سڵاو دەستکاری

بەخێربێی بەڕێز بۆ ویکیپیدیای کوردی. زۆر سپاس بۆ بەشدارییە بەنرخەکانت، بەو ھیوایەی بەشداری زیادترتان ھەبێت. ویستم ئاگادارت بکەمەوە لە کێشەیەک کە لە نووسینی وتارەکانت ھەیە، ئەو تەختەکلیل (کیبۆرد)ەی تۆ بەکاری دێنیت، ناستانداردە! چەند پیتێکی کێشەیان ھەیە، کە کێشە بۆ ویکیپیدیا دروست دەکەن، دەبنە ھۆی گەورەتربوونی قەبارەی وتار و لە کاتی گەڕانیش کێشە ساز دەکەن. ویکیپیدیا لە بەشی ڕێنمایی (ویکیپیدیا:نووسینی کوردی) ئامۆژگاری بەکارھێنانی کیبۆردی ستاندارد دەکات. ئێوە ئێستا دەتوانن کیبۆردەکەتان بگۆڕن بۆ ستاندارد یانیش لەڕێی بەرنامەی پەڵک کوردینووس نووسینەکانتان بە ستاندارد بکەن، بەڵام ڕێگەی دووەم کاتگرە و زەحمەتە بۆتان کە بۆ ھەر نووسینێک پەنا بۆ ئەو بەرنامەیە ببەن، بۆیە گۆڕینی کیبۆرد چاکترین ڕێگەیە. ئەگەر شوێنی پیتەکانی ئەو کیبۆردانەی ویکیپیدیا پێشنیاری کردووە لەگەڵ کیبۆردەکەی ئێستات یەکنەبوون و زەحەتی بۆ دروست کردی، ئەوا ناوی کیبۆردەکەت بڵێ، با کیبۆردێکی نوێی ستاندارتت بۆ دروست بکەین کە ھەمان شێوە بێت لەگەڵ ئەوەی ئێستات. زۆر سپاس. | سەرچیا‏١١:٥٨، ٤ی تەممووزی ٢٠١٦ (UTC)وەڵامدانەوە

سڵاوت لێبێت کاک سەرچیا، زۆر سوپاس بۆ ئاگاداریەکەت بەڕاستی نەمدەزانێ بۆچی وتارەکانم وان، ئێستا تەختەکلیلەکەم گۆڕی تەختەکلیلەکانی چاوگم داگرت و وابزانم ستانداردە، تکایە هەمیشە وا ئاگادارم بکەنەوە ئەگەر هەڵەیەکم هەبوو، بە نیسبەت وتارەکانم، ئایە چیان لێبکەم؟ دەکرێ لە دەسکاریکردن دووبارە بیاننوسمەوە؟ --Shaxstan (لێدوان) ‏١٤:٣٦، ٤ی تەممووزی ٢٠١٦ (UTC)وەڵامدانەوە
سڵاو لە تۆش. بەڵێ، تەختەکلیلی چاوگ باشە و ویکیپیدیا پەسەندی کردووە، وەک وتیشم گەر پێت ناخۆش بێت و بەدڵت نەبێت، بەرنامەیەکی سادە ھەیە، خۆت دەتوانی بە دڵی خۆت شوێنی پیتەکان دیاری بکەی و دروستی بکەیت. بۆ وتارەکانیشت، ئەوانەی پێشترت چاککراون و ئێستە کێشەیەکیان نییە. شێوازی وتارەکانیشت باشە، کارێکی چاک دەکەی کە لەگەڵیان سەرچاوەت دانەوە، چونکە زۆرجار شتی بێسەرچاوە دەسڕدرێتەوە. پێم وابێ تەنیا لەنێو پۆلت دانەناون. لە ویکیپیدیا وتارەکان بەپێی پۆل پۆلێندەکرێن، کاتێک وتارێکت دروستکرد، لە ویکیپیدیای عەرەبی یان ئینگلیزی، تەماشای بەشی خوارەوەی وتارەکە بکە دەبینی چەند لینکێک (پۆل) دانراون، دەتوانی وتارە کوردییەکەش لەنێو ھەمان پۆلەکان دابنێی؛ بۆ نموونە وتاری پارێزگای ھەولێر لەنێو پۆلی پارێزگاکانی عێراق دانراوە، وەک بەشێک لە پارێزگاکانی عێراق. ئەم ئیشە چۆن کراوە؟ لەنێو وتاری پارێزگای ھەولێر لە کۆتاییەکەی ئەم نووسینە دانراوە [[پۆل:پارێزگاکانی عێراق]]. ھەر پرسیار یان گرفتێکتان ھەبوو، دەتوانن لە من یان لە بەرکارھێنەرانی تری بپرسن، زۆر سوپاس. | سەرچیا‏١٧:٢٨، ٤ی تەممووزی ٢٠١٦ (UTC)وەڵامدانەوە

