ئەمە ئەرشیڤێکی پرسگایە. تکایە دەستکاریی ئەم پەڕەیە مەکە. بۆ پرسینی پرسیارێکی نوێ، بڕۆ بۆ ئەم پەڕە.

slaw datwanm bam shewaza nwsen bnwsm wa zaneareakan chon dardakawn mn chon bzanm — ئەم لێدوانە لەلایەن Ranjbar واژوونەکراوە. (لێدوانبەشدارییەکان)

سڵاو بەڕێز، بۆ وتار نووسین لە ویکیی سۆرانیدا ناتوانی ئەو ڕێنووسە بە کار بێنی. تکایە سەیری پەڕەی لێدوانەکەت بکە. لەوێ کۆمەڵێک زانیاریی پێویست سەبارەت بە ویکیپیدیا دانراوە بۆت. سپاس، پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏١٣:٥٤، ٢٤ی تشرینی دووەمی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]

Tahsin Hadji : سڵاو هاوڕێیان کەسێک پێم بڵێ کە ئەم نووسینەم کە بەکاری ئەهێنم هیچ کێشەیێکی نییە یان هەیە ؟ و پرسیارێکی تریشم هەیە ئەویش کە چۆن بابەتی نوێ دانێم من بەشداربووێکی نوێم ، وە دەزانم زۆر جار ئەم پرسیارە کراوە و وەلامیشی دراوەتەوە بەلام هێشتا نازانم جۆن ئەم کارە ئەنجام بدەم .. وە دەتوانم بە مۆبائل بابەت زیاد بکەم و دەسیکایان بکەم ؟

بەستنەوەی وتار دەستکاری

ـسڵاو ،، من پەڕەیەکم زیادکردوە (جۆن داڵتۆن))، بەڵام تەنها یە زمانی کوردیە کەچی بە جەندین زمانیتر ئەم بابەتە هەیە ، چۆن بتوانم بابەتەکە ببمە نێو زماناکانی تریش ؟؟؟ BrotherDost (لێدوان)

بەڕێز (BrotherDost) بۆ لکاندنی وتارێک لە ویکیپیدیای کوردی بە وتارەکانی ویکیپیدیاکانی تر، دوای دروستکردنی وتارەکەت، لەنێو وتارەکە لە ویکیپیدیای کوردی لەلای ڕاست لە بەشی زمانەکان لینکێ ھەیە بە ناوی (گرێدانەکان زیاد بکە) کلیکی لەسەر بکە، دوو خانەت لەپێشە لە یەکەم ویکیپیدیایەک ھەڵبژێرە، بۆ نموونە ئینگلیزی، بە نووسینی (en) لەو خانەیە، و لە خانەی خوارەوە، ناوی وتارەکە لە ویکیپیدیای ئینگلیزی چییە، وەکوو خۆی کۆپی بکە و لەوێی دانێ، ئینجا کلیک لە (بەستەر بدە بۆ پەڕە) بکە. ھەر پرسیارێکی ترت ھەبوو، دەتوانی لە پەڕەی وتووێژی من یان ھەر لێرە بی پرسیت. | سەرچیا (وتووێژ) ‏١١:١٢، ١٨ی ئازاری ٢٠١٦ (UTC)[وەڵامدانەوە]

وتارنووسین دەستکاری

سڵاو. براکەم من تازە بەشداریم لە ویکیپیدیا کردوووە بۆیە نازانم بابەت و ڕاپۆرت بڵاو بکەمەوە تکایە ئەوە چۆنە. — ئەم لێدوانە لەلایەن Ibrahem nizamadin واژوونەکراوە. (لێدوانبەشدارییەکان)

سڵاو بەڕێز @Ibrahem nizamadin: لێرە (ویکیپیدیا:ناساندن) بڕوانە بۆ زیادتر ئاشنایی لەگەڵ دەستکاریکردنی ویکیپیدیا، دەتوانی لەم ڤیدیۆیەش بڕوانی بۆ زانیاریی زیادتر. | سەرچیا‏١٠:٠٨، ٩ی ئابی ٢٠١٦ (UTC)[وەڵامدانەوە]

وێنە زیادکردن دەستکاری

سڵاو بەڕێزان تکایە چۆن بتوانم وێنە بۆ وتار زیادبکەم؟ — ئەم لێدوانە لەلایەن Kajal mhamad واژوونەکراوە. (لێدوانبەشدارییەکان)

سڵاو (@Kajal mhamad:)، لە بەشی ئامرازەکانی پەڕەی دەستکاریی وتار کلیک لە ھێمای وێنە بکە (وێنەی خۆراوابوونێکە). لەو بۆکسەی دەکرێتەوە ناونیشانی وێنە و ڕاڤەکەی بنووسە. دەتوانی وێنەکان لە (کۆمنز) وەربگریت. | سەرچیا‏١٧:٢٥، ٣١ی تەممووزی ٢٠١٦ (UTC)[وەڵامدانەوە]

سرینەوە دەستکاری

سلاو من ئەمەم[١] بەهەلە دروست کرد دەمەوێت بسرێتەوە جانازانم سرینەوە تەنها مافی بەرێوبەرانە یان دەتوانم بابەتی خۆم بسرمەوە سوپاس--Mudric ‏٢٣:٥٧، ٢٨ی تشرینی دووەمی ٢٠١٤ (UTC)

تۆ دەتوانیت لەکاتی وا تاگی سڕینەوە لێبدەیت ، بەڵام ئەوکاتە ئەو تاگە لێبدە کە دڵنییایت کە وتارەکە بەهەڵە درووستکراوە نموونە هەر ئەو بەستەرەی داتناوە بە هەڵە درووستت کردووە بۆیە دەکرێ تاگی سڕینەوە لێبدەیت و دوایی بەڕێوبەران بەئاسانی دەیبینن و دەیسڕنەوە > Kushared (لێدوان) ‏٠٤:١٦، ٢٩ی تشرینی دووەمی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]

دروست کردنى بابەتى نوێ دەستکاری

سلاو بەڕێزان من بابەتێکى نویم بەناوى بانى ماران دروست کرد بەلام کەس پیداچونەوەى نەکرد و نازانم کەس نیە یارمەتیم دا تکایە سوپاس— ئەم لێدوانە لەلایەن Farman BaniMarani واژوونەکراوە. (لێدوانبەشدارییەکان)

@Farman BaniMarani: وتارەکەت لە شوێنێکی خراپ دانابوو و بە باشی نەنووسرابوو بەڵام بە ھەر حاڵ فەرموو ئەوەتا: بانی ماران. سپاس.--چالاک وتووێژ ‏١٢:٣٦، ٢٦ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]

ناردنی بابەت دەستکاری

سلاو چۆن بتوانم بابەتێک بنێرم .

پرسیار دەستکاری

سڵاو هاوڕێیان من ئه‌ندامی نوێم ...ئه‌مه‌وێ هه‌ندێ بابه‌تی پزیشکی که‌ به‌ کوردی نیه‌ زیادی بکه‌مه‌ به‌شی کوردی ویکیپێدا چؤن ده‌توانم دایبنێم ؟ زۆر سوپاس

سڵاو بەخێربێیت بۆ ویکیپیدیا ، تەماشای ئەو ڤیدیۆ فێرکارییە بکە هیوادارم وەڵامی پرسیارەکەتی دابێتەوە > Kushared (لێدوان) ‏١٤:٤٩، ٢١ی کانوونی دووەمی ٢٠١٥ (UTC)[وەڵامدانەوە]

برسيارم هيه ولايه تى كارولايناى باكوور له ئه مريكا .........

داخوازی وشەی بەرامبەر دەستکاری

بەڕێزان، بۆ snowflake یا بلور برف یاکوو ندفة ثلج چ وشەیەکی کوردیمان هەیە؟ جگە لە دەنکە بەفر یان دنکە بەفر. سپاس، پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏٢١:٠٥، ٣ی شوباتی ٢٠١٥ (UTC)[وەڵامدانەوە]

وەرگێڕێکم لایە snowflakeیان کردووە بە توێژاڵە بەفر > Kushared (لێدوان) ‏١٦:٣٥، ٤ی شوباتی ٢٠١٥ (UTC)[وەڵامدانەوە]
زۆر سپاس، بەس ئەوەم بەدڵ نیە. ئەوەی لە دۆستانم پرسی، کلوویان پێشنیار دا. هەرچەن پرووشەشیان پێشنیار دا کە زۆر بە دڵم نەبوو. وا دیارە کلوو باشتر و باوتر بێت. وەک شێرکۆ بێکەس لەم شێعرەیدا دەڵێ:

کلوو کلوو بەفر گوێ بۆ چیا رائەدێرێ و
وشە وشەیش هۆنراوەی من بۆ سۆزی تۆ
چ بەفرانبارێکی زەردە و
چ کڕێوەی حیکایەتێ بەم ناوەختە و
لە ئاویلکەی ئەم رۆژەدا
وەك عەشقەکەی برایمۆک
پێدەشت پێدەشت و کۆ بە کۆ
بە رێگەی مەرگی سپیدا
ئەمخاتە ڕێ بەرەو لای تۆ

دیسانەوە سپاس، پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏٢١:٠٥، ٤ی شوباتی ٢٠١٥ (UTC)[وەڵامدانەوە]

سلاوتان ليبيت بيويستم به زيانى فيساغورسة تكايه زور زه رورم دەستکاری

سلاوتان ليبيت بيويستم به زيانى فيساغورسة تكايه زور زه رورم

پیتاگۆرس.--چالاک وتووێژ ‏٢١:٣٥، ٩ی شوباتی ٢٠١٥ (UTC)[وەڵامدانەوە]

سلاو به‌ریزان هیوای سه‌ركه‌وتن و به‌رده‌وامیتان بۆ ده‌خوازم . حه‌ز ده‌كه‌م له‌سه‌ر ده‌ریای سپی ناوه‌راست راپۆرتیكی تیر و ته‌سه‌ل به‌ زمانی شیرینی كوردی باشوری بنوسریت . بۆ ئه‌وه‌ی سودیك به‌ خوینه‌ران بگه‌یه‌نین كه‌ له‌و باره‌یه‌وه‌ داواكری زۆر هه‌یه‌ . له‌گه‌ل ریزدا.

بەداخەوە وتارەکە هەیە بەڵام زۆر بە سادەیی باسی لێوەکراوە > دەریای ناوین < گەر تۆ توانات هەیە ئەوە دەتوانیت فراوانی بکەیت > Kushared (لێدوان) ‏١٨:٣٦، ٢ی ئازاری ٢٠١٥ (UTC)[وەڵامدانەوە]

برسياريك دەستکاری

بةريزان زانياريم دةوي لةسةر ياريزاني فرنسي وة يانةي يوفانتوس بول بوكبا

فەرموو بەڕێز پۆل پۆگبا > Kushared (لێدوان) ‏٠٥:٣٣، ٥ی ئازاری ٢٠١٥ (UTC)[وەڵامدانەوە]

سلاو برایان من شتیکم دەوی لەسەر زاننست دەستکاری

سلاو هاوریان من شتیکم دەویت لەسەر چۆنیەتی دروستکردنی شتیک یان بۆنموونە تووشبوون بە شتیک ؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟

بزانە ئەمانە بەکەڵکە شێرپەنجە ، ئەیدز بابەتی دیش هەن گەر بگەڕێی دەستتدەکەوێ >Kushared (لێدوان) ‏٠٢:٣٠، ٢٠ی ئازاری ٢٠١٥ (UTC)[وەڵامدانەوە]

https://ckb.wikipedia.org/wiki/%DA%95%DB%8E%D8%A8%DB%8C%D9%86_%D8%AE%D8%AF%D8%B1

سه‌باره‌ت به‌مه‌ چى؟ ئايا بڵاوى ناكه‌نه‌وه‌؟ — ئەم لێدوانە لەلایەن 130.193.208.218 واژوونەکراوە. (لێدوانبەشدارییەکان)

بەڕێزم ویکیپیدیا ئینسایکلۆپیدیایەکی ئازادە، هەموو کەس دەتوانێ نووسراوەی تێدا دابنێ و هەر هەمان کات لە سەر وێبدا نمایش دەدرێ، ئێمەش ئەگەر بڕیارێک بدەین لە سەر وتارێک ئەوە بە پێی سیاسەتەکانی ویکیپیدیایە. هەر لە پەڕەی وتووێژدا من و بەکارهێنەرێکی تر وڵاممان داویتەوە. پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏١٥:٢٠، ٣٠ی ئازاری ٢٠١٥ (UTC)[وەڵامدانەوە]

دابەزاندنی بابەت بە PDF دەستکاری

بەڕێزان سڵاو. لە کێ داوا بکەین کێشەی دروستکردنی PDFی ویکی سۆرانی چآرەسەر بکرێ؟ http://ctrlv.in/534268 سوپاس --هیوا (لێدوان) ‏٢١:٤٠، ٨ی نیسانی ٢٠١٥ (UTC)[وەڵامدانەوە]

پێشتر ئەو پرسیارە کرابوو کاک چالاک وەڵامی دابۆوە کرتە بکە ، ئەم دووپەڕە هەیە ڕەنگە لەوێ بتوانیت وتووێژییان لەگەڵ بکەین کرتە بکە - کرتە بکە پێم وایە بەستەری یەکەم ئەوەی مێتا.ویکیمیدیا گونجاوتر بێت بۆ گەیاندنی ئەو داواکارییە چونکە ئەوەی دی تایبەتە بە زمانێکی دیاریکراو > Kushared (لێدوان) ‏٠٦:١٢، ٩ی نیسانی ٢٠١٥ (UTC)[وەڵامدانەوە]

لە بەستەرە یەکەمەکەدا نووسراوە کە بە گشتی بۆ پیتە عەرەبیەکان کێشەی هەیە. بەڵام ئەم قسەیە هی چەن ساڵ لەمەو پێشە و وا دیارە لە ئێستەدا کێشەکەیان لە ویکیی عەرەبی و فارسیدا چارەسەر کردوە. پێویستە ئێمەیش بە دوویدا بچین و چارەسەری بکەین. دەتوانین لە هاوڕێیانی ویکیی فارسیش یارمەتی وەربگرین. پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏٠٦:٢٨، ٩ی نیسانی ٢٠١٥ (UTC)[وەڵامدانەوە]

دەستان خۆش لە بەستەرێکیان پرسیارێکم دانا بزانین وەڵام ئەبێت. هەست ئەکەم گەر فۆنتی ئەمیریەکە بۆ ئێمەش بەکار بهێنن کێشە نامێنێت. سوپاس --هیوا (لێدوان) ‏٢٢:١٦، ٩ی نیسانی ٢٠١٥ (UTC)[وەڵامدانەوە]

Sandbox چیە دەستکاری

سڵاو ھاوڕێیان Sandbox چیە لە شریتى ئامارازەکان(Tool bar)پەرەى من زیاد بووە؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟— ئەم لێدوانە لەلایەن Rauf t jabar واژوونەکراوە. (لێدوانبەشدارییەکان)

