مایکرۆسۆفت ئۆفیس
مایكرۆسۆفت ئۆفیس پڕۆگرامهكانی
مایکرۆسۆفت ئۆفیس (بە ئینگلیزی: Microsoft Office)، بەرھەمی کۆمپانیای ئەمریکایی مایکرۆسۆفتە، ئەم بەرھەمە وەک کۆکراوەی کۆمەڵە نەرمەکاڵەیەکی کۆمپانیاکەیە کە بە زمانی سی++ داڕێژراون. بۆ یەکەمین جار لە ساڵی ١٩٨٩ وەشێنرا، کە ئەو کات تەنیا سێ نەرمەکاڵای بۆ وەشێنرا، کە ئەوانیش ھەریەکە لە وۆرد و پاوەڕپۆینت و ئێکزڵ بوون، ئەم پڕۆگرامە بۆ ھەردوو سیستەمی ویندۆز و ماک ئۆ ئێس گونجاوە و کاری لەسەر دەکرێت بۆ پەرەپێدان.
پڕۆگرامەکان
دەستکاری- وۆرد: بەکاردێت بۆ نووسینی بابەت و دەق و پەرتووک و بەڵگەنامە، کە توانای چاپکردن و لەبەرگرتنەوە و چەنەدەھا شتی تری ھەیە، کە بۆ دەستکاریکردنی ئامادەکراوە.
- پاوەڕپۆینت: بەکاردێت بۆ درووستکردنی دەق بۆ نیشاندان بە داتاشۆ بە مەبەستی بەستنی سیمینار و کۆڕ لە تەواوی جیھان بەکاردێت، بەوەی کە کۆمەڵێک ئامرازی بۆ دەستکاریکردن تێدایە.
- ئێکزڵ: بۆ مەبەستی ئامار و خشتە و ژمێریاری بەکاردێت.
- ئاوت ڵووک: بەکاردێت بۆ ناردنی پۆستی ئەلیکترۆنی.
- ئەکسێس: بە مەبەستی درووستکردنی بنکەدراوە بەکاردێت.
- پەبڵیشەر یان فڕەنت پەیج: بۆ درووستکردنی پەڕگەی وێب بەکاردێت یان درووستکردنی کارتی بازرگانی و کۆمەڵێک کاری تری جۆراوجۆر.
- پیکچەر مانەجەر: بۆ کردنەوەی وێنە بەکاردێت، کە توانای زووم و ھەڵگەڕانەوەی وێنەی ھەیە.
وەشانەکان
دەستکاریمایکرۆسۆفت ئۆفیس بۆ ویندۆز
دەستکاری- مایکرۆسۆفت ئۆفیس ١٫٥
- مایکرۆسۆفت ئۆفیس ١٫٦
- مایکرۆسۆفت ئۆفیس ٣٫٠
- مایکرۆسۆفت ئۆفیس ٤٫٠
- مایکرۆسۆفت ئۆفیس ٤٫٢
- مایکرۆسۆفت ئۆفیس ٤٫٣
- مایکرۆسۆفت ئۆفیس ٩٥
- مایکرۆسۆفت ئۆفیس ٩٧
- مایکرۆسۆفت ئۆفیس ٢٠٠٠
مایکرۆسۆفت ئۆفیس بۆ ویندۆز ئێکس پی
دەستکاری- مایکرۆسۆفت ئۆفیس ٢٠٠٣
- مایکرۆسۆفت ئۆفیس ٢٠٠٧
- مایکرۆسۆفت ئۆفیس ٢٠١٠
- مایکرۆسۆفت ئۆفیس ٢٠١٣
- مایکرۆسۆفت ئۆفیس ٢٠١٦
- مایکرۆسۆفت ئۆفیس ٢٠١٩
- مایکرۆسۆفت ئۆفیس ٢٠٢١
سەرچاوەکان
دەستکاریکۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە مایکرۆسۆفت ئۆفیس تێدایە. |