وەرگێڕی مایکرۆسۆفت

خزمەتگوزاری هەوری وەرگێڕانی نووسین و دەنگ

وەرگێڕی مایکرۆسۆفت بریتییە لە خزمەتگوزارییەکی بزوێنەری وەرگێرانی ھەوری کە لەلایەن مایکرۆسۆفتەوە بەڕێوە دەبرێت و کاری وەرگێڕانی نووسین و دەنگ دەکات لەنێوان ١٠٥ زمانی جیھانیدا.

وەرگێڕی مایکرۆسۆفت
پەڕگە:Microsoft Translator Logo.png
لۆگۆ و وێنۆچکەی وەرگێڕی مایکرۆسۆفت، کە دەردەکەوێ لەکاتی وەرگێڕاندا لەڕێی وێبگەڕەوە
چەشنی وێبگە
وەرگێڕانی خۆکار
بەردەستە بە١٠٩ زمان و شێوەزار
خاوەنمایکرۆسۆفت
وێبگەtranslator.microsoft.com
تۆمارکردنئارەزوومەندانە
ڕەوشی ھەنووکەییچالاک

لە مانگی ئابی ساڵی ٢٠٢٠ دا بەشێوەیەکی فەرمی زمانی کوردی بە ھەردوو شێوەزاری (ناوەندیی و باکووری) زیادکرا[١] بۆ لیستی زمانەکان و لەژێر ناوەکانی Kurdish (Central) و Kurdish (Northern) توانای کاری وەرگێڕانی ھەیە لەنێوان سەرجەم ئەو زمانانەی لەناو بزوێنەری وەرگێڕانەکەی مایکرۆسۆفتدا بەردەستە.

بزوێنەری وەرگێڕانی مایکرۆسۆفت بەردەستە لەسەر بینگ، مایکرۆسۆفت ئۆفیس، شەیر پۆینت، مایکرۆسۆفت ئێج، مایکرۆسۆفت لینس، یامەر، وەرگێڕی سکایپ، ڤیژواڵ ستۆدیۆ، ھەروەھا بەشێوەی بەرنامەش بەردەستە بەناوی Microsoft Translator بۆ ویندۆز، ویندۆزفۆن، ئایفۆن و ئەپڵ وۆچ، لەگەڵ مۆبایل و تاتەبژمێر و کاتژمێرە ھۆشمەندەکانی سیستەمی ئەندرۆید.

وەرگێڕەکەی مایکرۆسۆفت لە تواناشیدا ھەیە بە وەرگێڕانی دەق بۆ دەنگ (Text-to-Speech) کاری وەرگێڕان بکات بۆ چەند زمانێکی دیاریکراو کە لەڕێی سیستەمی ئامێرە ھۆشمەندەکەوە پشگیری خوێندنەوەکە دەکرێت.

وەرگێڕی مایکرۆسۆفت بەرنامەی وێبگەڕدەستکاری

وەرگێڕی مایکرۆسۆفت (وێبگەڕ)
چەشنی وێبگە
بزوێنەری وەرگێڕان
بەردەستە بەبینینی زمانە پاڵپشتیکراوەکان
خاوەنمایکرۆسۆفت
وێبگەwww.bing.com/translator/
تۆمارکردنئارەزوومەندانە
خستنەکار٣ی حوزەیرانی ٢٠٠٩؛ ١٣ ساڵ لەمەوبەر (٢٠٠٩-٠٦-03) (بەناوی Live Search Translator)
ڕەوشی ھەنووکەییچالاک

زمانە بەردەستەکاندەستکاری

ھەتا ڕێکەوتی ئایاری ٢٠٢٢، وەرگێڕی مایکرۆسۆفت پشتگیری لە ١٠٩ زمان و شێوەزاری جیاواز کردووە، لیستی زمانە بەردەستەکان لە وێبسایتی فەرمی وەرگێڕی مایکرۆسۆفتەوە وەرگیراون.[٢][٣]

  1. ئەفریقی
  2. ئەلبانی
  3. ئەمھەری
  4. عەرەبی
  5. ئەرمەنی
  6. ئاسامی
  7. ئازەربایجانی
  8. باشکیر
  9. باسکی
  10. بەنگلا
  11. بۆسنی
  12. بولگاری
  13. بۆرمایی
  14. کانتۆنی
  15. کەتەلانی
  16. چینی سادەکراو
  17. چینی دێرین
  18. کرواتی
  19. چیکی
  20. دانمارکی
  21. دەری
  22. ھۆڵەندی
  23. ئینگلیزی
  24. ئەستۆنی
  25. فارۆسی
  26. فیجی
  27. فلیپینی
  28. فینلاندی
  29. فەڕەنسی
  30. فەڕەنسی (کەنەدا)[٤]
  31. گالیسی
  32. گورجی
  33. ئەڵمانی
  34. یۆنانی
  35. گوجەراتی
  36. ھایتی کریولی
  37. عیبری
  38. ھیندی
  39. ھمۆنگ داو
  40. ھەنگاری
  41. ئایسلەندی
  42. ئیندۆنیزی
  43. ئینویناقتون
  44. ئینوکتیتوت
  45. ئینوکتیتوت (لاتین)
  46. ئیری
  47. ئیتاڵی
  48. ژاپۆنی
  49. کانادا
  50. کازاخی
  51. خمێری
  52. کلینگۆن (لاتینی)
  53. کلینگۆن (پلقاد)
  54. کۆری
  55. کوردیی ناوەندی (سۆرانی)
  56. کوردیی باکووری (کرمانجی)
  57. قرغیزی
  58. لاوۆ
  59. لاتیڤی
  60. لیتوانی
  61. مەقەدۆنی
  62. مالاگاسی
  63. مالایی
  64. مالەیالم
  65. مالدیڤی (دیڤەھی)
  66. ماڵتایی
  67. ماوری
  68. ماراتی
  69. مەنگۆلی (سیرلیک)
  70. مەنگۆلی (شێوە نووسینی مەنگۆل)
  71. نیپاڵی
  72. قوێرتارۆ ئۆتۆمی
  73. نەرویژی (بۆکماڵ)
  74. ئۆدیا
  75. پەشتۆ
  76. فارسی
  77. پۆڵەندی
  78. پورتوگالی (بەڕازیل)
  79. پورتوگالی (پورتوگال)
  80. پەنجابی (گرومخی)
  81. ڕۆمانی
  82. ڕووسی
  83. ساموا
  84. سڕبی (سیرلیک)
  85. سڕبی (لاتین)
  86. سلۆڤاکی
  87. سلۆڤینی
  88. سۆماڵی
  89. ئیسپانی
  90. سەواحیلی
  91. سوویدی
  92. تاھیتی
  93. تامیلی
  94. تاتاری
  95. تێلووگوو
  96. تایلەندی
  97. تیبەتی
  98. تیگرینیا
  99. تۆنگایی
  100. تورکی
  101. تورکمانی
  102. ئوکراینی
  103. سۆربی سەروو
  104. ئوردوو
  105. ئۆیغووری
  106. ئۆزبەکی (لاتین)
  107. ڤیێتنامی
  108. وێڵزی
  109. یوکاتیک مایا
  110. زوولوو

سەرچاوەکاندەستکاری

  1. ^ "وەرگێڕە بەناوبانگەکەى مایکرۆسۆف زمانی کوردی سۆرانیشی زیاد کرد". nasnews.com. Retrieved 2021-10-02.
  2. ^ "Microsoft Translator- Languages".
  3. ^ "Translator Language Codes".
  4. ^ "Introducing Canadian French to Microsoft Translator". 20 October 2020.

بەستەرە دەرەکییەکاندەستکاری