ئەڤەتار: دوایین ملکەچپێکەری ھەوا ‒ درزەکە

ئەڤەتار: دوایین ملکەچپێکەری ھەوا – درزەکە ڕۆمانێکی گرافیکییە لە سێ بەشدا بڵاوکراوەتەوە، لەلایەن جین یانگەوە نووسراوە. درێژەپێدەری زنجیرەی تەلەڤیزیۆنی ئەڤەتار: دوایین ملکەچپێکەری ھەوا و تەواوکەری چیرۆکی ئەفسانەی کۆراە، ھەردوو زنجیرە تەلەڤیزیۆنیەکەش لەلایەن مایکڵ دانتێ دیمارتینۆ و برایان کۆنێتزکۆ دروستکراون. بەشی یەکەم لە ٥ی ئازاری ٢٠١٤ و بەشی دووەم لە ٢٩ی تەمموزی ٢٠١٤ و بەشی سێیەم لە ١٨ی تشرینی دووەمی ٢٠١٤ بڵاوکرانەوە. دوای ڕووداوەکانی ڕۆمانی گرافیکی ئەڤەتار: دوایین ملکەچپێکەری ھەوا – گەڕانەکە ڕوودەدات.

درزەکە
دانەرجین لوین یانگ
ناونیشانی بنەڕەتئەڤەتار: دوایین ملکەچپێکەری ھەوا
وڵاتویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا
زمانئینگلیزی
بڵاوکەرەوەداڕک ھۆڕس کۆمیکس
بڵاوکراوەتەوە٥ی ئازاری ٢٠١٤ (بەشی یەکەم)

٢٩ی تەمموزی ٢٠١٤ (بەشی دووەم)

١٨ی تشرینی دووەمی ٢٠١٤ (بەشی سێیەم)
پێشکۆئەڤەتار: دوایین ملکەچپێکەری ھەوا ‒ گەڕانەکە
پاشکۆئەڤەتار: دوایین ملکەچپێکەری ھەوا ‒ سێبەر و دوکەڵ

تێڕوانینی گشتی دەستکاری

درزەکە، سەرنجی ناوەڕۆکی چیرۆکەکە دەگۆڕێت بۆ لای ئەڤەتار ئانگ کاتێک دەست دەکات بە پرۆسەی دروستکردنی شاری کۆمار، بە پێچەوانەی کۆمیکی گەڕانەکە کە زیاتر سەرنجی لەسەر چیرۆکی بنەماڵەی شاھانەی نەتەوەی ئاگرە.

سەرچاوەکان دەستکاری