جین لوین یانگ کارتۆنکێشێکی ئەمریکییە، و وانەبێژە لەسەر بابەتەکانی ڕۆمانی گرافیک و کۆمیک، و چالاکە لە کۆنفرانسی پەڕتووکی کۆمیک لە زانکۆ و قوتابخانە و کتێبخانەکاندا.[١]

جین لوین یانگ
لەدایکبوون (١٩٧٣-٠٨-٠٩) ٩ی ئابی ١٩٧٣ (تەمەن ٥٠ ساڵ)
کالیفۆڕنیا، ویلایەتە یەکگرتووەکان
نەتەوەئەمریکی
ھاوسەرتێریسا کیم
مناڵەکان٤
وێبگە
geneyang٫com Edit this at Wikidata

کارەکان دەستکاری

دوای تەواوکردنی خوێندن لە ساڵی ١٩٩٥، یانگ بۆ ماوەی دوو ساڵ وەک ئەندازیاری کۆمپیوتەر کاری کردووە. بەڵام دوای پێنج ڕۆژ دەستی لەکارەکەی کێشاوەتەوە، و لە قوتابخانەیەکی ئامادەیی دەستی کرد بە وانەبێژیی زانستی کۆمپیوتەر.[٢] وەک مامۆستایەک لە دوای خوێندن و لە کۆتایی ھەفتەدا کۆمیکەکانی دەکێشا. لە ساڵی ١٩٩٦ یانگ دەستی کرد بە بڵاوکردنەوەی کۆمیکەکانی خۆی لە ژێر چاپی Humble Comics.

یانگ زنجیرە کۆمیکەکانی ئەڤەتار: دوایین ملکەچپێکەری ھەوا بۆ داڕک ھۆڕس کۆمیکس نووسیوە کە یەکەم بەرگی لە مانگی یەکی ساڵی ٢٠١٢ بڵاوکرایەوە.[٣][٤]

ژیانی تایبەتی دەستکاری

یانگ ھاوسەرگیری لەگەڵ تێریزا کیم کردووە، ئەو دوو ھاوسەرە خاوەنی چوار منداڵن.[٥][٦]

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ "Hamline University". Retrieved April 12, 2012.
  2. ^ "Story Hour in the Library: Gene Yang". December 2, 2010. Archived from the original on May 19, 2012. Retrieved April 18, 2012. ١٩ی ئایاری ٢٠١٢ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  3. ^ Yang, Gene. "Comics". Retrieved April 23, 2012.
  4. ^ "Naming Super-Man". April 14, 2016.
  5. ^ Fuchs, Chris (2016-01-07). "New Literature Ambassador Gene Luen Yang Lives Life, Builds Culture Through Stories". Retrieved 2023-05-23.
  6. ^ Gustines, George Gene (2016-01-04). "Library of Congress Anoints Graphic Novelist as Ambassador for Young People's Literature". Retrieved 2023-05-23.

داڕێژە:تووڵی دەوروازە

پۆل:ئاڤاتار: دوایین ملکەچپێکەری ھەوا