کەنداوی عەقەبە
پۆتانەکان: 27°57′N 34°36′E / 27.950°N 34.600°E
کەنداوی عەقەبە کەنداو ێکی گەورەیە لە دەریای سوور دا، ھەڵکەوتووە لە ڕۆژھەڵاتی بیابانی سینا و ڕۆژاوای نیمچەدوورگەی عەرەبی، ئیسرائیل، میسر و ئەردەن.
ھەروەکوو کەنارەکانی دەریای سوور، کەنداوی عەقەبەش ێەکەێکە لە شوێنە گرینگەکان بۆ مەلەوانی لە جیھان دا. ئاوەکانی کەنداوی عەقەبە لە ڕووی مەرجانی دەریایی دەوڵەمەندە و چۆراوچۆری گیاندارە ئاوییەکان تیایدا زۆرە. لە چەند شوێنێکی ئەم دەریایە ھەر بە ئەنقەست کەشتییان نوقمی ئاو کردووە بۆ ئەوەی ببێتە شوینێکی گونچاو بۆ گەشە و ژیانی مەرجان و گیاندارە ئاوییەکانی تر.
جوگرافیا
دەستکاریزۆربەی قووڵی ئەم کەنداوە لە ناوەندی و نزیک بە ١٨٥٠ مەترە. کەنداوی سوێز پانییەکەی زۆر زیاترە لە کەنداوی عەقەبە بەڵام قووڵترین شوێنی تەنیا ١٠٠ مەترە.کەنداوی عەقەبە لە باکووری تەنگاوی تیران تا خاڵی باشووری، واتا شوێنی بەیەک گەیشتنی ئیسرائیل، میسر و ئەردەن، ١٦٠ کیلۆمەترە. ئەم کەنداوە لەپانترین خاڵی خۆیدا، ٢٤ کیلۆمەتر پانە.
شارەکان
دەستکاریلە کۆتایی باکووری ئەم کەنداوە سێ شاری گرینگ بوونیان ھەیە: تابا لە میسر، ئیلات لە ئیسرائیل و عەقەبە لە ئەردەن. ئەم سێ شارە بەندەری بازرگانی گرینگ و شوێنی گەشتیاری سەرنجڕاکێشی لێیە. لەناوچەکانی باشوور و خوارتری کەنداو حەقل گەورەترین شاری سعودییە لە کەناری کەندای عەقەبە دا. لە لای بیابانی سینا دا شەرم ئەلشەیخ و دەھب شارە سەرەکییەکان پێک دێنن.
گەورەترین ناوەندی شاری لە کەنارەکانی کەنداوی عەقەبە دا شاری عەقەبەی ئەردەنە کە دانیشتووانەکەی ١٠٨ ھەزار کەسە(٢٠٠٩)، دوای ئە شاری ئیلاتی ئیسرائیلە کە لەسەرژمێری ٢٠٠٩ دا ٤٨ ھەزار کەس دانیشتووانی ھەبووە.
ئەم «جوگرافیا» وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |
سەرچاوەکان
دەستکاری- خلیج عقبه - ویکی فارسی
- תורמי ויקיפדיה، "מפרץ אילת،" ויקיפדיה، האנציקלופדיה החופשית، http://he.wikipedia.org/w/index.php?title=מפרץ_אילת&oldid=3670966 (אוחזר בתאריך אוגוסט 17, 2007).
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە کەنداوی عەقەبە تێدایە. |