ئینستیتوتی خوێندنی کوردی-بەرلین

ئینستیتووتی خوێندنی کوردی (بە ئەڵمانی: Institut für Kurdische Studien) ڕێکخراوەیەکی سەربەخۆیی چاندی و زانستی لە بەرلینی پایتەختی ئەڵمانیایە کە لە بواری زمانی کوردی و مێژوو، چاند و ھونەری کوردەکان چالاکی دەکات. دامەزرێنەر و سەرۆکی ئینستیتووتی خوێندنی کوردی «فەریاد فازل عومەر»ە کە مامۆستای زمان، ئەدەب و مێژووی کورد لە زانکۆی فڕایی بەرلینە.[١]

ئینستیتووتی خوێندنی کوردی بایەخدانەوە بە زانست و لێکۆڵێنەوە زانستییەکانی پەیوەست بە نەتەوەی کورد و گەیاندنی بەرھەمەکانی عەقڵی کورد لە ڕێگای زمانە ئەورووپییەکان و بە تایبەت زمانی ئەڵمانی بە خەڵکانی ئەورووپی ئامانجی خۆی زانیوە.[١]

ئینستیتووتی خوێندنی کوردی بە ھاوکاری لەگەڵ ئینستیتووتی زمانە ئێرانییەکانی زانکۆی فڕایی بەرلین لە بواری فێرکاری و لێکۆڵێنەوە لەسەر زمانی کوردی و ھەروەھا سەبارەت بە مژارەکانی پەیوەست بە چاندی کوردی وەکوو مێژووی کوردەکان، ھونەر، مۆسیقا، وێژە و ... چالاکە و بەرھەمە زانستییەکانی خۆی بڵاو دەکات.[١]

مێژوو دەستکاری

ئینستیتووتی خوێندنی کوردی لە ساڵی ١٩٨٨ لەلایەن ئەکادیمیسیەنەکانی زانکۆی فڕایی بەرلین دامەزرا. دواتر و لە ساڵی ١٩٩٥ ەوە لە باری یاسایی وەکوو پەیمانگەیەکی سەربەخۆ بۆ سوودی گشتی ناونووسکرا.[١]

سەرچاوەکان دەستکاری

بەستەرە دەرەکییەکان دەستکاری