بەڕێز، وابزانم هەمان خۆڵەپەتانێ یان لاپەڕەی خۆڵەپۆتێیە کە پێشتر بۆ تاقیکردنەوەی ئەو شتانەی کە بەکارهێنەرەکان تازە فێر دەبوون دانرابوو. ئێستە وەهای لێ هاتووە کە هەر بەکارهێنەرێک بۆ خۆی لاپەڕەیەکی خۆڵەپەتانێ یان Sandboxی هەیە. پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏٢٠:١٥، ١١ی نیسانی ٢٠١٥ (UTC)[وەڵامدانەوە]
ئەوە هەمان پەڕەی پێشترە پەڕەی ئەزموون ئێستا بووەتە ئەوە، ئەو پەڕەیە هەر بەکارهێنەرێک سەربەستە بەچی پڕی ئەکاتەوە یاخوود تاقیکاری لەسەر هەرچ شتێک بکات > Kushared (لێدوان) ‏٢٠:٣٤، ١١ی نیسانی ٢٠١٥ (UTC)[وەڵامدانەوە]

chon btwanm bnusm la naw wekipidia

تكاية جون بتوانم كة زانياريي لةناو ويكيبيدبادا بلاو بكةمةوة

دەتوانیت سەیری ئەم فێرکارییە بکەیت کرتە بکە بەڵام ئەوە بۆ ئەو وتارانەیە کە لەویکی سۆرانی نین گەر وتارەکە هەبوو دەبێت خودی وتارە دەستکاری بکەیت ئەوەش پاش ئەوەی لە بۆکسی گەڕان لەسەرەوەی دەستە چەپ دەگەڕێی گەر وتارەکەت دۆزییەوە دەتوانیت لەوێ پەرە بە وتارەکە بدەیت بە کرتە کردن لە "سەرچاوە دەستکاری بکە" > Kushared (لێدوان) ‏١٤:٤٨، ١٧ی نیسانی ٢٠١٥ (UTC)[وەڵامدانەوە]

جون بتوانم کة وتار لة ویکیبیدیا بلاو بکةمةوة — ئەم لێدوانە لەلایەن 5.42.192.114 واژوونەکراوە. (لێدوانبەشدارییەکان)

بەڕێزم ھەنگاوی یەکەم ئەوەیە کە ھەژمارێک (واتە ئەکانتێک) دروست بکەیت. لە لای چەپی سەرەوەی لاپەڕەکەت نووسراوە ھەژمار دروست بکە، لە سەر ئەوە کلیک بکە، دواتر لە پەڕەی لیدوانەکەتدا زانیاریی زیاتر بۆ دەنێردرێت و ھەر پرسیارێکیشت بوو وڵام دەدرێتەوە. بەم جۆرە بەشداری لە ویکیی سۆرانی و باقیی ویکییەکاندا دەست پێ دەکەیت. پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏١٥:٣٣، ١٨ی نیسانی ٢٠١٥ (UTC)[وەڵامدانەوە]

ئەو چیە دەستکاری

سلاو بۆچی لەسەر ووتارەکانی من تاگ: بەکارھێنانی نووسەی ناستاندارد لێ دراوە ئەو چی و بۆچی لەسەر نووسیەکانی من ھەیە . رەئوف (لێدوان) ‏١٩:٤١، ٢٥ی نیسانی ٢٠١٥ (UTC)[وەڵامدانەوە]

دڵنیابەوە کە تەختەکلیل (کیبۆڕد)ەکەت ستاندارد بێت وابزانم ئەوەی چاوگ یان کوردئایتیگرووپ باشن. دەکرێت بە لێدانی ئەستێرە زەردەکە ئەو شتە لابدەیت چونکە ئەو دەیگۆڕێت بۆ ستاندار (کلیک بکە) >Kushared (لێدوان) ‏٠٦:١٤، ٢٥ی نیسانی ٢٠١٥ (UTC)[وەڵامدانەوە]
بەڕێزم لەبەر ئەوەی کە پیتی ك لە ڕێنووسی کوردیدا ناستانداردە و پێویستە بە ک، بنووسرێت. زۆربەی کیبۆردە ناستانداردەکان کێشەی پیتی ک و ك، ھەروەھا ه و ھیان ھەیە. لەگەڵ ڕێز، پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏١٠:٤٨، ٢٥ی نیسانی ٢٠١٥ (UTC)[وەڵامدانەوە]

برسيار دەستکاری

سلاو هاوريان من هاورى نويم جون ئةم بابةتة دةست دةكةويت مەم و زین، ئەحمەدی خانی، پێشەکی و لەچاپدانەوە: نەجات عەبدوڵڵا، — ئەم لێدوانە لەلایەن Oliver berhoff واژوونەکراوە. (لێدوانبەشدارییەکان)

بەڕێزم ویکیپیدیا ئینسایکلۆپیدیایەکی ئازادە و پرسگایش بۆ پرسیار لە سەر ویکیپیدیایە.
ئەو نوسخەیە کە نووسیوتە نازانم بەڵام کرمانجییەکەی و سۆرانییەکەی مەم و زین (بە وەرگێڕانی هەژار) لە سەر ئینتەرنێت هەیە. فەرموو لێرە دایبگرە. لەگەڵ ڕێز، پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏٢٠:٣٧، ٤ی ئایاری ٢٠١٥ (UTC)[وەڵامدانەوە]

ناوی فیلم دەستکاری

دەمویست ئەم وتارە بە کوردی بکەم (Slumdog Millionaire)، نەمزانی چ ناوێکی لە بەرانبەر دابنێم، ئێوە چی پێشنیاز دەکەن؟ - سەرچیا وتووێژ ‏١١:٤٤، ٢٩ی حوزەیرانی ٢٠١٥ (UTC)[وەڵامدانەوە]

فیلمەکەم دیوە بەڵام ئەوانەی دایانناوە بەکوردی کردبوویان بە "ملیۆنێر" بۆ وشەی Slumdog کەنیوەی ھیندییە (Slum) ئەوا دەتوانیت سەیری فەرھەنگەکان بکەیت لەگووگڵ، وە یاھوو ئەنسە وەڵامی دراوەتەوە کە سلەم بەمانای شوێنێک پیس دێت (شوێنێک خواردن و نووستن و ژیانی لێنەبێت), بۆپێشنیازکردنی ناویش ئەوە ملیۆنێری دەبەدەر پێشنیاز دەکەم گەرچی دەربەدەر لەتورکیشدا هەیە بەڵام لەناو کۆمەڵی کوردستانییانیش شتێکی باوە, لانی کەم دەستبەنووسینی وتارەکە بکە بەهەرناوێک بادوایی کێ ناوی هەبوو با وتووێژ دەستپێبکاتەوە >Kushared (لێدوان) ‏١٥:٥٧، ٢٩ی حوزەیرانی ٢٠١٥ (UTC)[وەڵامدانەوە]

من بةكارهينةريكي تازةي ويكيبيديام ... جون بتوانم بابةتيك بو ويكيبيديا زيادبكةم كة لةناو ويكيبيديادا نية؟

سلاو كاتيك دةمةويت هةزمار دروست بكةم دةليت كة ناوةكة هةلةية..جارةسةري ئةمة جية

كێشەيەكم هەيه ... كاتيك بابةتيكي تازة بو ويكيبيدياي سوراني زياد دةكةم جوون بتوانم ناوي خوم بنوسم تكاية زوو وةلام بدةنةوة

  • سڵاو بەڕێز، سەرەتا دەمەوێت لە جۆری نووسین (تەختە کلیل) ئاگادارت بکەمەوە کە ئەو جۆرەی جەنابتان نا ستاندارتە. هەوڵ بدە کە (تەختە کلیلێکی) کوردی سۆرانی ستاندارت بەکاربهێنی. وە لەکاتی نوسین لەهەر پەڕەی وتو وێژێک (بەتەنها) دەتوانی ئەم دەستەواژەیە (Bradostii (لێدوان) ‏٢١:٤٣، ٢٧ی ئەیلوولی ٢٠١٦ (UTC)) بۆ دڵنیابوونت لە پرسیار و وتووێژەکەت. هەرجی سەبارەت بە نوسینی ناوە دەتوانی لە (پەڕەی بەکەرهێنەر) ناو و زانیاریەکانت بنووسیت، بەڵام لەنێو وتارەکاندا، نابێت کە ناوی تایبەتی بنووسرێت. هیوادارم وەڵامەکانم ڕوون بن لەلات Bradostii (لێدوان) ‏٢١:٤٣، ٢٧ی ئەیلوولی ٢٠١٦ (UTC)[وەڵامدانەوە]