نوسینی ناستاندارد دەستکاری

سڵاو بەڕێزم. دەستخۆش بۆ دەستکارییەکانت. پێدەچێت تەختەکلیلەکەت ناستاندارد بێت، تکایە ئەگەر تەختەکلیلێکی ستانداردت لانییە، [پڵەک کوردینووس بەکاربھێنە]. سوپاس.—ژیار مێرلن وتووێژ‏١٢:٤٦، ٤ی ئابی ٢٠١٦ (UTC)وەڵامدانەوە

@Zhyar Merlin: کاک ژیار چۆن دەبێت ناستاندارد بێت؟ ئێ کاکە تەختەکلیلی چاوگە کە وەک دەزانی ویکیپیدیا پەسەندی کردووە، لەوانەیە ئەو تاگە لەبەر نووسینە عەرەبیەکان بێت، وەک ناوە عەرەبیەکان و ناوی کتێبەکان..
بۆخۆت سەیرێکی ئەمە بکەژیار مێرلن وتووێژ‏١٣:٥١، ٤ی ئابی ٢٠١٦ (UTC)وەڵامدانەوە
@Zhyar Merlin: کاک ژیار وەک عەرزم کردن ئەمە لەوانەیە کاری نووسینە عەرەبیەکان بێت، یانی بۆ نمونە ئێستا لەم وتارەدا ناوی کتێبەکە (فردوس الحكمة)یە خۆ نابێ بە کوردی بنووسم کتێبی فیردەوسی حیکمەت، یان جاروبار دەنووسی (ب عەرەبی: ...)، دواتر سەیری لێدوانی ویکیپیدیا:نووسینی کوردی بکە ڕایانگەیاندووە کە هەموومان کیبۆردی چاوگ بەکاربێنین، منیش وا کیبۆڕدی چاوگ بەکاردێنم مەعقول نیە کێشە لەمەدا بێت، من پێش تۆ بیرم لەوە کردەوە، کاک سەرچیاشمان ئاگادار کردبۆوە، پێی ڕاگەیاندم کە کێشە نیە و هەروا بەردەوام بم. | Shaxstan (لێدوان) ‏١٤:١٥، ٤ی ئابی ٢٠١٦ (UTC)وەڵامدانەوە
پێشدەچێت من ھەڵە تێگەیشتم، دەستت خۆشبێت. بە ھیوای بەردەوامی.—ژیار مێرلن وتووێژ‏١٥:٠٨، ٤ی ئابی ٢٠١٦ (UTC)وەڵامدانەوە
سڵاو بەڕێزان، ڕاستییەکەی قسەی ھەردووکتان تەواوە، لە کاتی دەستکارییەکانی شاخستان تاگی نووسەی ناستاندارد بەدەردەکەوێت. ئەم تاگە لە کاتی بەکارھێنانی ئەو کیبۆردە کوردییانە بەدیاردەکەوێت کە چەند پیتێکیان ناستانداردە، دەکرێت بەھۆی نووسینی عەرەبی یان فارسیش بەدیاربکەوێت. بۆ پێشنیاری کیبۆردی چاوگ؛ لە پەڕەی نووسینی کوردی ھاتبوو، وا دیارە لەم ماوەیە گۆڕانکارییەک لە کیبۆردەکە ڕووی داوە و یەکێک لە پیتەکانی گۆڕدراوە و بووەتە ناستاندارد (ویکیپیدیا (ھ)ی پێ پەسەندە نەک (هـ (ه+ـ). واتە کێشەی ئێستای تەنیا لە پیتێکە. بەڕێز «Shaxstan» ھەوڵی چاککردنی کێشەی ئەم کیبۆردانە دەدەم، ئێستا گەر کیبۆردەکەت داڕێژراوە لەسەر پیتە عەرەبییەکان ئەوا ئەم کیبۆردە دابەزێنە، یانیش گەر لەسەر پیتە ئینگلیزییەکان ڕاھاتووی پێم بڵێ تا یەکێکت لەسەر ئەو شێوەیان بۆ ڕێکبخەم. | سەرچیا‏١٧:١٤، ٥ی ئابی ٢٠١٦ (UTC)وەڵامدانەوە
