مایسیلی (بە ئینگلیزی: /ˈmtɪli/[٤]) زمانێکی ھیندۆ-ئارییە کە لە چەند ناوچەیەکی ھیندستان و نیپاڵ قسەی پێدەکرێت لە ناوچەی مایسیلا کە بەشێک لە ویلایەتی بیھار و جارخاند و ھەروەھا تێرای لە ڕۆژھەڵاتی نیپاڵ لەخۆدەگرێت، زمانی مایسیلی یەکێکە لە ٢٢ زمانە فەرمییە ناسێنراوەکانی ھیندستان[٥] و دووەم زمانی قسەکردنە لە نیپاڵ،[٦][٧] جارێک لەلایەن زمانزان جۆرج ئەبراھام گریرسۆنەوە بە «شیرینترین زمان» وەسف کراوە.[٨]

مایسیلی
मैथिली, 𑒧𑒻𑒟𑒱𑒪𑒲
[[File:
|border|200px]]
قسەی پێدەکرێ لەھیندستان و نیپاڵ
ناوچەمایسیلا[ئ]
ڕەگەزمایسیل
ژمارەی ئاخێوەران٣٤ ملیۆن  (٢٠٠)e21
بنەماڵەی زمان
شێوەزارەکان
سیستەمی نووسیندیڤانگەری و جۆری تر
ڕەوشی فەرمیبوون
زمانی فەرمییە لە ھیندستان[ا]
سامان دەدرێتەوە بەدەستی
کۆدەکانی زمان
ISO 639-2mai
ISO 639-3mai
ئەو ناوچانەی ھیند و نیپاڵ کە دانیشتووانەکەی بە مایسیلی قسە دەکەن.

دۆخی فەرمی دەستکاری

لە ساڵی ٢٠٠٣ دا زمانی مایسیلی لە خشتەی ھەشتەمی دەستووری ھیندستاندا وەک زمانێکی دانپێدانراوی ھیندی جێگیرکرا، کە ڕێگەی پێدەدات لە پەروەردە، حکوومەت و چوارچێوەی فەرمی دیکەی ھیندستاندا بەکاربھێنرێت[٥] زمانی مایسیلی وەک وتارێکی ھەڵبأیردراو لە تاقیکردنەوەی UPSC دا ھاتووە، لە مانگی ئازاری ٢٠١٨ دا زمانی مایسیلی دووەم پلەی زمانی فەرمی لە ویلایەتی جارخاندی ھیندستان وەرگرت.[٩]

سیستەمی نووسین دەستکاری

 
بزوێنەکان لە زمانی میتیلاکشار

لە سەدەی ١٤ەوە زمانەکە بە ڕێنووسی تیرھوتا (بە میتیلاکشارا یان مایسیلی) نووسراوە، کە پەیوەندی بە ڕێنووسی بەنگالی-ئاسامییەوە ھەیە[١٠] لە سەرەتای سەدەی بیستەمدا ئەم ڕێنووسە تا ڕادەیەکی زۆر پەیوەست بوو بە براھمانەکانی میتیلا، زۆربەی ئەوانی دیکەش کایتییان بەکاردەھێنا، و دیڤانگەری لەژێر کاریگەری زانایان لە ڤاناراس بڵاوبوەوە[١١] بە درێژایی سەدەکە، دیڤانگەری گەشەی کرد لە بەکارھێناندا و لە کۆتاییدا جێگەی دووانەکەی دیکەی گرتەوە و لەو کاتەوە وەک ڕێنووسی باڵادەست بۆ زمانی مایسیلی ماوەتەوە[١٢][١٠][١١] تیرھوتا ھەندێک بەکارھێنانی تایبەتی پاراستووە (لەسەر ئاماژەکان لە باکووری بیھار و ھەروەھا لە دەقە ئایینییەکان، تۆمارە نەسەبییەکان و نامەکاندا)، و لە سەدەی بیست و یەکەمدا سەرھەڵدانەوەی گرنگی بەخۆیەوە بینیوە.

ڕێنووسی تیرھوتا و کایتی لە ئێستادا ھەردووکیان سیستەمی لە یونیکۆدا جێگیرکراون.

