مەحمودچغ
مەحمودچغ یان مەحموداوا شارەدێیەکە، کەوتووەتە گوندستانی مەحمودچغ، ناوچەی ناوەندی شارستانی ساینقەڵا، شارستانی ساینقەڵا، پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژاوا، ڕۆژھەڵاتی کوردستان.[٢][٣]
مەحمودچغ
محمودآباد Mahmudabad | |
---|---|
Mahmudabad | |
وڵات | ئێران ڕۆژھەڵاتی کوردستان[١] |
پارێزگا | ئازەربایجانی ڕۆژاوا |
شارستان | ساینقەڵا |
ناوچە | ناوەندی شارستانی ساینقەڵا |
گوندەوار | مەحمودچغ |
بەرزایی | ١٬٣٥٤ مەتر (٤٬٤٤٢ پێ) |
ژمارەی دانیشتووان (٢٠١١) | |
• سەرجەم | ٧٬٨٩٩ |
زمان و ئایین | |
• زمان | کوردی (کوردیی باشووری) |
• ئایین | شیعە دوانزە ئیمامی |
تەلەفۆن | ٠٤٤ |
مەحمودچغ ناوەندی گوندستانی مەحمودچغە، مەحمودچغ بە دووری (٥کم) دەکەوێتە باکوری ڕۆژاوای شارۆچکەی ساینقەڵاوە، دانیشتوانی ئەم شارەدێیە کوردن لە ئێڵی کەڵھوڕی و بە کوردیی کەڵھوڕی لەھجەی چەوداڕۆیی دەدوێن.
ناو
دەستکاریجوگرافیا
دەستکاریمەحمودچغ لە باکوور ھاوسنوورە لەگەڵ گوندی عەباس بڵاغی و لە باشوور لەگەڵ گوندی مەستاناوا و لە ڕۆژھەڵات لەگەڵ گوندی ماماڵی لە ڕۆژاوا لەگەڵ گوندی داش کەسان.[٤][٥][٦]
مێژوو
دەستکاریتیرەی چەرداوڕۆکان یەکێکن لە تیرەکانی خێڵی ڕیزوەندی و مێژوویەکی کۆنیان ھەیە، خێڵی ڕیزوەندی لە سێ تیرە پێک ھاتووە: تیرەی ریزوەندی و عالی بەگی و سورمێری. خۆیان بە نەوەی بارامی پێنجەم یان بارامی گوور کە شای ئیمپراتۆریەتیی ساسانیەکان بووە دەزانن، ھەندێک لە ڕیزوەندەکان کۆچیان کردووە بۆ ناوەڕاستی ئێران و ناوی ناوچەکەیان ناوە چەرداوڕۆ یان چھاردولی، کاتێک ئاغا محەممەدخانی قاجاڕ چووە ساری ئەسفەھان بۆماوەی دوو مانگ، سەرانەی لە خێڵی ڕیزوەندی وەگرت و بووە ھۆی ئەوەی ماڵەکان و گوندەکانیان چۆڵ بکەن و ڕووبکەنە مازندەران و کرماشان. پێش مەرگی ئاغا محەممەدخانی قاجاڕ سەرۆکی ھۆزی چەرداوڕۆکان، (نەورۆزخان) ھۆزەکەی بەرەو باکووری ڕۆژاوای ئێران کۆچ پێکرد. لە سەدەی نۆزدەدا ئەم ھۆزە جارێکی کە کۆچیان کرد بەرەو ناوچەی ساینقەڵا و ڕۆخی ڕووباری زرینە (زرینەرود).
دانیشتوان
دەستکاری- پێکھاتەی دانیشتوانی شارەدێی مەحمودچغ زۆرینەی لە ھۆزی کوردە چەرداوڕۆکانە و کەمینەیەک لە کوردە زاخۆرانی و کوردە کرمانجیەکانی تیادایە، ژمارەی دانیشتوانی بەپێی سەرژمێریی گشتیی جەماوەر و خانووی ئێران لە ساڵی ٢٠١١دا، ژمارەی دانیشتووانی ئەم شارەدێیە (٧٨٩٩) کەس و (١٧٤١) خێزان بووە.[٧]
- پێکھاتەی دانیشتوانی ئەم گوندە تەواوی کوردن و لە کوردە چەرداوڕۆکانن.
- بە زمانی کوردی شێوەزاری کەڵھوڕی دەدوێن.
ناوچەی گەشتیاری
دەستکاری- حەمامی خوار (حەمامی بەھادور مولوک).
- قۆپی.
ئەمانەش ببینە
دەستکاری
پەراوێزەکان
دەستکاری- ^ «Kurdistan Regional Government». KRG. لە ڕەسەنەکە لە ٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٤ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٥ی حوزەیرانی ٢٠١٩ ھێنراوە.
- ^ د. عەبدوڵڵا غەفوور. «جوگرافیای کوردستان» (بە کوردی).
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: خاڵبەندیی زیادە (بەستەر) - ^ http://kurdipedia.org/?q=20150921014425127062&lng=3
- ^ http://wikimapia.org/
- ^ http://www.krso.net/ ٣ی شوباتی ٢٠٢٠ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
- ^ جەمیل ڕۆژبەیانی. «ووڵاتەکەت بناسە» (بە کوردی).
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: خاڵبەندیی زیادە (بەستەر) - ^ «ناوەندی ئاماری ئێران، فایلی XLSی ئەنجامەکانی سەرژمێریی ساڵی ٢٠١١». لە ڕەسەنەکە لە ١٤ی تشرینی دووەمی ٢٠١٤ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٠ی ئەیلوولی ٢٠١٤ ھێنراوە.
- ^ https://books.google.iq/books?