ماراتی ( ئینگلیزی: /məˈrɑːti/; [٦] Marāṭhī, मराठी Marathi: [məˈɾaːʈʰiː] زمانێکی ھیندۆ-ئارییە کە زۆیاتر لەلایەن گەلی ماراتی لە ویلایەتی مەھاراشترای ھیندستان قسەی پێدەکەن و زمانی فەرمی مەھاراشترایە، و زمانی فەرمی زیادەیە لە ویلایەتی گۆوا، زمانی ماراتی یەکێکە لە ٢٢ زمانە فەرمییەکەی ھیندستان، زمانەکە ٨٣ ملیۆن قسەکەری ڕەسەنی ھەیەو لە پلەی ١٣ دایە لە لیستی ئەو زمانانەی کە زۆرترین قسەکەری زمانی دایکییان ھەیە لە جیھاندا، زمانی ماراتی سێیەم زۆرترین ژمارەی قسەکەرانی ڕەسەنی ھەیە لە ھیندستان دوای زمانی ھیندی و بەنگالی[٧] زمانەکە ھەندێک لە کۆنترین ئەدەبیاتی ھەموو زمانە مۆدێرنەکانی ھیندستانی ھەیە،[٨] زاراوە سەرەکییەکانی زمانی ماراتی بریتین لە زاراوەی ماراتی ستاندارد و زاراوەی ڤەرھادی [٩]

ماراتی
मराठी/मराठि
Marāṭhī
ووشەی "ماراتی" بە شێوە نووسینی دیڤاناگەری
قسەی پێدەکرێ لەمەھاراشترا
ڕەگەزماراتییەکان
ژمارەی ئاخێوەران٨٣ ملیۆن  (٢٠١١)e22
وەک زمانی دووەم L2: ١٢ ملیۆن[١]
بنەماڵەی زمان
شێوەزارەکان
سیستەمی نووسین
ڕەوشی فەرمیبوون
زمانی فەرمییە لە ھیندستان
سامان دەدرێتەوە بەدەستیوەزارەتی زمانی ماراتی و چەندین پەیمانگای تر
کۆدەکانی زمان
ISO 639-1mr
ISO 639-2mar
ISO 639-3Either:
mar – ماراتی نوێ
omr – ماراتی کۆن
Linguist Listomr ماراتی کۆن
Linguasphere59-AAF-o
██ ئەو ناوچانانەی ماراتی زمانی زۆرینەیە ██ ئەو ناوچاناەی ماراتی زمانی کەمینەیە
ئەم پەڕەیە ھێماکانی فۆنەتیکی IPA بە یوونیکۆدی تێدایە. بەبێ پشتیوانیی نیشاندانی یوونیکۆد، لەوانەیە لە جێگەی کاراکتەرەکانی یوونیکۆد، نیشانەی پرسیار، چوارگۆشەکان یان ھێماکانی تر ببینی.
بەشێک لە ئەلفبێییەکان
زمانە دانپێدانراوە دەستوورییەکانی ھیندستان
پۆلەکان
٢٢ زمانە فەرمییەکەی کۆماری ھیند

ئاسامی  · بەنگالی  · بۆدۆ  · دۆگری  · گوجەراتی
ھیندی  · کانادا  · کەشمیری  · کۆنکانی  · مایسیلی
مالەیالم  · ماراتی  · مەیتەیی (مانیپوری)  · نیپاڵی
ئۆدیا  · پەنجابی  · سانسکریت  · سانتالی  · سیندی
تامیل  · تێلووگوو  · ئۆردوو

Related

خشتەی خوولی ھەشتەمی دەستووری ھیندستان
کۆمسیۆنی زمانە فەرمییەکان
زمانە کلاسیکییەکانی '''ھیندستان'''
لیستی زمانەکان بەپێی ڕێژەی قسەکەری ڕەسەن لە ھیندستان

دەروازەی ئاسیا

دەروازەی ھیندستان
دەروازەی زمان
دەروازەی سیاسەت

مێژوو دەستکاری

 
نووسراوی ساڵی ٩٨١ ی زایینی بە زمانی ماراتی لە دامێنی پەیکەری باھوبەلی لە پەرستگای جاین لە شراڤانابێلاگۆلا یەکەمین نووسراوی ناسراوی ماراتییە کە دۆزراوەتەوە وەرگیراوە لە زمانی پراکریت.

زمانە ھیندییەکان لەناویشیاندا زمانی ماراتی، کە سەر بە بنەماڵەی زمانی ھیندۆ-ئاریایین، لە شێوازە سەرەتاییەکانی زمانی پراکریتی وەرگیراون، وە زمانی ماراتییش یەکێکە لەو چەند زمانەی کە زیاتر لە پراکریتی مەھاراشتراییەوە ھاتوەتە بوون، پاش گۆڕانکاری زیاتر بووە ھۆی دروستبوونی ئەپابرامشای جاین و دواتر ماراتی کۆن[١٠] بەڵام ئەمە لەلایەن بلۆچ (١٩٧٠)ەوە تەحەدای دەکرێت، کە دەڵێت ئاپابرامشا دوای ئەوەی پێشتر ماراتی لە زاراوەی ھیندی ناوەڕاست جیابووەتەوە دروست بووە.[١١]

 
نووسراوێکی ماراتی لە ناو کۆمەڵگەی پەرستگای بریھادیسڤارا، تەنجاڤوور

ماراتی لە دوای سەربەخۆیی ھیندستانەوە دەستکاری

 
ڕۆژنامە بەناوبانگەکانی زمانی ماراتی لە کۆشکێکی ڕۆژنامە لە مومبای، ساڵی ٢٠٠٦

دوای سەربەخۆیی ھیندستان، زمانی ماراتی لە ئاستی نیشتمانیدا پێگەی زمانێکی بەرنامە بۆ داڕێژراوی پێبەخشرا و لە ساڵی ١٩٥٦ ویلایەتی بۆمبای ئەوکات ڕێکخرایەوە، ئەمەش زۆربەی ناوچەکانی زمانی ماراتی و گوجەراتی خستە ژێر یەک ویلایەتەوە، ڕێکخستنەوەی زیاتری ویلایەتی بۆمبای لە ١ی ئایاری ١٩٦٠ بە ڕێککەوت ویلایەتی مەھاراشترای دروستکرد کە تێیدا زمانی ماراتی و گوجەراتی کردە زمانی قسەکردنی فەرمی لە ناوچەکەدا بە پاراستنی نەتەوە و کولتووری ماراتی تا ساڵانی نەوەدەکان پێشکەوتنی گەورەی بەدەستھێناو ساڵانە بۆنەیەکی ئەدەبی بە ناوی ئاخیل بەھاراتیای ماراتی ساھیتیا ساملان (کۆبوونەوەی ئەدەبیاتی ماراتی سەرتاسەری ھیندستان) بەڕێوەدەچوو، جگە لەوەش ساڵانە سەمیلانی ناتیا ماراتی ئەخیل بەھاراتی (کۆنفرانسی شانۆی ماراتی سەرتاسەری ھیندستان)یش بەڕێوەدەچێت کە ھەردوو بۆنەکە لە نێو قسەکەرانی زمانی ماراتیدا زۆر بەناوبانگن.

 
پۆستەرێک کە بەراوردکردنی زمانی ماراتی لەگەڵ ڕێژەی دانیشتووانی ووڵاتانی ئەڵمانیا و ھۆڵەندا پیشان دەدات.

بەپێی سەرژمێری ساڵی ٢٠١١ لە ھیندستان ٨٣ ملیۆن کەسی ڕەسەنی زمانی ماراتی لە ھیندستاندا ھەبووە، بەمەش دەبێتە سێیەم زمانی زگماکی لە دوای ھیندی و بەنگالی، ئەوانەی بە زمانی ڕەسەنی ماراتی قسە دەکەن ڕێژەی ٦.٨٦٪ی دانیشتوانی ھیندستان پێکدەھێنن، قسەکەرانی زمانی ماراتی ٧٠.٣٤٪ی دانیشتوانی ویلایەتی مەھاراشترا پێکدێنن، ١٠.٨٩٪ لە گۆوا، ٧.٠١٪ لە دادرا و ناگار ھاڤێلی، ٤.٥٣٪ لە دامان و دیوو، ٣.٣٨٪ لە کارناتاکا، ١.٧% لە مادیا پرادێش وە ١.٥٢٪ لە ویلایەتی گوجەرات پێکھێناوە.[٧]

دۆخی فەرمیبوون دەستکاری

زمانی ماراتی زمانی فەرمی ویلایەتی مەھاراشترا و زمانی فەرمی زیادەیە لە ویلایەتی گۆوا، ھەرچەندە لە گۆوا, زمانی کۆنکانی تاکە زمانی فەرمییە؛ بەڵام دەتوانرێت لە ھەر حاڵەتێکدا زمانی ماراتی بۆ ھەموو مەبەستە فەرمییەکان بەکاربھێنرێت[٥] زمانی ماراتی لەنێو ئەو زمانانەدا ھاتووە کە بەشێکن لە خشتەی ھەشتەمی دەستووری ھیندستان، بەم شێوەیەش پێگەی "زمانی خشتەیی" پێدەبەخشرێت[١٢] حکومەتی ویلایەتی مەھاراشترا داواکارییەکی پێشکەش بە وەزارەتی ڕۆشنبیری کردووە بۆ پێدانی پلەی زمانی کلاسیک بە زمانی ماراتی.[١٣]

پەڕگە:Rajya Marathi sanstha.PNG
ڕاجیا ماراتی ڤیکاس سانستا [١٤] ڕێکخەری سەرەکی زمانی ماراتییە

زاراوەکان دەستکاری

ماراتی ستاندارد لەسەر بنەمای ئەو زاراوانە دامەزراوە کە ئەکادیمییەکان و میدیای چاپکراو بەکاریان دەھێنن.

زانایانی ھیندی ٤٢ زاراوەی زمانی قسەکردنی ماراتی جیا دەکەنەوە، ئەو زاراوانەی کە ھاوسنوورن لەگەڵ ناوچە سەرەکییەکانی دیکەدا چەندین تایبەتمەندی ھاوبەشیان لەگەڵ ئەو زمانانەدا ھەیە، ئەمەش زیاتر جیاوازیان دەکات لە زمانی ماراتی ستانداردی قسەکردن، بەشێکی زۆری گۆڕانکارییەکانی ناو ئەم زاراوانە بە پلەی یەکەم ووشەیی و فۆنۆلۆجییە (بۆ نموونە دانانی شێوەزار و دەربڕین)، ھەرچەندە ژمارەی زاراوەکان زۆرن، بەڵام پلەی لەیەک تێگەیشتن لەناو ئەم زاراوانەدا تاڕادەیەک زۆرە.[١٥]

ڤەرھادی دەستکاری

ڤەرھادی (ڤارھادی) (वऱ्हाडि) یان ڤایداربھی (र्वदभि) لە ناوچەی ڤیداربای ڕۆژئاوای مەھاراشترا قسەی پێدەکرێت، لە زمانی ماراتیدا، نزیکبوونەوەی لایەنی [ɭ] باو و ئاساییە، لە کاتێکدا ھەندێکجار لە زاراوەی ڤەرھادیدا، ھاوتایە لەگەڵ نزیکبوونەوەی تامی y (IPA: [j])، ئەمەش وایکردووە ئەم زاراوەیە تەواو جیاواز بێت، ئەم جۆرە گۆڕانکارییە دەنگناسی لە زمانی ماراتی قسەکراودا باوە بەم پێیەش زاراوە قسەکراوەکان لە ناوچەیەکی مەھاراشترا بۆ ناوچەیەکی دیکە دەگۆڕێت.

زادی بۆلی دەستکاری

زادی بۆلی یان ژادیبۆڵی [١٦] ( झाडिबोलि ) لە زادی پرانتا (ناوچەیەکی دەوڵەمەند بە دارستان) لە ڕۆژھەڵاتی مەھاراشترا یان ڕۆژھەڵاتی ڤیداربھا یان ڕۆژئاوای-ناوەندی گۆندوانا قسەی پێدەکرێت کە پێکھاتووە لە ناوچەکانی گۆندییام بھاندار، چاندارپوور، گاداچیرۆلی و ھەندێ ناوچەی ناگپوور لە مەھاراشترا.[١٧] [١٨]

زادی بۆلی ساھیتیا مەندەل و زۆرێک لە کەسایەتییە ئەدەبییەکان کار بۆ پاراستنی ئەم زاراوەیەی ماراتی دەکەن.

ماراتی باشووری ھیندستان دەستکاری

ماراتی تانجاڤوور तञ्जावूर् मराठि، نامادێڤا شیمپی ماراتی، ئارێی ماراتی (تەلانگانا)، کاساراگۆد (باکوری کێرالا) و ماراتی بەڤسار ھەندێک لە زاراوەی ماراتین کە زۆرێک لە نەوەکانی مەھاراشتریاکان قسەیان پێدەکەن کە کۆچیان کردووە بۆ باشووری ھیندستان، ئەم زاراوانە فۆڕمی بنەڕەتی سەدەی ١٧ی زمانی ماراتییان پاراستووە و دوای کۆچکردنەکە بە شێوەیەکی بەرچاو لە ژێر کاریگەری زمانە دراڤیدییەکان [١٩] بوون، ئەم زاراوانە لە ناوچە جیاوازەکانی تامیل نادو و ئاندرە پرەدێش و کارناتاکا قسەکەریان ھەیە.[٢٠]

ئەوانی تر دەستکاری

زمان و زاراوەی دیکەی ماراتی-کۆنکانی کە لە مەھاراشترا قسەیان پێدەکرێت بریتین لە کۆنکانی مەھاراشتری، مالڤانی، سەنگامێشواری، ئاگری، ئەند، ڤارلی، ڤادڤالی و ساماڤێدی.

زمانەوانی دەستکاری

نووسین دەستکاری

 
بۆ نووسینی زمانی ماراتی، ڕێنووسی مۆدی بەکارھاتووە لە کۆندا.
 
ھەوڵێک بۆ پاراستنی "ئەلفبێی مۆدی" لە ژێر پلانی مۆری پۆستەی ھیندستان، لێرەدا وشەی 'ماراتی' بە " شێوەی نوسینی مۆدی " چاپ کراوە.

دیڤاناگەری دەستکاری

زمانی ماراتی بەزۆری بە شێوەی بالبۆدی [٢١] [٢٢] [٢٣] [٢٤] ڕێنووسی دیڤاناگەری دەنووسرێت، کە ئابوگیداییە و لە ٣٦ پیتی نەبزوێن و ١٦ پیتی سەرەتایی بزوێن پێکھاتووە و لە چەپەوە بۆ ڕاست دەنوسرێت، ئەلفوبێی دیڤاناگەری کە بۆ نووسینی ماراتی بەکارھاتووە کەمێک جیاوازە لە ئەلفوبێی دیڤاناگەری ھیندی و زمانەکانی دیکە چونکە پیتی زیادە لە ئەلفوبێی ماراتیدا ھەیە و ھێمای خاڵبەندی ڕۆژئاوایی بەکاردەھێنرێت.

بزوێنەکان

دیڤاناگەری अं अः
وەرگێڕاو(لاتین) a ā i ī u ū e ai o au aṁ aḥ ê ô
IPA [ə] [a] [i] [iː] [u] [uː] [ru] [e] [əi] [o] [əu] [əm] [əɦa] [æ] [ɒ]

بەستنەوەی بزوێنەکان بە क/ka

का कि की कु कू कृ के कै को कौ कं कः कॅ कॉ
ka ki ku kr̥ ke kai ko kau kaṁ kaḥ

نەبزوێنەکان

क् ख् ग् घ् ङ्
k kh g gh
च् छ् ज् झ् ञ्
c ch j jh ñ
ट् ठ् ड् ढ् ण्
ṭh ḍh
त् थ् द् ध् न्
t th d dh n
प् फ् ब् भ् म्
p ph b bh m
य् र् व्
y r l v
ष् स् ह् ळ्
ś s h
क्ष् ज्ञ्
kṣ

لە چەپەوە بۆ ڕاست نووسراوە بە شێوە نووسینی دیڤاناگەری کە بۆ نووسینی زمانی ماراتی بەکارھاتووە کەمێک جیاوازە لە زمانی ھیندی یان زمانەکانی دیکە، بزوێن و نەبزوێنە زیادەکان بەکاردەھێنێت کە لە زمانەکانی تردا نادۆزرێتەوە لەکاتێکدا ئەوانیش بەھەمانشێوە دیڤاناگەری بەکاردەھێنن.

ئەلفوبێی مۆدی دەستکاری

لە سەدەی سیانزەھەمەوە تا ساڵی ١٩٥٠، زمانی ماراتی بە تایبەتی بۆ بەکارھێنانی بازرگانی بە ئەلفوبێی مۆدی دەنووسرا، کە ڕێنووسێکی تێکەڵاوبوو بۆ کەمکردنەوەی بەرزکردنەوەی پێنووس لەسەر کاغەز لە کاتی نووسیندا داڕێژراوە.

کۆی بزوێنەکان بە شێوازی دیڤاناگەری دەستکاری

  • त्याचेتیاچی – "ئەو"
  • प्रस्ताپراستاڤا – "پێشنیار"
  • विद्याڤیدییا – "زانین"
  • म्याمیان – "قەفەس"
  • त्वराتڤارا – "دەسبەجێ/خێرا"
  • महत्त्वماھاتڤا – "گرنگ"
  • क्तفاکاتا – "تەنیا"
  • बाहुल्याباھولییا – "بوکەڵە"
  • ण्हेरी – کانھەری – "ژاڵە" (ناسراوە وەک گوڵ)
  • न्हाणे – نھانێ – "خۆشۆردن"
  • म्हणून – مھانونا – "ئەگەری"
  • ऱ्हाتارھا – "ڕەفتاری جیاواز"
  • कोल्हाکۆلھا – "ڕێوی"
  • केव्हाکەڤھا – "کەی"

لە نووسیندا زمانی ماراتی چەند ھێڵکارییەکی ھەیە کە بە دەگمەن لە زمانەکانی جیھاندا دەبینرێن، لەوانە ئەوانەی کە بەناو "ناسال ئاسپیرات" (ṇh (ण्ह)، nh ( न्ह) و mh (م)) و دەربڕینە شلەکان (rh, ṟh، lh ( ल्ह )، و व्ह ڤە) وەک ھەندێ نموونە کە لە سەرەوە ھاتووە.

ھاوبەشکردنی سەرچاوە زمانەوانیەکان لەگەڵ زمانەکانی تر دەستکاری

 
تابلۆی نیۆنی ماراتی لە بارەگای پۆلیسی مەھاراشترا لە شاری مومبای.

ڕۆژی زمانی ماراتی دەستکاری

ڕۆژی زمانی ماراتی (मराठी दिन/मराठी दिवस transl. ماراتی دین/ماراتی دیواسدین/ماراتی دیواس لە ٢٧ی شوباتی ھەموو ساڵێک لە سەرانسەری ویلایەتی مەھاراشترا و گۆوا لە ھیندستان بەڕێوەدەچێت ئەم ڕۆژە لەلایەن وەزارەتی زمانی ماراتی ڕێکدەخرێت لە ڕۆژی لەدایکبوونی شاعیری دیار و ناسراوی ماراتی ڤی ڤی شیروادکار، کە بە شێوەیەکی گشتی بە کوسوماگراج ناسراوە ئاھەنگ دەگێڕدرێت.[٢٥] [٢٦]

پێشبڕکێ و سیمیناری ووتار لە قوتابخانە و پەیمانگاکاندا ڕێکدەخرێت، داوا لە بەرپرسانی حکومەت دەکرێت بۆنە جۆراوجۆرەکان ئەنجام بدەن.[٢٧]

ئەمانەش ببینە دەستکاری


سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ ھەڵەی ژێدەرەکان: تاگی <ref> ھەڵە؛ ھیچ دەقێک بۆ ژێدەری e22 نەدراوە
  2. ^ "Know Your City: The Modi script, using which Maratha empire would conduct business". 5 February 2022.
  3. ^ "'Other' Modi wave: How 700-year Marathi script is making a comeback | Mumbai News - Times of India". The Times of India. 7 July 2019.
  4. ^ "The Goa, Daman and Diu Official Language Act, 1987" (PDF). indiacode.nic.in. Retrieved 12 November 2022.
  5. ^ ئ ا The Goa, Daman, and Diu Official Language Act, 1987 makes Konkani the official language but provides that Marathi may also be used "for all or any of the official purposes".
  6. ^ Laurie Bauer, 2007, The Linguistics Student's Handbook, Edinburgh
  7. ^ ئ ا "Abstract of Language Strength in India: 2011 Census" (PDF). Censusindia.gov.in. ھەڵەی ژێدەرەکان: تاگی <ref>ی ھەڵە؛ ناوی «auto1» زیاتر لە یەک جار پێناسە کراوە لەگەڵ ناوەڕۆکی جیاوازدا
  8. ^ "arts, South Asian".
  9. ^ Dhoṅgaḍe, Rameśa; Wali, Kashi (2009). "Marathi". London Oriental and African Language Library. John Benjamins Publishing Company. 13: 101, 139. ISBN 9789027238139.
  10. ^ Pandharipande, Rajeshwari (1997). Marathi. Routledge. p. xxxvii. ISBN 0-415-00319-9.
  11. ^ Bloch 1970.
  12. ^ "SCHEDULE". constitution.org.
  13. ^ "Marathi may become the sixth classical language". Indian Express. Retrieved 25 June 2017.
  14. ^ "राज्य मराठी विकास संस्था". Rmvs.maharashtra.gov.in. Retrieved 2 June 2018.
  15. ^ Khodade, 2004
  16. ^ "झाडी बोली (मराठी भाषेतील सौंदर्यस्थळे) | मिसळपाव". www.misalpav.com. Retrieved 15 March 2020.
  17. ^ Klein, Jared; Joseph, Brian; Fritz, Matthias (25 September 2017). Handbook of Comparative and Historical Indo-European Linguistics (بە ئینگلیزی). Walter de Gruyter GmbH & Co KG. ISBN 978-3-11-039324-8.
  18. ^ देसाई, बापूराव (2006). महाराष्ट्रातील समग्र बोलींचे: लोकसाहित्यशास्त्रीय अध्ययन : महाराष्ट्रातूनच नव्हे तर भारतातून प्रथमतः एकाच ग्रंथात सर्व बोलींचे लोकसाहित्यशास्त्र संस्कृतीदर्शन (بە ماراتی). अनघा प्रकाशन. p. 79.
  19. ^ "Marathi | South Asian Languages and Civilizations". salc.uchicago.edu. Retrieved 15 March 2020.
  20. ^ Indian Linguistics (بە ئینگلیزی). Linguistic Society of India. 2008. p. 161.
  21. ^ Masica, Colin P. (1993). The Indian Languages. Cambridge University Press. p. 437. ISBN 9780521299442. Archived from the original on 7 December 2014.
  22. ^ Rao, Goparaju Sambasiva (1994). Language Change: Lexical Diffusion and Literacy. Academic Foundation. pp. 48 and 49. ISBN 9788171880577. Archived from the original on 7 December 2014.
  23. ^ Ajmire, P.E.; Dharaskar, RV; Thakare, V M (22 March 2013). "A Comparative Study of Handwritten Marathi Character Recognition" (PDF). International Journal of Computer Applications. INTRODUCTION. Archived from the original (PDF) on 7 December 2014.
  24. ^ Bhimraoji, Rajendra (28 February 2014). "Reviving the Modi Script" (PDF). Typoday. Archived from the original (PDF) on 7 December 2014.
  25. ^ "मराठी भाषा दिवस - २७ फेब्रुवारी". MarathiMati.com. Retrieved 27 February 2016.
  26. ^ "jagatik Marathi bhasha din celebration - divyamarathi.bhaskar.com". divyabhaskar. 27 February 2012. Archived from the original on 1 March 2016. Retrieved 27 February 2016.
  27. ^ "आम्ही मराठीचे शिलेदार!". Loksatta. 22 February 2013. Retrieved 27 February 2016.


کتێبنامە دەستکاری

 

  • Bloch, J (1970). Formation of the Marathi Language. Motilal Banarsidass. ISBN 978-81-208-2322-8.
  • Dhongde, Ramesh Vaman; Wali, Kashi (2009). Marathi. Amsterdam: John Benjamins Pub. Co. ISBN 978-90-272-38139.
  • A Survey of Marathi Dialects. VIII. Gāwḍi, A. M. Ghatage & P. P. Karapurkar. The State Board for Literature and Culture, Bombay. 1972.
  • Marathi: The Language and its Linguistic Traditions - Prabhakar Machwe, Indian and Foreign Review, 15 March 1985.
  • 'Atyavashyak Marathi Vyakaran' (Essential Marathi Grammar) - Dr. V. L. Vardhe
  • 'Marathi Vyakaran' (Marathi Grammar) - Moreshvar Sakharam More.
  • 'Marathi Vishwakosh, Khand 12 (Marathi World Encyclopedia, Volume 12), Maharashtra Rajya Vishwakosh Nirmiti Mandal, Mumbai
  • 'Marathyancha Itihaas' by Dr. Kolarkar, Shrimangesh Publishers, Nagpur
  • 'History of Medieval Hindu India from 600 CE to 1200 CE, by C. V. Vaidya
  • Marathi Sahitya (Review of the Marathi Literature up to I960) by Kusumavati Deshpande, Maharashtra Information Centre, New Delhi
  • Christian Lee Novetzke (2016). The Quotidian Revolution: Vernacularization, Religion, and the Premodern Public Sphere in India. Columbia University Press. ISBN 978-0-231-54241-8.

بەستەری دەرەکی دەستکاری

فەرھەنگەکان