوانی دەستگیر کرد و کوشتن. تا لە وەرزی کۆتایی زنجیرەکە لەلایەن ئانگەوە شکستی پێدەھێنرێت.[٢][٣]
پاشا ئۆزای | |
---|---|
کەسایەتیی ئەڤەتار: دوایین ملکەچپێکەری ھەوا | |
یەکەم دەرکەوتن | وەرزی یەکەم |
دوایین دەرکەوتن | کۆمیکەکانی دواتری ئەڤەتار |
دروستکراوە لەلایەن | مایکڵ دانتێ دیمارتینۆ برایان کۆنێتزکۆ |
زانیاریی ناو-گەردوونی | |
نەژاد | مرۆڤ |
ڕەگەز | نێر |
پیشە | پاشای ئاگر تا کۆتایی وەرزی سێیەم |
خێزان | خێزانی شاھانەی نەتەوەی ئاگر |
ھاوسەر | ئورسا |
مناڵەکان | زوکۆ و ئازولا |
خزمەکان | ئایرۆ (برا) |
نەتەوە | نەتەوەی ئاگر |
ملکەچپێکردنەکان | ئاگر، ڕووناکی |
درەختی خێزان
دەستکاری
|
تێبینییەکان
دەستکاریسەرچاوەکان
دەستکاری- ^ Trump، Brendan (١ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣). «Avatar The Last Airbender: Was Ozai a Bad Villain?». Game Rant (بە ئینگلیزی). لە ١٢ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
- ^ Shaw-Williams، Hannah (٢٠ی حوزەیرانی ٢٠٢٠). «Avatar: What Happened To Fire Lord Ozai After The Last Airbender Ended». ScreenRant (بە ئینگلیزی). لە ١٢ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
- ^ «Ozai (Avatar)». Villains Wiki (بە ئینگلیزی). لە ١٢ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە ئۆزای تێدایە. |