گۆرانیناسیی حەسەن زیرەک

لێکۆڵینەوە لە گۆرانی و بەرھەمە ھونەرییەکانیی حەسەن زیرەک

زیاتر لە ١٠٠٠ بۆ ١٥٠٠ گۆرانی و ئاواز لەلایەن حەسەن زیرەک تۆمارکراوە، لەو ژمارەیە چەندین گۆرانی بە زمانەکانی فارسی، ئازەری و ئەرمەنی تێیدا بەدیار دەکەون.[١] ھەروەھا ٧ فیلمی کە لە ڕادیۆ و تەلەڤیزیۆنی ناوەندیی ورمێ تۆمار کراون، دەرکەوتووە کە ٤ فیلمیان چاپ کراون. ئەم فیلمانە لە ئەرشیڤی ڕێکخراوەی دەنگ و ڕەنگی کۆماری ئیسلامیی ئێران بوونی ھەیە.

گۆرانییەکانی حەسەن زیرەک لە ڕادیۆی کوردیی بەغدا ٧٥ گۆرانی، ڕادیۆی تاران ١٤٠ گۆرانی، ڕادیۆی کوردیی کرماشان ٢٩٠ گۆرانی، ڕادیۆی تەورێز ٣٤ گۆرانی، ڕادیۆی کەرکووک ٣٠ گۆرانی، چەندین گۆرانی دیکە لە ڕادیۆی کوردیی تاران، و ٤٣١ گۆرانی کەسی و دیوەخانی تر، کە بە کۆی گشتی زیاترە لە ١٠٠٠ گۆرانی و ئاواز و مەقامی تۆمار کراو.[٢][٣]

پێڕستی گۆرانییەکان

دەستکاری

ئەم پێڕستەی خوارەوە بەشێک لە گۆرانییەکانی حەسەن زیرەک نیشان دەدات (ئەم پێڕستە تەواو نییە).

گۆرانی شار
(وێستگەی تۆمارکەر)
تێبینی
خان باجی تەورێز زمانەکانی فارسی، ئەرمەنی، تورکی و ئازەری لەم گۆرانیەدا بەکار ھاتوون.
خانمی مەزەدار کرماشان
ئەی وەتەن شنۆ
ئای لاچن سلێمانی زیرەک لەسەر ھەمان ئاواز گۆرانییەکی تری بە ناوی «دەسماڵ حەریری» گوتووە.
چارۆکە ھەولێرییە تاران و کرماشان
ئەی نیشتیمان ؟
مەستم مەستم شنۆ و بەغدا
لەیلا بەغدا و کرماشان
ئامان لەیلێ بەغدا
نازدار و نازدار بەغدا لە دیوەخانی خۆی دووبارە گۆرانییەکەی گوتووەتەوە، لە بۆکان.
قاسپەی کەو بەغدا، تاران و کرماشان
کەژێ بەغدا و کرماشان
ھات بە لەنجە بەغدا، تەورێز و شنۆ
تۆبە تۆبە تەورێز، بەغدا و تاران
ئایشیلێ نازەنینێ کرماشان و تاران
نەورۆز تەورێز، کرماشان و تاران
یەڵا شۆفێر گوندی ڕەزایە، تاران و کرماشان
مەھتاب کرماشان ئەم گۆرانییەی بۆ کچەکەی، مەھتاب (ئارەزوو) گوتووە، کە لەسەر ئاوازی گۆرانی «ئەی موتریبی حەریفان»ی تایەر تۆفیقە.
لای لای سلێمانی ئاوازێکی ئەرمەنییە، ئەنوەر قەرەداغی مۆسیقاژەنی دیاریی ئەم گۆرانییەیە.
مریەم بۆکانی کرماشان و تاران
ھەی بەناز تاران لەژێر ھەمان ناودا مەقامێکی ھەیە.
قژ کاڵی لێو ئاڵی ؟ قادر دیلان و ھۆمەر دزەیی ئەم گۆرانییەیان کەڤەر کردوە.
ماڵی پاشا ؟ ھۆمەر دزەیی ھەمان گۆرانی کەڤەر کردوە.
چیت لێ کردم کرماشان
نایلۆنە کرماشان و تاران ماملێ ھەمان گۆرانی گوتووەتەوە.
بەلەنگەر تاران
لەرزانە بۆکان بە ھاوبەشیی ئەمجەد ئێرانزادە و خانە ماملێ.
دێوانە بووم بۆکان لەگەڵ ئیبراھیم قادری.
بێ دکتۆر (گویلدر) تەورێز لەگەڵ ھونەرمەندی ئازەری، فاتیمە زەرگەڕی لەسەر گۆرانییە ڕەسەنەکە بە ناوی «گویلدر» تۆماری کردووە.
ئەمان دکتۆر ؟
بەردە بەردە تەورێز ڕوون نییە کە فاتیمە زەرگەڕی لەم گۆرانییەدا بەشداری کردبێت یاخود نا.
وامەکە تاران
نیمە چارە بەغدا
بریندارم بریندار بەغدا
ھەر تۆم دەوێ بەغدا، تاران و کرماشان
کیژان دەچنە مێرگوڵان کرماشان و تاران
چارۆکە سوور شنۆ
لەمێژە مەھاباد و بۆکان
لانک لانک لانکۆڵی تاران و تەورێز
بۆم بڵێ نەرمە نەرمە بەغدا
گۆوەندە زەماوەندە ؟ لەئێستادا ئەم گۆرانیە بە ناوی «کابوکێ» لەنێو کوردانی باکوور باوە.
نازانم لە کێ پرسم سلێمانی لە ماڵی مەلای پاقلاوە تۆمار کراوە، ھەروەھا لەگەڵ ئەحمەد شەماڵیش ئەم گۆرانیەی گوتووە.
ھەم نارنجە و ھەم بێیە تاران
ڕەش ئەسمەر کرماشان
نامدوێنی کرماشان و تاران
بەزمە بەزمە مەھاباد
ھەوری لار ؟
زارا گیان بەغدا و تەورێز
ئاخر زەمانە تاران
جەرسە کرماشان و تاران
بەھارە خۆشە زمزیران تاران و بەغدا ھەروەھا بە «ئەی یار»یش ناسراوە.
یارەکەم، دڵدارەکەم کرماشان
دەنگ دێ لە شیلانەکەی کرماشان
موژدە بەھار تاران و بەغدا
بارانە تاران و کرماشان
ئەی گوڵی من شنۆ، مەھاباد و بۆکان
ڕێبوار و ڕێبوار سلێمانی و بۆکان
ئەمان سەبری بەغدا، تاران و کرماشان
بچینە داوەتێ بۆکان
وەک قومری کرماشان
مەناڵە بولبول بەغدا و تاران
نسیحەت بێ بۆ دڵداری کرماشان و تەورێز
دینێ مەڕۆ کرماشان
وەرە قوربان تاران
کەتانە گوندی ڕەزایە و تاران
ئەمان ئەمان سلێمانی لەگەڵ ئەحمەد شەماڵ.
شەوی بەدرە تاران
خانزادە خانم شنۆ
لەپێیدا بەغدا
غەریب ماوم تاران و بەغدا
ڕەزیە ؟
باغی زەمبیل کرماشان
ئەی گوڵ ؟
دوگمەت داخە تاران و کرماشان
کەویار بەغدا و تاران
دەنگی یار نایا ؟
بەناز بەنازی بەغدا
شەدە لار کرماشان و تەورێز
نووری ڕووخسارت کرماشان شیعری سەید کامیل ئیمامی ناسراو بە ئاوات.
ئێران ئێران بەغدا
باخەوان بەغدا
سابڵاغ مەھاباد
کەومل کەوملکە بەغدا
خۆزگەم بەوەی ؟
بەرھەڵبێنە شنۆ و مەھاباد
بێنە ماچ بۆکان
ناڵەشکێنە بۆکان و کرماشان
بە دیناری بەغدا
بەلەنجەو لار بەغدا، شنۆ
ئامینێ ؟
ئامینێ گیان ؟
لۆرکێ لۆرکێ شنۆ، مەھاباد، بۆکان، تاران، بەغدا
ئێرانی دڵیان شادە تاران
وەرن جەرگم ھەڵدرن کرماشان
سۆیبە گیان شنۆ
ھۆ لەیلی بەغدا
بەلار و بەلارت بم تاران، کرماشان
ئامینێ سوورە گوڵ بەغدا

مەقامەکان

دەستکاری
مەقام #
کاروانە ١
من بریندارم ٢
سەوزەڵێ ٣
دەمێک ساقی ٤
ھەی بەناز ٥
وا من نەخۆشم ٦
ئەو دڵەی وەک بت پەرستێ ٧
ڕازی تەنیایی ٨
ئەی وەتەن ٩
گوڵنیشان ١٠
مردن لەبیرمی ١١
فرمێسکی گەش ١٢
سڕێکە لەدڵمایە ١٣
نوورانی ١٤
مینا گیان ١٥
ھەتا جەوان بووم ١٦
دەترسم بمرم ١٧
کوێستانان ١٨
لەپاش مردنم ١٩
بەژن شۆڕ ٢٠
گەر ئەپرسی ٢١
چاوەکەم ٢٢
کام ئەستێرەی گەش ٢٣
ئەی دڵ ٢٤
گوڵ ئەندام ٢٥
ئاخۆ بە چ شاخێکەوە گیرساوە دڵی من ٢٦
شەرارەی نار ٢٧
بێژن وە گوڵاڵە سوورەکان ٢٨
بیرەوەری دەورەی منداڵی ٢٩
لە باغان ئاھ و ناڵی دێ ٣٠
لە تەنیایی شەوی ژینا ٣١
باخەوان ٣٢
قاسپاندم ٣٣
چاوت ھەڵھێنە ٣٣
ساقی ٣٤
فەلەک ٣٥
کوڕ دەڵێ فەلەکا ٣٦
ھۆشیی دڵ قەبرستانی ٣٧
لە دوگمەی سوخمەی ٣٨
سەحەر ٣٩
کەزی لار ٤٠

سەرچاوەکان

دەستکاری
  1. ^ "مامۆستا حەسەن زیرەک | گۆرانیبێژێ گەورە و بەناوبانگی کورد - بۆ زانین". 2023-04-16. Retrieved 2024-05-19.
  2. ^ "آثار هنری استاد حسن زیرک در دانشگاه کردستان تحلیل شد". Kurdpa (kurdpa.net) (بە فارسی). 2017-05-03. Retrieved 2024-05-18.
  3. ^ "ژیان لە فەرهەنگدا: حەسەن زیرەک". www-dengiamerika-com.cdn.ampproject.org. Retrieved 2024-05-18.