@Serchia: وەڵا کاک سەرچیا کیبۆردەکەی جەنابتانم دابەزاندووە، ئێستاش لەلامە، ھا ئەھ ئەوە وا بە کیبۆ‌دەکەی جەنابت دەنووسم، بەس ئەو تەختەکلیلەی جەنابت ٢ کێشەی بۆمن ھەبوو، من بە تەواوی لە کیبۆردی عەرەبی چاوگ لێڕاھاتووم، جا ئەو کیبۆڕدەی جەنابتان کەمێک جیاوازە لە کیبۆڕدی چاوگ بۆ نمونە پیتی ڕ و ێ و ژ شوێنەکانی جیاوازن، کێشەیەکێ تر ئەوەیە کە زۆر ئیزعاجی کردووم، ئەھا خۆی کە shif + Alt دادەگری ڕێک زمانەکە دەگۆڕێ، بەڵام کە دێتە سەر کیبۆڕدی جەنابتان (Arabic Kuwait) تێکدەچێ و ناگۆڕێ، منیش زوو زوو پێویستم بە گۆڕینی زمانە، مەبەستم بێڕێزی نیە بەرامبەر کارەکەتان کاکە سەرچیا ھیوادارم ھەڵە تێنەگەن. | Shaxstan (لێدوان) ‏٢١:٤١، ٥ی ئابی ٢٠١٦ (UTC)وەڵامدانەوە
کاکە وەک لە بابەتەکەش ھاتبوو، کیبۆردەکە کۆمەڵێک شتی جیازازە، بەڵێ شوێنی چەند پیتێکی جیایە، بەڵام بە مەبەستی ئاسانکاری وا کراوە و وەک لە ناونیشانەکەش ھاتبوو، باشترین شتی ئەوەیە کە پێویستت بە داگرتنی دوگمەی شیفت نابێت. بۆ گۆڕینیش لای من ھیچ کێشەیەکی نییە، دەکرێ پەیوەندی بە ڕێکخستنەکانی کیبۆردی کۆمپیوتەرەکەتەوە ھەبێت. ئەو کیبۆردەش یەکەم جار ھەر بۆخۆم دروستم کردبوو، دواتر بڵاوم کردەوە، ئێستاش گەر گرفتەکانی ئەوەندە زۆرن، من دەتوانم کیبۆردی چاوگت بۆ چاک بکەم. | سەرچیا‏٠٩:٤١، ٦ی ئابی ٢٠١٦ (UTC)وەڵامدانەوە
کاک سەرچیا دەزانم کە بەڕێزتان ئەو کارەتان بۆ ئاسانی کردووە، بەڵام ڕاستیەکەی من ئەوە لەوەتەی کیبۆڕدی کوردی بەکاردینم ھەر ئەوھا بووە جا زۆر قوڕسە بۆمن، وەڵا ئەگەر بەڕێزتان پێتان بکرێ چاکی بکەن باشە، نەک ھەر بۆ منیش لەوانەیە ئێستا زۆربەیان چاوگ بەکاربێنن، ھەم لەبەرەوەش کەچە کۆمپیوتەرەکەی کێشەی لە کیبۆ‌ڕدەکە ھەیە، دەبوایە ئێوە بەنیسبەت کیبۆڕد یەکلاییتان بکردباوە، ئێستاش یەکێ بە ھ دەنووسێ و یەکێکیش بە ه .. | Shaxstan (لێدوان) ‏١٠:٤٧، ٦ی ئابی ٢٠١٦ (UTC)وەڵامدانەوە