ببوورن چۆن بتوانم وێنه‌ دابگرم بۆ بابه‌ته‌كه‌م..؟!! — ئەم لێدوانە لەلایەن Yad nursi واژوونەکراوە. (لێدوانبەشدارییەکان)

سپاس بۆ بەشداریت لە ویکیپیدیادا. ئەگەر وێنەکە ئازادە خۆت بەمجۆرە باری بکە. لە لای ڕاستی پەڕەی دەستپێکی ویکیپیدیاوە کلیک بکە لە سەر پەڕگەیەک بار بکە. لەوێوە دەتوانیت ھەموو جۆرە فایلێک بار بکەیت. بەو مەرجەی کە ئازاد بێت. ئەگەر ئازاد نیە داوا بکە با خۆمان بۆت بار بکەین. پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏٠٢:٤١، ١٨ی تەممووزی ٢٠١٥ (UTC)[وەڵامدانەوە]

هه‌مدووباره‌ سڵاو.. دەستکاری

ببورن بۆ جاری دووه‌مه‌ كه‌ ستاف ماندووده‌كه‌م له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كاك پیره‌هه‌ڵۆ 2 جار زه‌حمه‌تی كێشاو وه‌ڵافی دامه‌وه‌ به‌ڵام من له‌وه‌ نه‌گه‌شتم گه‌ر وێنه‌كه‌ ئازاد نه‌بێ چۆن چۆنی بیكه‌ین و ده‌بێ له‌و حاڵه‌دا چی بكه‌ین..؟گه‌ر وه‌ڵامی ئه‌مه‌شم بده‌نه‌وه‌ مه‌منونم --Yad nursi (لێدوان) ‏٢٠:٢٦، ١٨ی تەممووزی ٢٠١٥ (UTC)[وەڵامدانەوە]

  • سڵاو بەڕێز، ئەگەر بتەوێت کە وێنەیەک لە ویکیپیدیا بەربکەی، وا باشترە کە وێنە (پەڕگە)کەت لە ویکی کۆمەنز پەڕگەکەت باربکەی بۆ ئەوەی زۆۆرترین کەس سوودمەند بن لێی، وە کاتی پڕۆسەی بارکردندا، پرسیاری تایبەتی پەڕگەکەت ئاراستە دەکرێت، کە پەڕگەکە (کاری خۆتە ) یان (کاری تۆ نیە )، ئەگەر پەڕگەکە هی خۆت نەبێ ( کاری خۆت نەبێ ) جەند پرسیارێکی ترت لێدەکرێت وەکوو (دانەری پەڕگەکە، سەرچاوە ) وەلەکاتی جێهێشتنی وەڵامەکان، پەڕگەکەەت دەسڕدرێتەوە لە لایەن بەڕێوبەرانەوە. هیوادارم کە وەڵامەکەم ڕوون بوبێت Bradostii (لێدوان) ‏٢١:٥٨، ٢٧ی ئەیلوولی ٢٠١٦ (UTC)[وەڵامدانەوە]

پێویستم بەو دارێژە هەیە، کەسێک هەیە بیکاتە کوردی؟ دەستکاری

بەرێزان پێوەستم بەو دارێژەیە هەیە، کەسێک هەیە بیکاتە کوردی؟ https://en.wikipedia.org/wiki/Template:Infobox_media_franchise ئەگەر بمەوێ دارێژەکان خۆم پەرەیان پێبدەم گرانە؟

زۆر باشە بەڕێز Hevi، هەوڵ دەدەم وەریبگێڕم بۆ کوردی ئەگەر ویستت داڕێژە بکەی بە کوردی پێویستە داڕێژە ئینگلیزییەکە (کۆپی) بکەیت و لە ویکی کوردی دایبنێی پاشان لە بەشی دەستکاری وشەی ناو کەوانەکان کە بەم شێوەیە ({{{...}}}) بکەی بە کوردی. پاشان پێویستە ئە وشانەی کە کردووتن بە کوردی بەم شێوەیەش دابنێی تا بەکارهێنەران بتوانن بەکاری بهێنن. بۆ نموونە بەم شێوەیە:
{{زانیاریدانی کەسایەتی
| ناو                  = 
| وێنە                 = 
| قەبارەی وێنە         = 
| جێگری_وێنە           = 
| ناوی_خۆماڵی          = 
| زمانی_ناوی_خۆماڵی    = 
| ناوی کاتی لەدایکبوون = 
| ڕێکەوتی لەدایکبوون   = 
}}

-- Diyar Muhammed لێدوان ‏٠٨:٢٠، ١٧ی ئابی ٢٠١٥ (UTC)[وەڵامدانەوە]

بيزةحمةت ناوى بابةتةكةم لة كويدا بنوسم ؟ سوباســ

پرسیار دەستکاری

بەڕێز ناوی پیرەمەگروون لەویکیپیدیا شین نابێت بۆ نموونە لە باسی حەریق دا هاتووە بەڵام پەڕەی بۆ ناکرێتەوە ئەم کێشەیە لەو ناوەدا چیە؟ وە بە مۆبایل چۆن دەتوانم لە پەڕەی خۆم بابەت زیاد بکەم واتە دەمەوێت بۆ نمونە باسی پیرەمەگروون بکەم چۆن بە تایبەت باسێک دابەزێنم...

بەداخەوە هیچ وتارێک لەسەر پیرەمەگروون نییە بۆیەش وتارەکە بەشین نانووسرێت، دەتوانیت سەیری ئەم فێرکارییە بکەیت کرتە بکە، سپاس >Kushared (لێدوان) ‏١٦:٣٩، ٢٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٥ (UTC)[وەڵامدانەوە]

برسيار دەستکاری

جون ناوى بابةتةكةم بنوسة ؟ سباس

بەڕێزم سەرەتا کیبۆردێکی کوردی بەکار بێنە، ئینجا هەر بابەتێ ویستت بینوسی دڵنیابە لەوەی لە ویکی دا نیە، ئینجا لەبەشی گەڕان دا ناوەکەی بنووسە، ئەگەر زانیت بە ڕەنگی سوور دەردەکەوێ ئەوە کلیکی لەسەر بکە و دەست بکە بە نووسین، بەڵام تکایە ڕەچاوی یاساکانی ویکیپێدیا بکە و ویکیپێدیا، شێواز بخوێنەوە--(دیاکۆ ماد) ,وتوو وێژ ‏١٥:٤٥، ٢٥ی ئابی ٢٠١٥ (UTC)[وەڵامدانەوە]

پرۆپۆزه‌ل دەستکاری

سلاو به‌ریزان چۆن پرۆ پۆزه‌ل ده‌ نوسریت .هیوادارم له‌ گه‌ل روونكردنه‌وه‌ی چۆنیه‌تی نوسینی نمونه‌ی پرۆ پۆزه‌لیك دابنین .له‌كه‌ل ریز و سوپاس

ببورە ویکیپیدیا شوێنی ئەو بابەتانە نییە، تەنیا بۆ وتارە بەشێوازی زانستی >Kushared (لێدوان) ‏١٦:٣٦، ٢٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٥ (UTC)[وەڵامدانەوە]

وێنه دانان دەستکاری

سڵاو پرسیاره که م ته نها ئه وه بوو بزانم چۆن وێنه له ویکیپیدیا داده ندرێت؟ سپاس

سڵاو، سەیری ئەم فێرکارییەبکە ویکیپیدیا:فێرکاریی وێنە >Kushared (لێدوان) ‏١٦:٣٥، ٢٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٥ (UTC)[وەڵامدانەوە]

