ئۆقیانووسی ھیند
ئۆقیانووسی هیند یان زەریای هیندی سێیەمین ئوقیانووسی گەورەی سەر زەوییە کە نزیکەی ٢٠% ئاوی جیهانی لە خۆ دەگرێت و ڕووبەرەکەی نزیکەی ٧٤،٩ ملیۆن کیلۆمەتر دووجایە. قووڵترین شوێنی ئەم زەریایە ٨٠٤٧ مەتر قووڵەو بەشی زۆری زەریاکە دەکەوێتە نیوەگۆی باشووری زەوی. هەر سێ کیشوەری ئاسیا و ئەفریقیا و ئوسترالیا دەکەونە سەر ئەم زەریایە و ئەم ئۆقیانووسە هاوسنوورە لەگەڵ ئۆقیانووسی ئەتڵەسی و ئۆقیانووسی ئارام وە لە باشووریشەوە دەگاتەوە بە ئۆقیانووسی باشوور.[١]
جوگرافیا
دەستکاریئەو دەریا کراوانە و تەنگەبەر و کەنداوانەی دەکەونە سەر ئۆقیانووسی هیند بریتین لە:-
ناو | ڕووبەر بە کم دووجا | تێبینی |
---|---|---|
کەناڵی مۆزامبیک | ||
دەریای عەرەب | ٣،٨٦٢،٠٠٠ | |
کەنداوی عەدەن | ٥٣٠،٠٠٠ | بەشێکە لە دەریای عەرەب |
باب المندب | تەنگەبەرێکە لە نێوان کەنداوی عەدەن و دەریای سوور | |
دەریای سوور | ٤٣٨،٠٠٠ | |
کەنداوی عومان | ١٨١،٠٠٠ | بەشێکە لە دەریای عەرەب |
تەنگەبەری هورمز | دەکەوێتە نێوان کەنداوی عومان و کەنداوی عەرەب | |
کەنداوی عەرەب | ٢٣٥،٠٠٠ | |
دەریای لاکادیڤ | ٧٨٦،٠٠٠ | |
کەنداوی بەنگال | ٢،١٧١،٠٠٠ | |
دەریای ئەندامان | ٧٩٧،٧٠٠ | |
دەربەندی مالاکا | دەیبەستێتەوە بە دەریای چینی باشوور | |
دەریای تیمۆر | ٦١،٥٠٠ | باکووری ئوسترالیا |
کەنداوی گەورەی ئوسترالیا | ٤٨٤،٠٠٠ | باشووری ئوسترالیا |
ئەو دەوڵەتانەی دەکەونە سەر ئۆقیانووسی هیندی
دەستکاریلەباشوورەوە بۆ باکوور:
ئەفریقیای باشوور، مۆزامبیک، تانزانیا، کینیا، سۆماڵیا، جیبوتی، ئیریتریا، سودان و میسر
شانسینی عەرەبی سعوودیە، عومان، میرنشینە یەکگرتووە عەرەبییەکان، قەتەڕ، بەحرەین، کووەیت، عێراق، ئێران، پاکستان، هیندستان، بەنگلادێش، میانمار، تایلەند، مالیزیا، ئیندۆنیزیا و تیمۆری ڕۆژهەڵات. ئوردن و ئیسرائیلیش لە ڕێی کەنداوی عەقەبەوە کە لەسەر دەریای سوورە بە شێوەیەکی ناڕاستەوخۆ دەکەونە سەر زەریای هیند.
ئوسترالیا
دەستکاریئوسترالیا و جگە لەمە دوورگەکانی کریسمس، کۆکۆس، هێرد و مەکدۆناڵد، ئەشمۆر و کارتیەر کە هەر هەموویان هەر سەر بە ئوسترالیان.
ماداگاسکار، سریلانکا، دوورگەکانی قەمەر، سیشێل، ماڵدیڤ و مۆریس و هەروەها دوورگەکانی ڕیۆنیۆن و مایۆت و ناوچەکانی باشوور و ئەنتئارکتیکای فەڕەنسا کە سەر بە فەڕەنسان و کۆمەڵە دوورگەی چاگۆس کە سەر بە شانشینی یەکگرتووی بەڕیتانیایە.
پەراوێز
دەستکاریکۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە ئۆقیانووسی ھیند تێدایە. |