دوورگەکانی ئەشمۆر و کارتیەر

دوورگەکانی ئاشمۆر و کارتیەر بە ئینگلیزی: Ashmore and Cartier Islands دوو کۆمەڵە دوورگەی بچووک و نزمن کە لە ناوچەی گەرمەسێری ئوقیانووسی هیندی هەڵکەوتوون، ئەو دوورگانە لە باشووری ئیندۆنیزیا و باکووری ئوسترالیان و بەشێکن لە خاکەکانی دەرەوەی ئوسترالیا

دوورگەکانی ئەشمۆر و کارتیەر
Territory of Ashmore and Cartier Islands
وێنەی دوورگەکان لە ئاسمانەوە
وێنەی دوورگەکان لە ئاسمانەوە
دوورگەکانی ئەشمۆر و کارتیەر
دوورگەکانی ئەشمۆر و کارتیەر
وڵات ئوسترالیا
دوورگە-
کۆمەڵە - دوورگە-
شوێنئۆقیانووسی ئارام
دەسەڵات
 • بەڕێوەبەروەزارەتی گواستنەوەی ئوسترالیا
ڕووبەر
 • سەرجەم١٩٩٫٤٥ کیلۆمەتری چوارگۆشە (٧٧٫٠١ میلی چوارگۆشە)
ژمارەی دانیشتووان
 (٢٢٠٧)
 • سەرجەم٠
 • چڕی٠٫٠ کەس لە کیلۆمەتری چوارگۆشە (٠٫٠ کەس لە میلی چوارگۆشە)
ناوچەی کاتیUTC٨+ (UTC)

جوگرافیا دەستکاری

سنووری کۆمەڵە دوورگەکانی ئاشمۆر (لە ڕۆژاوا) و کارتیەر (لە ڕۆژهەڵات) بە گشتی ١٩٩،٤٥ km2 کە لە نێو شیلانە دەریاییەکان دایە. لەو پانتاییە نزیک بە ١١٤،٤٠٠ km2 بریتیە لە وشکی . ئەو خاکە تا ساڵی ٢٠٠٧ لە لایەن کانبێرا و لە ڕێگای وەزارەتی دادی وڵاتی ئوسترالیا بەڕێوەدەبرا، بەڵام لەو ساڵەوە درایە وەزارەتی گواستنەوەو گەیاندن.


ژینگەزانی دەستکاری

ئەم دوورگانە لە ساڵی ١٩٨٣ وەکوو ناوچەی پارێزراوی دەریایی هەژمار دەکرێن، جۆراوجۆری گیانلەبەران لەو دوورگەیە دا گەلێک زۆرە. هەروەها لە لای ڕۆژاوای ئەم دوورگانە و لە دەریای تیمۆر و ئارافۆرا دا ١٤ جۆری جیاوازی ماری دەریایی و زیاتر لەهەر شوێنێکی تر بەدی کراوە. جگە لەوەش هەبوونی هەڵدێر و کەندی شیلانی و ژیانی گیانلەبەرە ئاوژییەکان گرینگی ئەم ناوچەی زیاد کردووە. ڕێککەوتنامەی نێوان وڵاتی ئیندۆنێزی و ئوسترالیا بوو بە هۆکارێک تا ماسیگرەکانی ئیندۆنیزیا ئاستەنگێکی زیاتریان لەم ناوچانە دا هەبێت.


ئابووری و کۆچبەری دەستکاری

هیچ چالاکیەکی ئابووری لەم دوورگانە دا بوونی نیە. دوورگەی ئاشمۆر نزیکترین بەشی خاکی ئوسترالیایە لە ئیندۆنیزیا بوو کە حەشارگەیەکی پەسەندکراو بوو بۆ پەنابەران و پەناخوازان کە لە لایان قاچاخچیەکان دەبردرانە ئوسترالیا. کاتێک دەچوونە ناو ئەم دوورگانە بە بیانووی ئەوەی کە گەیشتوونەتە خاکی ئوسترالیا و مافی پەنابەریان داوا دەکرد. ئەمە بەرە بەرە بوو بە هۆکارێک بۆ خراپ بوونی ناوی ناوچەکە، لە کاتێک دا کە کۆمەڵێک پەنابەری سیاسی هەلاتنە ئەم دوورگانە بابەتەکە گرینگتر بوو.


پێشانگای وێنە دەستکاری


سەرچاوە دەستکاری