پراگ

پایتەختی کۆماری چیک
(لە پڕاگەوە ڕەوانە کراوە)

پراگ (بە چیکی: Praha) پایتەخت و گەورەترین شاری کۆماری چیکە. دەکەوێتە سەر ڕووباری ڤلتاڤا لە ناوەندی ناوچەی مێژوویی بۆھێمی. بە پێچەوانەی زۆرێک لە شارەکانی ئەورووپای ناوەڕاست، شارەکە لە جەنگی جیھانی دووەمدا بەشێوەیەکی بەرچاو وێران نەبووە و سیمای جوانی خۆی پاراستووە. ژمارەی دانیشتووانی یەک میلیۆن و ٢٠٠ ھەزار کەسە و ڕووبەرەکەی نزیکەی ٥٠٠ کیلۆمەتر دووجایە.[١]

سەرچاوەکان

دەستکاری