سڵاو بەرێزان دەستکاری

  • من دەمەوێـت وتارێکى بنووسم ؟
  • چۆن بتوانم بینووسم ؟

سوپاس بۆ وەلام دانەوەتان. — ئەم لێدوانە لەلایەن Arin kurdish واژوونەکراوە. (لێدوانبەشدارییەکان)

سەرەتا بگەڕێ ئەگەر وتارەکە بوونی نەبوو و دڵنیا بوویت کە وتاری وەھامان نیە، ئینجا دەتوانیت لە سەر وشەکەی کە بۆی گەڕاویت کلیک بکەیت (کە بە ڕەنگی سوور دەردەکەوێت) و وتاری تازە دابنێیت. لە پەڕەی لێدوانەکەتدا زانیاری ھەیە لە سەر بەشداری لە ویکیپیدیادا. ئەوەش ڤیدیۆیەکی فێرکاری. ئەمەش ھەر ھەمان ڤیدیۆیە. لەگەڵ ڕێز، پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏٠٤:٠٣، ١٩ی کانوونی دووەمی ٢٠١٦ (UTC)[وەڵامدانەوە]

زیاد كردنی زمانی كوردی دەستکاری

پرسیار؟


دەریای بێرینگ دەستکاری

سلاو برە ئەم بابەتە بۆبڵاونابێتەوە

ئەمە وتارەکەیە: دەریای بێرینگ | سەرچیا (وتووێژ) ‏١٣:٣٤، ٦ی ئازاری ٢٠١٦ (UTC)[وەڵامدانەوە]

به‌رێزان چۆن بتوانم وتاری كوردی وه‌ربگێرم بۆ زمانه‌كانی تر

سڵاو بەڕێز بۆ وەرگێڕانی وتارەکان، کە لەویکیپیدیادا هەن دەتوانی سەردانی ئێرە بکەیت و وتارەکان لەو زمانانە وەریان بگێڕیت. بەڵام پێشئەوەی کە دەست بکەیت بە دروستکردنی وتارەکان سەردانی ئێرە بکە. سپاس ibrahim وتووێژ ‏٠٦:٤٦، ٢٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٦ (UTC)[وەڵامدانەوە]

چی بکە م دەستکاری

سلاو، ئایا چون ھە لە کانی بابە تیک لە ویکیدا چاک بکە م - .AAMMIIRR¿ √

سڵاو، ئەگەر بە کۆمپیوتەر کاردەکەی، لە سەرەوەی ھەر وتارێ لینکێ ھەیە، بە ناوی «دەستکاری بکە»، کلیکی لێ بکە، دەتبات بۆ پەڕەی سەچاوەی وتار، کە تێیدا دەتوانی دەستکاریی ناوەڕۆکی وتارەکە بکەیت. | سەرچیا (وتووێژ) ‏١٤:١٨، ٢٨ی نیسانی ٢٠١٦ (UTC)[وەڵامدانەوە]

من تازەئەم تۆرەم دیتۆتەوە و زۆر مەراقم کارئ بکەم ...خۆشحالدەبم ئەگەر بتوانم سۆدە بگەیەنم سەیری پرسیارە کانم کرد بەلام هیج تینە گە یشتم کە دەتوانم جی بکەم 217.250.211.168

سڵاو بەڕێز سەیری ئەم ڕوونکردنەوە و فێرکارییە ڤیدیۆییانە بکە یەک - دوو - سێ > Kushared (لێدوان) ‏٠٩:٠٦، ٩ی ئابی ٢٠١٦ (UTC)[وەڵامدانەوە]

ناوی بێگانە دەستکاری

برایان کێشەیەکم هەیە زۆر جار .. هەندێ شت هەن ناوەکانیان کوردی نین جا ئەگەر بیانکەیت بە کوردی زۆر سەیر دەبێت ناوەکەى یانی کەس نازانێ چیە..بۆ نمونە من ویستم لەەسەر کتێبێک بنووسم کتێبەکە خۆى عەرەبیە نەمزانی چی بنووسم، (الأربعين النووية) (نەوەوی) ناوە، جا ئەگەر بیکەیە کوردی دەبێتە (چلی نەوەوی) ئێ ئەوەش نابێ چونکە یەکەم شت مانای نیە.. وەهەروەها یەک کوردیش هەر نازانێ چیە، وە لە یەکێک لە چاپە کوردیەکە نووسراوە (چل حەدیسەکەی پێغەمبەر دررود و سلامی خوای لەسەر بێ) ئەویش هەڵەیە.. جا ویستم بنوسم (ئەلئەربەعین ئەلنەوەویە) ئەویش نەبوو ویستم بنووسم (ئەلئەربەعینەلنەوەویە) ئەویش نابێ..هەم لەبەرەوەش چونکە ناوەکە هەر عەرەبی دەمێنێتەوە..ناوی وا زۆرە جا وتم پرسێ بکەم.. --Shaxstan (لێدوان) ‏٢٠:٥٨، ١٣ی تەممووزی ٢٠١٦ (UTC)[وەڵامدانەوە]

لەوانەیە "ئەڕبەعینی نەوەوی" گونجاوبێت. محمد (لێدوان)
خۆ ئەوەش تەواوە بەڵام وەک وتم (ئەڕبەعین) هەر عەرەبیە..خۆ کێشە نابێت ئەگەر ویکیپیدیای کوردی پەسەندی بکات کە وشەی عەرەبی هەبێ..بەڵام ئەوە ژمارەیە نەک ناو بۆیە نەمنوسی، جا نازانم ..--Shaxstan (لێدوان) ‏٢٢:٠٠، ١٣ی تەممووزی ٢٠١٦ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Shaxstan: ئەربەعینی نەوەوی ئەوەی من بزانم کتێبی حەدیسییە. بۆ ناوی ھەر وتارێک لە ویکیپیدیادا، ئەشێ بزانیت ئەو شتە بە چ ناوێک لە ناو کورددا باوە. مەبەست لە باو فەقەت قسەی سەر زاران نیە. بەڵکوو بگەڕێ بزانە لە سەرچاوە کوردییەکاندا چییان نووسیوە؟ دڵنیا بە ھەزار کتێبی کوردی ھەیە کە وەکوو سەرچاوە ئاماژەیان پێکردووە. ئەربەعینی نەوەوی؟ ئەربەعینی ئیمامی نەوەوی؟ یا شتێکی ئاوەھا بێت ئەشێ. لەگەڵ ڕێز. پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏١٧:٥٣، ١٥ی تەممووزی ٢٠١٦ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Pirehelokan: زۆر سوپاس بۆ تێبینیەکانت، خۆت ئەزانی وێب و سێرچی کوردی چۆنە..جا وێبی کوردی هیچ..بەڵام باشبوو ئەوەت بیرخستمەوە کە بچم سەیری پێشەکیەکەی چاپە کوردیەکە بکەم..نوسرابوو ناسراوە بە ئەربەعینەی نەوەوی.. لە یەک دوو ماڵپەرانیشدا نوسرابوو چل حەدیسەکەی نەوەوی.. بەڵام ئەوەی یەکەمم پێ باشترە جا بۆیە دەیکەم بە ئەربەعینی نەوەوی..لە ڕاستیدا ئەم پرسیارە هەر بۆ ئەم کتێبە نەبوو بەڵکو زۆر ناوی وەها هەن..ئیدی بەڕێزتان پێتان ڕاگەیاندم کەچی بکەم، زۆر سوپاس. --Shaxstan (لێدوان) ‏١٨:٣٨، ١٥ی تەممووزی ٢٠١٦ (UTC)[وەڵامدانەوە]
بەڕێز ویکیپیدیا ئینسایکلۆپیدیایە. بۆیە پێویستە ھەمیشە پشت بە سەرچاوە ببەستین. سەرچاوەکان ئەگەر ئانلاین بن باشترە. بەڵام بە داخەوە وەک وتت وێبی کوردی وێرانە لە ھەموو بارەیەکەوە. لەبەر ئەوە کتێبەکان زیاتر جێگەی بڕوان. ڕێز، پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏٢٣:٢٦، ١٥ی تەممووزی ٢٠١٦ (UTC)[وەڵامدانەوە]


