ئینستیتیوتی کوردیی ستۆکھۆڵم

ئینستیتیوتی کوردیی ستۆکھۆڵم یان ئەنیستیتۆی کوردی لە ستۆکھۆڵم (ÎKS) لە ١٤ی تشرینی دووەمی ١٩٩٦ لەلایەن ڕۆشنبیران و نووسەران و نیشتمانپەروەرانی کوردەوە دامەزرا. سەرۆکی ڕێکخراوەکە حوسێن خەلیقییە و ناوی گۆڤارەکەیان ئاڤاشینە و ڕەوشەن ناوی وەشانخانەی ئینستیتیوتی کوردیی ستۆکھۆڵمە.

Înstîtuya Kurdî li Stockholmê
ئینستیتیوتی کوردیی ستۆکھۆڵم
Kurdish Institutet in Stockholm
دامەزران١٩٩٦
وێبگەپێگەی فەرمی

محەممەد ئوزون یەکێک لە ئەندامانی ڕێکخراوەکە بوو. نووسەری کورد مەحموود باکسی کە لە ١٩ی کانوونی دووەمی ٢٠٠٠ لە وڵاتی سوید کۆچی دوایی کرد، لە وەسیەتنامەکەیدا ھەموو ئەرشیڤەکانی بەخشییە ئینستیتیوتی کوردی ستۆکھۆڵم.

ئینستیتیوتی کوردیی ستۆکھۆڵم لە ١٦ی ئەیلوولی ساڵی ٢٠٠٠دا لەگەڵ ئینستیتیوتی کوردیی ئەستەمبوڵ، ئینستیتیوتی کوردی بۆ توێژینەوە و زانست لە ئەڵمانیا و ئینستیتیوتی کوردیی بروکسێل بەیاننامەیەکی ھاوبەشی بڵاو کردەوە و داوای کرد ململانێکانی نێوان کورد بوەستێنرێت و ئاشتیی ناوخۆیی بەدی بھێنرێت.

ئامانجەکان[١] دەستکاری

  • لێکۆڵینەوە و کۆکردنەوە و بەھێزکردن و پێشخستنی زمان و ئەدەب و کولتووری کوردی.
  • ڕێکخراوەکە توێژینەوە لەسەر زمان و ئەدەب و کولتووری کوردی ئەنجام دەدات و لەوبارەوە سیمینار و کۆبوونەوە ئامادە دەکات.
  • کار لەسەر زاراوەکانی زمانی کوردی دەکات.
  • بەپێی توانای خۆی ھەواڵنامە و بروشور و گۆڤار و کتێب و ڕۆژنامە بەرھەم دەھێنێت و بڵاویان دەکاتەوە.
  • لە ھەموو ئاستێکدا خولی زمانی کوردی بەڕێوە دەبات.
  • ئەو بەرھەمانەی بە زمانی کوردی و دەربارەی کورد و کوردستان چاپ کراون و بڵاو دەکرێنەوە کۆ دەکاتەوە.
  • بەپێی تواناکانی خەریکی دروستکردنی کتێبخانەی کوردییە.
  • ئەنیستیتۆی کوردی لە ستۆکھۆڵم لە بازنەی چالاکییەکانیدا، لەگەڵ دامەزراوە کولتوورییەکانی دیکەی سویدی و کوردی ھاوکاری پێک دێنێت.

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ "Ji raya giştî re. – Enstîtuya Kurdî Li Stockholmê / Kurdiska Institutet I Stocholm" (بە سوێدی).

بەشداربووانی ویکیپیدیا، «Înstîtuya Kurdî li Stockholmê»، ویکیپیدیای کوردیی کورمانجی. سەردان لە ١٤ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤.