کۆنگرەی نەتەوەییی کوردستان

کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان یان کەنەکە چەترێکە بۆ ٣٨ پارت و ھێز و ڕێکخراوی کوردی لە ھەر چوارپارچەی کوردستان کە بۆ یەکڕیزیی و یەکێتیی نەتەوەیی کورد تێدەکۆشێت.[١]

کۆنگرەی نەتەوەیی کورد
دامەزران٢٤ی ئایاری ١٩٩٩
وێبگەhttp://www.knc.org.uk/

ھاوسەرۆکانی ئێستاکەی کۆنگرەی نەتەوەییی کوردستان زەینەب موراد و ئەحمەد کارامووسن.

مێژوو دەستکاری

کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان لە ٢٤ى گوڵانى ساڵى ١٩٩٩ لە وتوێژێکى گشتى بە ئامادەبوونى ٧٠٠ نێونەر و میوانى کورد و بیانی لە شارى ئەمستەردامى پایتەختى ھۆڵەندا وەکو دامەزراوەیەکی سیاسی کە لە سەر دەسپێشخەریی پارتی کرێکارانی کوردستان ڕاگەیەندرا. ئەم دامەزراوەیە لە شێوەى پەرلەماندایە بۆ گەلی کورد لە ھەر چوار پارچەی کوردستان، خاوەنی دوو سەرۆکە واتا بە شێوەی ھاوسەرۆکی بەڕێوە دەبرێت کە یەکێکیان ژن و یەکێکیان پیاوە. کەنەکە باوەڕى وایە ھەموو خەڵکى کوردستان بە سەرجەم ئایین و جڤاک وەکو ھەموو گەلانى تر جیھان مافى خۆیەتى مافى چارەیخۆنووسینى خۆى دیارى بکات، ھەروەھا باوەڕى وایە بەڕێگا دیموکراسی ھەروەک لە بەرنامەى ئەو دامەزراوە دیاریکراوە، پاراستنى ستراتیژى بە ئاشتى و ھاوکارى و رێکخستنى کورد بە ڕێگاى دیموکراسی بخنە نێو بەرنامەکانى خۆیان لە تورکیا و ئێران و عێراق و سووریا.

ئەندامە دامزرێنەرەکان دەستکاری

لیژنەی ئامادەکاریی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان لە ١٤ی کانونی یەکەمی ١٩٩٧ بە بەشداریی نوێنەرانی ٢٩ حیزب و ڕێکخراوەی سیاسی و کۆمەڵێک لە کەسایەتییە سیاسییە ناسراوەکانی کوردستان پێکھێنرا.[٢] ئەو ٢٩ ڕێکخراوە بریتی بوون لە:[٣]

  1. بزووتنەوەی دیموکراسیخوازی کوردستان (بەدەکە)
  2. بزووتنەوەی ئیسلامیی کوردستان (HIK)
  3. ھەڤگرتنی وڵاتپارێز
  4. ئینستیتووتی خوێندنی کوردی-بەرلین
  5. ئینستیتیوتی کوردیی بروکسێل
  6. ماڵی گەلی کورد
  7. ئینستیتیوتی کوردیی ستۆکھۆڵم
  8. کۆنگرەی نەتەوەییی کوردستان - ئەمریکای باکوور
  9. کۆمەڵەی ماد
  10. کۆنفیدراسیۆنی کۆمەڵە کوردییەکان لە ئەورووپا (کۆن-کورد)
  11. ماڵبەندی ڕۆشنبیری (KCC)
  12. نوێنەرە کوردەکانی فیدراسیۆنی یەدەدسە
  13. پارتی پارێزگەرانی کوردستان (پەپەکە)
  14. پارتی چەپی کورد لە سووریا (پەچەکە-سە)
  15. پارتی ئیسلامیی کوردستان (PIK)
  16. پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە)
  17. پارتی ڕزگاریی کوردستان (پەرەکە-ڕزگاری)
  18. پارتی سەرخوەبوونی کوردستان
  19. پارتی سۆسیالیستی کورد لە سووریا (پەسەکە-سە)
  20. حیزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان (پەسەدەکە)
  21. پارتی یەکێتیی کورد لە سووریا-یەکێتی
  22. حیزبی زەحمەتکێشانی کوردستان (پەزەکە)
  23. پارتی ڕزگاری کوردستان
  24. ڕێکخراوەی شۆڕشگێڕە نیشتمانپەروەرەکانی بێتنەھرەین
  25. سازمانی خەباتی ئیسلامیی کوردستان
  26. یەکێتیی عەلەوییەکانی کوردستان (کاب)
  27. یەکێتیی ئێزیدییەکانی کوردستان (یەک)
  28. یەکێتیی نەتەوەیی دیموکراتی کوردستان (یەنەدە)
  29. کۆمەڵە

ھاوسەرۆکایەتی دەستکاری

کۆنگرەی نەتەوەییی کوردستان (کەنەکە) بە شێوەی ھاوسەرۆکایەتی بەڕێوەدەبرێت و دوو سەرۆکی ژن و پیای ھەیە کە بۆ ماوەیەکی دوو ساڵە لە کۆنگرەی گشتی ھەڵدەبژێردرێن. ھاوسەرۆکانی ئێستاکەی کۆنگرەی نەتەوەییی کوردستان زەینەب موراد و ئەحمەد کارامووسن کە لە ٢١ەمەین دانیشتنی گشتیی کۆنگرە لە ڕۆژانی ٢، ٣ و ٤ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٢ ھەڵبژێردراون و ھەتا کانوونی یەکەمی ٢٠٠٤ ئەو ئەرکەیان پێیە.[٤]

کۆمیسیۆنەکان و کۆمیتەکان دەستکاری

کۆنگرەی نەتەوەییی کوردستان ٤ کۆمیسیۆن و ٣ کۆمیتەی ھەیە.[٥]

کۆمیسیۆنەکان دەستکاری

  1. کۆمیسیۆنی ژنان
  2. کۆمیسیۆنی کاری دەرەوە
  3. کۆمیسیۆنی زمان، پەروەردە، چاند و ھونەر
  4. کۆمیسیۆنی سرووشت-ژینگە

کۆمیتەکان دەستکاری

  1. کۆمیتەی ڕاگەیاندن
  2. کۆمیتەی دارایی
  3. کۆمیتەی مافەکانی مرۆڤ

سەرچاوەکان دەستکاری

بەستەری دەرەکی دەستکاری