ئامرازی وەڕگێڕان دەستکاری

بەڕێزان ئامرازی وەرگێڕانی ویکیپیدیای کوردی ماوەیەکە تێکچووە، ویکیەکانی تر کێشەی نیە، کاتێک کلیکی لەسەر دەکەیت هیچ نایەتە سەر.. هۆکارەکەی نازانن؟ بەڕاستی تووڵێکی زۆر کرنگە کارم زۆرە پێی. --Shaxstan (لێدوان) ‏١٢:٣٨، ٢١ی تەممووزی ٢٠١٦ (UTC)[وەڵامدانەوە]

ئێستا لای من کێشەی نییە، جارێکیان وەستا بۆ ماوەیەکی کەم، ڕەنگە ھەر وەک کێشەکەی ئێستات بووبێت، ھەندێک جاریش کێشە لە چەند بەشێکی دروست دەبێت، بەس نازانم کێشە تەنیا لێرەیە یان لە ویکییەکانی تریشە. ئێستا گەر چاک نەبووبێت، ئامرازەکە لە ویکیی ئینگلیزی یان عەرەبی بکەوە، لەوێش ھەمان ئەو وتارانەت نیشان دەدات کە لێرە کاریان لەسەر دەکەی، بزانە بەم شێوەیە کاردەکات. | سەرچیا‏١٧:٤٠، ٢١ی تەممووزی ٢٠١٦ (UTC)[وەڵامدانەوە]
وەڵا کاک @سەرچیا: هەر زوو ئەوەم تاقی کردەوە.. لە ویکیەکانی تریش وەرگێڕان بۆ هەر زمانێک هیچ کێشەی نیە تەنها بۆ کوردی نەبێت.. ئەمڕۆ لە ویکی ئینگلیزی و عەرەبی تاقیم کردەوە بەس وەرگێڕان بۆ زمانی کوردی کێشەی هەیە بۆ ئەوانی تر کێشەی نیە، یەکسەر وەکو خۆی لێدێتەوە.. زۆر سەیرە هەرکە تووڵەکە دادەگرم بە تەنها ئەوانەی سەرەوە دێنەسەر کە نوسراون (بچۆ دەرەوە بەشداریەکان پێرستی چاودێری ...) هیچی تر نایەت! | Shaxstan (لێدوان) ‏٢٠:٥١، ٢١ی تەممووزی ٢٠١٦ (UTC)[وەڵامدانەوە]
کاک @Shaxstan:، بەم شێوەیە دیارە کێشە تەنیا لای ئێوەیە، بەو ھیوایەم زوو چارەببێت. من زۆر شارەزاییم لە کێشە تەکنیکییەکان نییە. بەڕێز @ئاسۆ: ماوەیەکە بەشداری نییە، ئەو شارەزایە، گەر لێرەبا کێشەکەمان پێ ڕادەگەیاند. ئێستاش داوا لە کاک @Calak: دەکەین، بەو ھیوایەی سەرچاوەی کێشەکە بدۆزێتەوە. | سەرچیا‏٢١:١٤، ٢١ی تەممووزی ٢٠١٦ (UTC)[وەڵامدانەوە]
سڵاو. دوو ئامرازی وەگێڕان ھەیە. بەڕێز Shaxstan مەبەست کام ئامرازە؟ مەبەستت ئەمەیە؟ ئێستا ئەمە بۆ جنابت کێشەی ھەیە؟--چالاک وتووێژ ‏٠٨:٥٨، ٢٣ی تەممووزی ٢٠١٦ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Calak: بەڵێ کاک چالاک ئەمەیان.. هەروەکو باسم کرد هیچ نایەتە سەر.. تەنهاو تەنها بۆ کوردی ناوەندی.. --Shaxstan (لێدوان) ‏٠٩:١٩، ٢٣ی تەممووزی ٢٠١٦ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Shaxstan: ئێستا جنابت ئەم لینکەی سەرەوە لێدەدەی ھەر ھیچ نابینی؟!--چالاک وتووێژ ‏١١:١٥، ٢٣ی تەممووزی ٢٠١٦ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Calak: بەڵێ تەنها ئەو نوسینانەی سەرەوە (بچۆ دەرەوە ، بەشدارییەکان، پێرستی چاودێری..) هیچی تر نیە! | Shaxstan (لێدوان) ‏١١:٣١، ٢٣ی تەممووزی ٢٠١٦ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Shaxstan: بە وێبگەڕێکی تر تاقی بکەوە ئەم لینکە بزانە ھەر ئاوایە.--چالاک وتووێژ ‏١٢:٤٢، ٢٣ی تەممووزی ٢٠١٦ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Calak: تاقیم کردۆتەوە هەروایە. -- Shaxstan (لێدوان) ‏١٢:٥٧، ٢٣ی تەممووزی ٢٠١٦ (UTC)[وەڵامدانەوە]
کاک Shaxstan، کاش (Cache)ی وێبگەڕەکەت بسڕەوە، لەوانەیە چاک ببێ محمد (لێدوان)
کاک محمد کاشیشم سڕیەوە، هەروەکو خۆیەتی.. باوەڕناکەم کاری بڕاوسەر بێت .. --Shaxstan (لێدوان) ‏١٥:٤٤، ٢٣ی تەممووزی ٢٠١٦ (UTC)[وەڵامدانەوە]
کاک چالاک تۆ وتت دوو ئامرازی وەرگێڕان هەیە، من ئەوەم نەزانیوە، تەنها ئەم ئامرازەم دیوە، ئەگەر پێم ڕابگەیەنن کە ئامرازەکەی تر چیە شتێکی باشە. - Shaxstan (لێدوان) ‏١٨:٢١، ٢٥ی تەممووزی ٢٠١٦ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Shaxstan:ی بەڕێز، ئەوا ئێستا تاقیم کردەوە، لای من کێشەی نەبوو. تەنیا نەختێ درەنگ کردیەوە. پێم وایە لەبەر ئەوە بوو کە Wikimedia commons لە ئێراندا فیلتەرە. --ئاسۆ (لێدوان) ‏١١:٣٤، ٢ی ئابی ٢٠١٦ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@ئاسۆ: کاک ئاسۆ نەختێ درەنگ و شتی وا نیە ھەر نایەتە سەر، کاک ئاسۆ من نازانم کۆمنز چ پەیوەندییەکی بە ئامرازەکەوە ھەیە.. بەھەرحاڵ بەڕێزان وتیان کە کێشەکە تەنھا لای منە، ھەربۆیە وتم پاش ماوەیەک گەر وابوو ئەوە شتێک لە کۆمپیوتەرەکە دەکەم بەشکم ئیشی کۆمپیوتەرەکەیە، زۆر سوپاست دەکەم. -- Shaxstan (لێدوان) ‏٢١:٢٦، ٢ی ئابی ٢٠١٦ (UTC)[وەڵامدانەوە]

یارمەتی دەستکاری

سلاوتان لێبێت من بابەتی زۆرم لایە بەڵام سەرلەیاسائاڵۆزەکانی ئێوەدەرناکەم بۆیە ئامادەم بابەتەکانتان بۆ بنێرم لای خۆتان بڵاوی بکەنەوە تازمانی کوردی پێش بکەوێت،کەسێک وەڵامم بداتەوەتا بیزانم چۆن چۆنی بینێرم.سوپاس — ئەم لێدوانە لەلایەن دیاکۆ واژوونەکراوە. (لێدوانبەشدارییەکان)