نموونەی دەقێک دەستکاری

ئەم دەقە نموونەیییەی خوارەوە وەرگێڕانی مایسیلییە کە مادەی یەکەمی جاڕنامەی جیھانی مافەکانی مرۆڤە:

زمانی مایسیلی بە ئەلفوبێی تیرھوتا

زمانی مایسیلی بە ئەلفوبێی دیڤانگەری

अनुच्छेद १:सभ मानव जन्मतः स्वतन्त्र अछि तथा गरिमा आ अधिकारमे समान अछि। सभकेँ अपन–अपन बुद्धि आ विवेक छैक आओर सभकेँ एक दोसरक प्रति सौहार्दपूर्ण व्यवहार करबाक चाही।

زمانی مایسیلی بە زمانی بەشێوەی IAST

ئانوچێدا ئێکا: سەبا مانابا جانماتاھا سڤاتانترا ئاچی تاتا گاریما ئا ئەدیکارمێ سامانا ئاچی، سابکە ئاپانا-ئاپانا بوودی ئا بیبەکا چایکا ئائۆرا سابکێ ئێکا دۆساراکا پراتی سەوھەرداپورنا بیاباھارا کاراباکا چاھی.

وەرگێڕان

مادەی یەکەم: ھەموو مرۆڤەکان بە ئازادی و یەکسان لە کەرامەت و مافەکاندا لەدایک دەبن، خاوەنی ویژدان و عەقڵن بۆیە پێویستە ھەمووان بە ڕۆحی برایەتی بەرامبەر یەکتر مامەڵە بکەن.

ئەمانەش ببینە دەستکاری

تێبینی دەستکاری

  1. ^ Eastern بیھار and northeastern جارخاند in India;[١][٢] Province No. 2 and Province No. 1 in Nepal)
  2. ^ It is one of 22 Eighth Schedule languages

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ "मैथिली लिपि को बढ़ावा देने के लिए विशेषज्ञों की जल्द ही बैठक बुला सकते हैं प्रकाश जावड़ेकर". NDTV. 21 March 2018. Archived from the original on 21 March 2018. Retrieved 21 March 2018.
  2. ^ "मैथिली को भी मिलेगा दूसरी राजभाषा का दर्जा". Hindustan. 6 March 2018. Retrieved 3 January 2020.
  3. ^ "झारखंड: रघुवर सरकार कैबिनेट से मगही, भोजपुरी, मैथिली व अंगिका को द्वितीय भाषा का दर्जा". Archived from the original on 21 March 2018. Retrieved 21 March 2018.
  4. ^ "Maithili". فەرھەنگی ئینگلیزیی ئۆکسفۆرد (Online ed.). چاپخانەی زانکۆی ئۆکسفۆرد. (Subscription or participating institution membership required.)
  5. ^ ئ ا "Constitutional provisions relating to Eighth Schedule" (PDF). Archived from the original (PDF) on 5 March 2016. Retrieved 27 June 2018. ھەڵەی ژێدەرەکان: تاگی <ref>ی ھەڵە؛ ناوی «mha.nic.in» زیاتر لە یەک جار پێناسە کراوە لەگەڵ ناوەڕۆکی جیاوازدا
  6. ^ "Nepal". Ethnologue (بە ئینگلیزی). Retrieved 17 July 2018.
  7. ^ Sah, K. K. (2013). "Some perspectives on Maithili". Nepalese Linguistics (28): 179–188.
  8. ^ "Maithili gets cultural boost". Hans India (بە ئینگلیزی). Retrieved 5 February 2018.
  9. ^ "झारखंड: रघुवर कैबिनेट से मगही, भोजपुरी, मैथिली व अंगिका को द्वितीय भाषा का दर्जा". Prabhat Khabar (بە هیندی). 21 March 2018. Retrieved 6 February 2021.
  10. ^ ئ ا ھەڵەی ژێدەرەکان: تاگی <ref> ھەڵە؛ ھیچ دەقێک بۆ ژێدەری Pandey2009 نەدراوە
  11. ^ ئ ا Brass, P. R. (2005) [1974]. Language, Religion and Politics in North India. Lincoln: iUniverse. p. 67. ISBN 0-595-34394-5. Archived from the original on 11 May 2018. Retrieved 1 April 2017.
  12. ^ Yadava, Y. P. (2013).

بەستەرە دەرەکییەکان دەستکاری