تاگی وتاری کورت دەستکاری

سڵاو، کاک بەھرۆز لە کاتی بەکارھێنانی تاگی ({{کورت}}) باشترە لە خوارەوەی وتارەکە دای بنێیت نەک لە سەرەتای. شتێکی تر؛ بۆ ئاماژەدان بە سەرچاوەکان پێویست بە وشەی پەراوێز ناکات، تەنیا وشەی (سەرچاوەکان) بنووسن، بە شێوەی کۆ. زۆر سوپاس. | سەرچیا‏١٧:٢٢، ١٧ی ئابی ٢٠١٦ (UTC)وەڵامدانەوە

@Serchia: بەسەرچاو کاک سەرچیا.--Shaxstan (لێدوان) ‏١٧:٥١، ١٧ی ئابی ٢٠١٦ (UTC)وەڵامدانەوە

تاگی سڕینەوە دەستکاری

تاگی سڕینەوەت لە کۆمەڵێک وتاری بێناوەڕۆک دابوو، وتارەکانم سڕینەوە. بەو ھیوایەی بە شێوەیەکی باشتر دروستیان بکەیتەوە، زۆر سوپاس. | سەرچیا‏١٩:٢٣، ١٧ی ئابی ٢٠١٦ (UTC)وەڵامدانەوە

@Serchia: دەستت خۆشبێت کارێکی چاکت کرد، خەمت نەبێت من ھەوڵێک دەدەم بۆ باشتر کردنیان. | Shaxstan (لێدوان) ‏١٩:٢٩، ١٧ی ئابی ٢٠١٦ (UTC)وەڵامدانەوە

ناوی وتارەکان دەستکاری

سڵاو، لەبارەی ناوی وتارەکانەوە، ڕێنووسی بەشێکیان تەواو نییە، بەڵام ئەوەی تێبینیم کردووە لەنێو وتارەکان ناوەکان بە دروستی نووسراون. تکایە بە ڕێنووسی دروست و وەک ھیی نووسراوی نێو وتارەکان ناوی وتارەکانیش بنووسە. بەم شێوەیەی ئێستا ناچاردەبین ھەموو جارێک وتارەکە بگوێزینەوە. | سەرچیا‏١٧:٥٨، ١٩ی ئابی ٢٠١٦ (UTC)وەڵامدانەوە

@Serchia: ڕاست دەکەی، کەمێک ئیزعاجە موشکیلەی بۆ منیش درووست کردووە، ئیدی جاروبار لە بیرمەچی، بەڵام دووبارە نابێتەوە. --Shaxstan (لێدوان) ‏١٨:٠٣، ١٩ی ئابی ٢٠١٦ (UTC)وەڵامدانەوە

دانانی ناوی بیانی دەستکاری

سڵاو کاک بەھرۆز، تکایە لە کاتی دانانی وتاری کەسایەتییەکی بیانی ناوەکەی بە زمانی خۆیشی بنووسن، بۆ نموونە؛ گەر وتارێک لە عەرەبییەوە وەربگێڕن لەسەر کەسایەتییەک بە ناوی عەبدوڵڵا، ئەمەشی (بە عەرەبی: عبدالله) بۆ زیاد بکەن. زۆر سوپاس. سەرچیا‏١٦:٣٩، ٩ی ئازاری ٢٠١٧ (UTC)وەڵامدانەوە

یەک شتی زیادە بۆ سەر قسەکەی کاک سەرچیا: لەجێی ئەوەی کە ئەوە بنووسیت بەو شێوەیە ([[عەرەبی]]: عبدالله) باشتر وایە داڕێژەکەی بۆ بەکاربێنیت بەم چەشنە {{بە عەرەبی|عبدالله}} دەستکاریکردنێکی خۆش!—ژیار وتووێژ ‏١٧:٠٦، ٩ی ئازاری ٢٠١٧ (UTC)وەڵامدانەوە
سوپاس بۆ تێبینییە بەنرخەکانتان، ھیوادارم ھەروا شتێکم ھەبوو ئاگادرم بکەنەوە. ئەوەی وتتان جێبەجێی دەکەم، ئەوانەشی نووسیومە بۆیان دادەنێم. --ShaXstan (لێدوان) ‏١٨:١٣، ٩ی ئازاری ٢٠١٧ (UTC)وەڵامدانەوە