سڵاو، بەڕێز @دیاکۆ: یاساکان ئاڵۆز نین، گەر مەبەستت لە کارکردنە لەگەڵ ویکی، لەوانەیە بەھۆی تازەییت بۆت گران بێت، بەڵام وتارنووسین و ھەر شتێکی تری ویکیپیدیا بە بڕێک ڕاھێنان دەکرێ لەگەڵ ڕابێی. ڕەنگە ئەم ڕێگەیەی باسی دەکەی پەسەند نەبێت، بابەتناردن، لەبەرەوەی ویکیپیدیا دەستەی نووسەرانی دیاریکراو و تایبەتی نییە، بۆیە باشترە خۆت زانیارییەکان دابنێی. ئێوە بەشداربن، لە ھەر شتێک کێشە ھەبوو ھاوکارتان دەبین. زۆر سوپاس. | سەرچیا‏١٧:٥٠، ٢١ی تەممووزی ٢٠١٦ (UTC)[وەڵامدانەوە]

سڵاو و ڕێز، چۆن دەتوانم شێعر دابنێم کە مسراعەکەی لە رووبەرووی دا بێت و دو بەیت دیکەی بێنە خوارەوە وە هەر وەها تا ئاخر ؟! — ئەم لێدوانە لەلایەن Rocyar واژوونەکراوە. (لێدوانبەشدارییەکان)

سڵاو @Rocyar:، بۆ دانانی شیعرێک لە ویکیپیدیای کوردی کەڵک لەم داڕێژەیە (داڕێژە:شیعر) وەرگرن. لەنێو پەڕەکە ڕوونکردنەوەی چۆنیەتیی دانانیشی تێدایە. زۆر سوپاس. | سەرچیا‏١٧:٥٠، ٢١ی تەممووزی ٢٠١٦ (UTC)[وەڵامدانەوە]

هاوڕێیان من نوێم ئەگەر یارمەتیم بدەن سوپاستان ئەکەم ... چۆن بتوانم بابەتی نوێ دابنێم یا بەدوای بابەت بگەڕێم. — ئەم لێدوانە لەلایەن Hazhir10 واژوونەکراوە. (لێدوانبەشدارییەکان)

سڵاو بەڕێز (@Hazhir10:)، بەخێربێیت. بۆ دۆزینەوەی بابەت دەتوانی کەڵک لە بۆکسی گەڕان وەربگریت کە دەکەوێتە سەرەوەی لای دەستەچەپ. بۆ وتارنووسینیش ناوی ئەو وتارە بنووسە کە دەتەوێک دروستی بکەیت لە بۆکسی گەڕان، کە وتارەکە بوونی نەبێت، لینکێکێت دەداتێ بە ڕەنگی سوور، بیکەوە و دەست بە نووسینی وتارەکەت بکە. گەر دەشتەوێت وتار لە ویکیپیدیاکانی تر وەربگێڕیت، کەڵک لە ئامرازی وەرگێڕان وەرگرە، ئاسانکاری زۆرت بۆ دەکات. بۆ ئاشنابوونی زیاتر تەماشای ئەم پەڕەیە بکە (ویکیپیدیا:ناساندن)، ھەر پرسیارێکی ترتان ھەبوو بێ دوودڵی بیپرسن. | سەرچیا‏٠٩:٤٩، ٤ی ئابی ٢٠١٦ (UTC)[وەڵامدانەوە]

هاوڕێیان من بابەتێکم وەرگێڕا بەس ئێستا سێرچی بۆ ئەکەم نایدۆزمەوە هۆکار چییە؟ — ئەم لێدوانە لەلایەن Hazhir10 واژوونەکراوە. (لێدوانبەشدارییەکان)

ناوی وتارەکەتان چی بوو؟ | سەرچیا‏٠٩:٤٩، ٤ی ئابی ٢٠١٦ (UTC)[وەڵامدانەوە]

ناوی (ماڵ بە کۆڵ) بوو کە درامایەکی فارسی یە — ئەم لێدوانە لەلایەن Hazhir10 واژوونەکراوە. (لێدوانبەشدارییەکان)

ئەگەر دەڵێیت، وەک لە لیستی زمانەکاندا دیارە نەکراوە بە کوردی. پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏٠٦:٣٩، ٩ی ئابی ٢٠١٦ (UTC)[وەڵامدانەوە]

سڵاو من بابەتێکم وەرگێرا لە فارسیەوە بۆ کوردی زۆر کەمیش بوو بەس ئێستا سێرچ ئەکەم نایبینمەوە هۆکار چیە ؟ — ئەم لێدوانە لەلایەن Hazhir10 واژوونەکراوە. (لێدوانبەشدارییەکان)

وڵام درایەوە. پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏٠٦:٤١، ٩ی ئابی ٢٠١٦ (UTC)[وەڵامدانەوە]

یارمەتی دەستکاری

سڵاو تکایە چۆن بتوانم راستەوخۆ لەگەل ئەندام یا ئادمینێک قسە بکەم چەند پرسیارێکم هەیە من ئەمەوێ بە هەموو هەوڵەوە یارمەتی ویکیپدیای کوردی بەم زۆر سوپاس گەر یارمەتیم بدەن ... Hazhir10 (لێدوان) ‏١٣:٥٠، ١٠ی ئابی ٢٠١٦ (UTC)[وەڵامدانەوە]

سڵاو.کرتە لێرە بکە بۆ بینینی ھەموو بەڕێوەبەرەکان، دەتوانیت قسە لەگەڵ کاک @Kushared: یان کاک @Serchia: بکەیت چونکە ھەندێک شت ھەن کە بەڕێوەبەرەکان لێی شارەزاترن، ھەرچ پرسیارێکت ھەبوو دەتوانیت لە پەڕەی وتووێژی بەکارھێنەران بیکەیت، بەڕێوەبەران باشترن. لێرەش پرسیارەکانت دەتوانیت بنوسیت و یەکێک وەڵامت دەداتەوە.—ژیار مێرلن وتووێژ ‏ ‏١٤:٤٠، ١٠ی ئابی ٢٠١٦

سوپاس هاوڕێ

سڵاۆ بەڕێزان تکایە چەندین جارە هەوڵ دەدەم وێنە لەسەر وتار دابنێم بۆم ناکرێت نازانم بۆ ؟؟؟؟ بۆ نمونە نوسیومە مەنبج چۆن وێنەیەکی مەنبج بۆ وتاری مەنبج دابنێم؟؟؟؟ — ئەم لێدوانە لەلایەن Kajal mhamad واژوونەکراوە. (لێدوانبەشدارییەکان)

@Kajal mhamad: سڵاو، وێنە دانان ئاسانە. دەتوانی سەیری ئەم ڤیدیۆ فێرکارییە بکەیت بۆ وڵامی پرسیارەکەت. ئەمەش ھەر ھەمان ڤیدیۆیە. پرسیاری تر هەبوو بیپرسە. لەگەڵ ڕێز، پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏١١:٣٩، ١٥ی ئابی ٢٠١٦ (UTC)[وەڵامدانەوە]

سڵاوتان لێبێت، دەمەوێت پەڕەی یەکێک لە زنجیرە فیلمی جەیمس بۆنd درووست بکەم بەڵام ناتوانم ناوێکی بۆ هەڵبژێرم، فیلمەکە ناوی (skyfall)ە هەرجەندە لە گشت ویکیەکانی تر هەر هەمان ناووە ئینگلیزیەکەیە... من دەستەواژەی (کەوتنی ئاسمان)بە باشدەزانم گەر هەڵە نەبێ ... ڕای ئێوە ؟ Bradostii (لێدوان) ‏٢١:٣٤، ٢٧ی ئەیلوولی ٢٠١٦ (UTC)[وەڵامدانەوە]

بەڕێز، یەکێک لەو خاڵانەی بۆ ناو نان ئەشێ ڕچاو بکرێت باو بوونە. بە ڕای خۆت کامیان باوترە؟ وابزانم ھەر سکایفاڵەکە باوتر بێت. پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏٢٣:١٦، ٢٧ی ئەیلوولی ٢٠١٦ (UTC)[وەڵامدانەوە]

گرده‌شێر دەستکاری

گرده‌شێر بابەتێکم نووسی بەناوی جەنگی سی ساڵە بەس ئێستا وابەدوای بابەتەکە دەگەڕێم، بەڵام نایدۆزمەوە، بۆ؟؟!

