ئەڤەتار: دوایین ملکەچپێکەری ھەوا ‒ بەڵێنەکە

ئەڤەتار: دوایین ملکەچپێکەری ھەوا – بەڵێنەکە ڕۆمانێکی گرافیکییە لە سێ بەشدا بڵاوکراوەتەوە، لەلایەن جین لوین یانگەوە نووسراوە، یەکەمین چیرۆکی بڵاوکراوەی دوای زنجیرە ڕەسەنەکەیە و درێژەپێدەری ئەڤەتار: دوایین ملکەچپێکەری ھەوا و ئەفسانەی کۆرایە ھەردوو زنجیرەی تەلەڤیزیۆنییەکە لەلایەن مایکڵ دانتێ دیمارتینۆ و برایان کۆنێتزکۆ دروستکراون. بەشی یەکەم لە ٢٥ی ١ی ٢٠١٢ و بەشی دووەم لە ٣٠ی ئایاری ٢٠١٢ و بەشی سێیەم لە ٢٦ی ئەیلوولی ٢٠١٢ بڵاوکرانەوە.

بەڵێنەکە
دانەرجین لوین یانگ
ناونیشانی بنەڕەتئەڤەتار: دوایین ملکەچپێکەری ھەوا
وڵاتویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا
زمانئینگلیزی
بڵاوکەرەوەداڕک ھۆڕس کۆمیکس
بڵاوکراوەتەوە٢٥ی کانوونی دووەمی ٢٠١٢ (بەشی یەکەم)

٣٠ی ئایاری ٢٠١٢ (بەشی دووەم)

٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٢ (بەشی سێیەم)
پێشکۆئەڤەتار: دوایین ملکەچپێکەری ھەوا (وەرزی سێیەم)
پاشکۆئەڤەتار: دوایین ملکەچپێکەری ھەوا – گەڕانەکە

تێڕوانینی گشتی دەستکاری

ھەرچەندە جەنگی سەد ساڵەی نێوان نەتەوەکان کۆتایی ھات، بەڵام گرژییەکان ھەر بەردەوام بوون، چونکە ئەڤەتار ئانگ و زوکۆ ڕووبەڕووی ڕێڕەوێکی پێکدادان دەبنەوە کاتێک زوکۆ داوا لە ئانگ دەکات، ھەرکاتێک ئەویش ھاوشێوەی ئۆزای باوکی بوو، بیکوژێت. دوای ئەوەی ئەڤەتار گەشت دەکات بۆ شارۆچکەیەکی شانشینی زەوی بەناوی یوو داو، کە ھێشتا بەدەست دەسەڵاتی نەتەوەی ئاگرە، ئەمەش ناکۆکی دانیشتووان و دەسەڵاتدارانی زەوی لێدەکەوێتەوە. پاشای ئاگر، زوکۆ، ڕەتیدەکاتەوە ھێزەکانی نەتەوەی ئاگر لەو ناوچانە دەربکات کە بە ڕەسەن ھی شانشینی زەوییە. لەگەڵ کارکردنی ئانگ و تیمی ئەڤەتار بەرەو ڕێکخستنی ئاشتی ھەردوو شانشینی زەوی و نەتەوەی ئاگر، ململانێ لە نێوان نەتەوەی ئاگر و شانشینی زەویدا سەرھەڵدەدات، نزیک دەبنەوە لە پێکدادانی سەربازی. 

لە ناوەڕاستی ئەم ناکۆکییەکاندا، تۆف بیفۆنگ ئەکادیمیا نوێیەکەی بۆ فێرکردنی ملکەچپێکردن و کۆنتڕۆڵکردنی کانزا بۆ ملکەچپێکەرانی زەوی دەکاتەوە.

لەکاتی گەڕانەوە بۆ یوو داو، ئانگ و کاتارا دەزانن کە خەڵکی شارەکە بزووتنەوەی دژە ئاگریان پێکھێناوە بۆ دەرکردنی کۆلۆنی نەتەوەی ئاگر. ئانگ پێی وایە کە ھاوسەنگی تەنھا کاتێک دەتوانرێت بەدەست بھێنرێت کە ھەر چوار نەتەوە لەیەکتر جیا ببنەوە، چونکە نەتەوە بەھێزەکان ناتوانن کەمینەکان بپارێزن.

ئانگ و کاتارا ھەوڵی وەستاندنی خۆپیشاندەران دەدەن، سۆکا و تۆف و سوکی ھەوڵ دەدەن ھێزەکانی نەتەوەی ئاگر دوابخەن بۆ بەرەی جەنگ بەرامبەر ھێزەکانی شانشینی زەوی، لە ترسی ئەوەی کە شەڕێکی دیکە دەستپێبکات. سەرەڕای ھەموو ھەوڵەکانیان، سوپای زوکۆ لەگەڵ سوپای شانشینی زەوی بە یەک دەگەن، لەکاتێکدا ھاوڕێکانی و تیمی ئەڤەتار ھەوڵدەدەن شەڕەکە ڕابگرن

ئانگ پەیوەندییەکەی لەگەڵ ئەڤەتار ڕۆکو دەپچڕێنێت و دەڵێت: "جیھان زۆر جیاوازە لەو کاتەی دوا ئەڤەتار ژیاوە" ئانگ ناتوانێت بیر لە جیھان بکاتەوە و بیر لە ھاوڕێکانی نەکاتەوە، لەنێویاندا زوکۆ. ئانگ و پاشای زەوی و زوکۆ ڕێکدەکەون کە چاوپێکەوتن و گفتوگۆکردن لەسەر چارەنووسی یوو داو بکەن. زوکۆ و ئانگ پێیان باشە یوو داو ببێتە ناوچەیەکی سەربەخۆ و دوور لە دەسەڵاتی نەتەوەی ئاگر یان شانشنینی زەوی، بۆیە ناوچەیەکی نوێ لەسەر شارۆچکەی یوو داو دروست دەکەن، بە ناوی شاری کۆمار، پەڕتووکەکە بەوە کۆتایی دێت، زوکۆ لەگەڵ خوشکەکەی، ئازولا (کە ئێستا لە دامەزراوەیەکی دەروونی چاودێری دەکرێت) سەبارەت بە گەڕان بەدوای دایکیاندا قسە دەکەن.[١][٢]

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ "The Promise". Avatar Wiki (بە ئینگلیزی). Retrieved 2023-12-13.
  2. ^ "Avatar: The Last Airbender comics: The Promise Series by Gene Luen Yang". www.goodreads.com. Retrieved 2023-12-13.