ئاپا (بە چینی: 阿柏) کارەکتەری خەیاڵی زنجیرەی تەلەڤیزیۆنی ئەنیمەیشنیی کۆمپانیای نیکلۆدیۆنە، ئەڤەتار: دوایین ملکەچپێکەری ھەوا. لە زنجیرەکەدا، ئاپا گامێشێکی فڕیوە، جۆرێکە لە ئاژەڵ کە دەتوانێت بە شێوەیەکی سروشتی بفڕێت، و ڕێبەری ڕۆحی ئاژەڵانی پاڵەوانی زنجیرەکەیە، بەناوی ئانگ. دی بڕادلی بەیکەر کاریگەری دەنگیی ئاپایە، لەگەڵ ھەموو ئاژەڵەکانی تر، لە ھەردوو زنجیرە تەلەڤیزیۆنییەکە و فیلمەکەش.[١][٢]

ئاپا
کەسایەتیی ئەڤەتار: دوایین ملکەچپێکەری ھەوا
یەکەم دەرکەوتن"کوڕەکە لە سەھۆڵەکەدا" (٢٠٠٥)
دوایین دەرکەوتن"ئەستێرە کلکدارەکەی سۆزین" (٢٠٠٨)
دروستکراوە لەلایەنمایکڵ دانتێ دیمارتینۆ
برایان کۆنێتزکۆ
نەخشێنراوە لەلایەنمایکڵ دانتێ دیمارتینۆ
برایان کۆنێتزکۆ
دەنگدی بڕادلی بەیکەر
زانیاریی ناو-گەردوونی
نازناوتووک فڕێدەر (لەلایەن تۆف بیفۆنگەوە)
نەژادگامێشی فڕیو
ڕەگەزنێر
نەتەوەڕەوەندی ھەوا
ملکەچپێکردنەکانھەوا

دروستکردن و پێکبەستن دەستکاری

دروستکەرانی زنجیرەکە، مایکڵ دانتێ دیمارتینۆ و برایان کۆنێتزکۆ ئاپایان وەک تێکەڵکێشییەکی نێوان گامێش و بەرخی دەریا[ئ] پێناسە کردووە،[٣] ھەرچەندە جەستەی لە جەستەی ورچێکی ئاوی دەچێت. لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ئەو ھونەرمەندانەی کە بەشدارن لە دروستکردنی زنجیرەکەدا، دیزاینەکەی ئاپا لەسەر بنەمای دیزاینی کاتبوس بووە لە فیلمی دراوسێکەم تۆتۆرۆ، چونکە دروستکردنی شیردەرێکی شەش قاچیان بە ئەستەم زانیوە.

دەرکەوتنەکان دەستکاری

 
دی بڕادلی بەیکەر، کاریگەری دەنگیی ئاپا بۆ ھەردوو زنجیرە ئەنیمەیشنەکە و فیلمەکە.

ئاپا بە شێوەیەکی بەرچاو لە زۆربەی دیمەنەکانی زنجیرەیەدا دەرکەوتووە، نەک تەنھا لە زنجیرە تەلەڤیزیۆنییەکانی ئەڤەتار: دوایین ملکەچپێکەری ھەوا و زنجیرەی ٢٠٢٤ی ئەڤەتار: کۆتا ملکەچپێکەری ھەوا، بەڵکو لە فیلمی کۆتا ملکەچپێکەری ھەوا و یارییە ڤیدیۆیییە جیاوازەکان و پەڕتووکە کۆمیکییەکانیشدا دەرکەوتنی ھەبووە. دی بڕادلی بەیکەر کاریگەری دەنگیی ئاپا بووە لە ھەردوو زنجیرە تەلەڤیزیۆنییەکە و فیلمەکەدا.[١]

لە زنجیرە ئەنیمەیشنەکەدا دەستکاری

ئاپا نزیکەی لە ھەموو ئەڵقەیەکی زنجیرە ئەنیمەیشنەکەدا ڕۆڵی ھەبووە، لە کۆی ٦١ ئەڵقەی سێ وەرزەکەدا لە ٥٨ ئەڵقەدا دەرکەوتووە.[٤] زۆربەی چیرۆکی پشتەوەی کارەکتەرەکە لە ئەڵقەی ڕۆژە ونبووەکانی ئاپا دەردەکەوێت.[٥]

لە فیلمەکەدا دەستکاری

ئاپا لە فیلمی ئەکشنی ڕاستەوخۆی ساڵی ٢٠١٠ کۆتا ملکەچپێکەری ھەوا دەردەکەوێت بە کاریگەرییە دەنگییەکانی دی بڕادلی بەیکەرەوە. ڕۆڵی ئاپا لە فیلمەکەدا بە شێوەیەکی بەرچاو کەمتر دیار بوو بە بەراورد بە زنجیرە ئەنیمەیشنەکە.[٦]

تێبینییەکان دەستکاری

  1. ^ بەرخی دەریا یان مەڕی دەریا (Manatee) شیردەرێکی دەریایی لەسەرخۆیە و ڕووەکخۆرە و لە ئاوە گەرمەکاندا دەژیت

ئەمانەش ببینە دەستکاری

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ ئ ا Booth, John (August 27, 2010). "Interview with Dee Bradley Baker". Wired.com. Archived from the original on August 27, 2010. Retrieved August 27, 2010. ھەڵەی ژێدەرەکان: تاگی <ref>ی ھەڵە؛ ناوی «The voice» زیاتر لە یەک جار پێناسە کراوە لەگەڵ ناوەڕۆکی جیاوازدا
  2. ^ "Aerometal - Movie: The Last Airbender".
  3. ^ ھەڵەی ژێدەرەکان: تاگی <ref> ھەڵە؛ ھیچ دەقێک بۆ ژێدەری DVDExtra1 نەدراوە
  4. ^ Filmography by TV series for Appa (Character) from "Avatar: The Last Airbender" (2005)
  5. ^ Whitehead, Adam. Avatar: The Last Airbender - Book II: Earth. The Byte News. June 4, 2008.
  6. ^ Woerner, Meredith. What the Last Airbender TV series has that the movie doesn't." io9. July 2, 2010