سڵاو کاک @Bawar ss:، ئەمەیە وتارەکە جەنگی سی ساڵە وەکخۆی ماووە. ibrahim وتووێژ ‏١٣:٥١، ١٢ی تشرینی دووەمی ٢٠١٦ (UTC)[وەڵامدانەوە]

دانانی وێنە دەستکاری

چون ئتوانم وێنە دابنێم — ئەم لێدوانە لەلایەن Jabarmontaj واژوونەکراوە. (لێدوانبەشدارییەکان)

سڵاو کاک @Jabarmontaj: دەتوانن لە ویکیپیدیا بە چەند شێوازێک وێنە دابنێیت کە ئاسانترینیان بۆکسی پەڕگەکانە لەنێو بەشی یارمەتی لە سەرەوەی وتارەکان هەیە کە دەتوانی کەڵکی لێ وەربگرن. بەڵام ئەو وێنانە دەبێت لە ویکی بارکرابن جا چ لە ویکی کۆمەنز چ لە ویکیپیدیای کوردە ناوەندی بن. سپاس ibrahim وتووێژ ‏٢٠:٣٤، ٣٠ی تشرینی دووەمی ٢٠١٦ (UTC)[وەڵامدانەوە]

≠== پرسیار == سڵاو بەڕێزان، من لە ویکیپیدیا ئەم بابەتەم نوسیوە لەسەر گوندی سازان، سەرچاوەم بۆ دانەوە ئێستا، بەڵام دەڵێن: ئاماژەت بەهیچ سەرچاوەیەک نەکردووە؟! ئەمەم تێبگەیەنن زەحمەت نەبێ، ئەی چۆن وێنە دابنێین، زەحمەت نەبێ؟ — ئەم لێدوانە لەلایەن Saad sazani واژوونەکراوە. (لێدوانبەشدارییەکان)

سڵاو بەڕێز، ئەگەر سەرچاوەکە لەنێو وتارەکەدا دابنرابێ واتا لە بەشی خوارەوەی وتارەکە ئاماژە بۆ سەرچاوەکە کرابێ وە بشوترێت کە وتارەکە بێ سەرچاوەیە. ئەمە هەڵەیە بەڵام لەکاتێکدا سەرچاوەکە دەبێتە باوەڕپێکراو، کە پشت ڕاست بکرێتەوە. بەڵام دڵنیابنەوە کە سەرچاوەکە لەنێو وتارەکە ئاماژەی پێکراووە. بۆ دانانی وێنەش دەبێت وێنەکە لە ویکیدا هەبێت جا چ لە ویکی کۆمەنز چ لە ویکیپیدیا هەبێت، وە دوای دۆزینەوەی وێنەکە دەتوانی ئەم ئامرازی یارمەتیدەرە بەکاربێنن لە بەشی سەرەوەی وتارەکان (یارمەتی > پەڕگەکان). وە تکایە لەکۆتایی وتووێژەکاندا واژوو دابنێن، بەدانانی چوار هێمای ~. بژیت. ibrahim وتووێژ ‏١٧:٣٤، ٢٠ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٦ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Saad sazani: بەڕێز ئیبراھیم وڵامی دایەوە، ئەگەر ھێشتاش کێشەت هەیە، سەیری ئەم ڤیدیۆیە بکە، بۆ فێرکاری ئاسانترە. ئەگەر وێنەکەت ئازاد نیە و پێویستە بار بکرێت ئاگادارمان بکەوە. ئەم ڤیدیۆیەی تریش بەکەڵکە. پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏٠٦:٣٩، ٢٢ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٦ (UTC)[وەڵامدانەوە]

پیشاندانی وێنە دەستکاری

سڵاو بەڕێزان، من وێنەم ئەپلۆود کردووە ئێستا وێنەکە پیشان نادرێ لای خۆم، نازانم ئایا هەڵە ئەپلۆودم کردووە یا کێشە لە لای خۆمەوەیە؟! ئایا لە هانددایە یا کۆمپیوتەر؟ نە بە مۆبایل نە بە کۆمپیوتەر دەرناکەوێ!--Saad sazani (لێدوان) ‏٢٢:١٣، ٢٣ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٦ (UTC)[وەڵامدانەوە]

سڵاو بەڕێز، وێنەکەت چۆن و لەکوێ بارکردووە (ئەپڵۆد)ت کردووە ؟ ibrahim وتووێژ ‏٠٨:٥٦، ٢٤ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٦ (UTC)[وەڵامدانەوە]

دانانی وێنە دەستکاری

تکایە وێنە چۆن دادەندرێت هەنگاو بە هەنگاو بەبێ ئەوەی بسڕدرێتەوە لەبەر هۆکاری کۆپی ڕایت؟

سڵاو، سەیرێکی یارمەتی:پەڕگەکان بکە.—ژیار وتووێژ ‏٢١:٠٣، ٢٠ی کانوونی دووەمی ٢٠١٧ (UTC)[وەڵامدانەوە]

پرسیارێکی واژوونەکراو دەستکاری

سڵاو تکایە یارمەتی ئایا من دەتوانم ڕێكلام بکەم لە ویکیپیدیا ؟ — ئەم لێدوانە لەلایەن KarzanSliemany واژوونەکراوە. (لێدوانبەشدارییەکان) ‏٢٣:٤٥، ١٣ی ئازاری ٢٠١٧ (UTC)[وەڵامدانەوە]


@KarzanSliemany: سەرچاو.. بەداخەوە، لە ویکیپیدیا:ویکیپیدیا چی نییە ڕوونکراوەتەوە کە شوێنی ڕیکلامی بازرگانی نیە «ویکیپیدیا شوێنی ڕاگەیاندن، پاڵپشتی و لایەنگری، لێدوان لەسەر ناکۆکییەکان، ڕیکلام و پڕووپاگەندا نییە؛ لە وتارەکان، پۆلەکان، قاڵبەکان، پەڕەکانی وتووێژ و پەڕەکانی بەکارھێنەری، لەم یاسایە دەبێ پێڕەوی بکرێت».. «محمد طەلێدوان ‏٢١:٠٥، ١٣ی ئازاری ٢٠١٧ (UTC)[وەڵامدانەوە]

ئەی جگە لە ووتار دەتوانم چ شتێکی تر بڵاو بکەمەوە ؟ — ئەم لێدوانە لەلایەن KarzanSliemany واژوونەکراوە. (لێدوانبەشدارییەکان)

تەماشای ویکیپیدیا چییە بکە... پاشان لەکۆتایی ھەر وتووێژێکت واژووەکەت دابنێ بە نووسینی --~~~~... «محمد طەلێدوان ‏٢١:٢٥، ١٣ی ئازاری ٢٠١٧ (UTC)[وەڵامدانەوە]

سڵاو پرسیار ئایا من دەتوانم جگە لە ووتار بابەتی تر بڵاو بکەمەوە لە ویکیپیدیا ؟ یاخوود دەتوانم بابەتی فێرکاریی بڵاو بکەمەوە لە ویکیپیدیا ؟ — ئەم لێدوانە لەلایەن KarzanSliemany واژوونەکراوە. (لێدوانبەشدارییەکان)

@KarzanSliemany: فێرکاری کۆمپیوتەر و پڕۆگرام و ... ئەوانەی لەپێگە تەکنەلۆژیە کوردییەکان ھەیە، نەخێر ئێرە جێگای ئەو بابەتانە نیە... «محمد طەلێدوان ‏٢١:٤٤، ١٣ی ئازاری ٢٠١٧ (UTC)[وەڵامدانەوە]