قادر دیلان
ئەم وتارە بۆ سەلماندن پێویستی بە ئاماژەی زیاتر بە سەرچاوەکان ھەیە. (فێربە کەی و چۆن ئەم داڕێژەیە لابەریت) |
قادر دیلان لە ساڵی ١٩٢٨ لە شاری سلێمانی لەدایکبووە.[١] گۆرانیبێژ و مۆسیقاژەنێکی کورد بوو. لە ساڵی ١٩٤٨ تیپێکی مۆسیقیی کوردیی دامەزراندووە. گۆرانییەکانی «فریشتە» و «جوانی بێناو» لە ناسراوترین گۆرانییەکانی قادر دیلانن کە شیعری شاعیری کورد عەبدوڵڵا گۆرانن وتوونییەوە. قادر دیلان کەمانچەژەن بووە و لەگەڵ ئەوەشدا ئامێری مۆسیقیی دیکەشی ژەندووە. قادر دیلان یەکێک بووە لە کەسە چالاکەکانی گرووپی مۆسیقای مەولەوی لە سلێمانی.[٢]
قادر دیلان | |
---|---|
لەدایکبووی | ١٩٢٨ سلێمانی، کوردستان، عێراق |
مردووی | ١٨ی ئازاری ١٩٩٩ پڕاگ، چیکۆسلۆڤاکیا | (٧٠–٧١ ساڵ ژیاوە)
ئامێرەکان | ڤایۆلین |
ساڵانی چالاکبوون | ١٩٤٨–١٩٩٩ |
لە ساڵی ١٩٦٢ دەچێتە دەرەوەی وڵات و لەوێ چوار دانە ساڵ بابەتی مۆسیقا لە شاری پڕاگ، کە پایتەختی چیکۆسلۆڤاکیا ئەوسا بوو، دەخوێنێت. ھەر لەو وڵاتە لە یەکێک لە کەناڵە تەلەڤیزیۆنییەکان وەک مۆسیقاژەن کاری کردووە.
ژیانی سەرەتاییدەستکاری
قادر دیلان لەدایکبووی بنەماڵەیەکی ناسراوە لە شاری سلێمانی، قادر دیلان کوڕی مەلا ئەحمەدی دیلانە. بەھرەی گۆرانیوتن لەلایەن قادر دیلانەوە ھەر لە تەمەنی منداڵییەوە بووە. دیلان خوێندنی سەرەتاییی تا دواناوەندی لە شاری سلێمانی تەواو کردووە. دواتر بۆ کۆلێژ چووەتە بەغدا، ئەمەش دوای ئەوەی لە کۆلێژی ئابووری لە زانکۆی بەغدا وەردەگیرێت.
بەرھەمەکاندەستکاری
- جوانی بێناو
- کەی تۆم دیوە
- فریشتە
- کڵپەی دەروون
مەرگدەستکاری
سەرچاوەکاندەستکاری
- ^ "هونهرمهند قادر دیلان و یهكهم گۆرانیى كوردی به ئامێرى موزیكی رۆژئاوایی". www.wishe.net. Retrieved 2022-05-20.
- ^ "هونەرمەندی گەورەی کورد د. قادر دیلان". www.awene.com. Retrieved 2022-05-20.
- ^ "قادر دیلان". قادر دیلان (بە کوردی). 2022-10-11. Retrieved 2022-10-11. ١١ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.