ئینستیتیوتی کوردیی بروکسێل
ئینستیتیوتی کوردیی بروکسێل لە مانگی تشرینی یەکەمی ساڵی ١٩٧٨ لەژێر ناوی "تێکۆشەر - یەکێتی کرێکاران و خوێندکارانی کورد لە بەلجیکا و پاشان لە مانگی ئایاری ساڵی ١٩٨٩ لە ژێر ناوی "ئینستیتیوتی کوردیی برۆکسل" دامەزرا. ئینستیتیوتی کوردیی بروکسێل لەلایەن وەزارەتی ڕۆشنبیریی بەلجیکا لە چوارچێوەی "پەروەردەی گشتی ھەمیشەیی" بە فەرمی پەسەند کراوە و ھاوکاری دارایی وەردەگرێت. ناوەندەکە سەر بە ھیچ لایەنێکی سیاسی نییە.
ئامانجەکان دەستکاری
ڕێکخراوەکە دوو ئامانجی ھەیە: یارمەتیدانی کوردانی دانیشتووی بەلجیکا بۆ ئەوەی جێگەیەکی باش لە کۆمەڵگەی بەلجیکادا بگرن (تێکەڵبوون)، بەبێ ئەوەی ناسنامەی کولتووری خۆیان لەدەست بدەن؛ و ھەروەھا ئاگادارکردنەوەی بەلجیکی و ئەورووپییەکان لە مێژوو و کولتوور کورد.
سەرچاوەکان دەستکاری
بەشداربووانی ویکیپیدیا، «Enstîtuya Kurdî ya Brukselê»، ویکیپیدیای کوردیی کورمانجی. سەردان لە ١٣ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤.
بەستەرە دەرەکییەکان دەستکاری
ئەم وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |