کۆنگرەی کۆمەڵگا دیموکراتەکانی کوردستانیەکانی ئەورووپا

کۆنگرەی کۆمەڵگا دیموکراتەکانی کوردستانیەکانی ئەورووپا یان بە کورتی کەجەدەکە-ئەورووپا یان کەجەدەکە-ئە (بە کرمانجی: Kongreya Civakên Demokratîk a Kurdîstanîyên Ewrupa; KCDK-E) کە پێشتر ناوی کۆنفیدراسیۆنی کۆمەڵە کوردییەکان لە ئەورووپا یان بە کورتی کۆن-کورد بوو، کۆمەڵەیەکی کوردەکان لە ئەورووپایە کە بارەگاکەی لە شارلروای بەلجیکایە. ئەندامەکانی فیدراسیۆنەکە لە وڵاتەکانی جۆراوجۆری ئەورووپادا ھەڵکەوتوون و چەند ئەنجومەنێکیش لە لە کەنەدا و ئوسترالیا ئەندامی ئەو فیدراسیۆنەیەن.[١] کۆنگرەی کۆمەڵگا دیموکراتەکانی کوردستانیەکانی ئەورووپا گەورەترین ڕێکخراوەی کوردەکان لە تەبعیددایە. چۆنکە جەماوەری کوردەکانی باکووری کوردستان زۆرترە و لە ئەورووپایش چالاکترن، زۆربەی ئەندامەکانی لە کوردەکانی تورکیان. بە وتەی تاگشپیگێل و سەرچاوە ھەواڵییەکانی نزیک بە کۆماری تورکیا، کۆنفیدراسیۆن پەیوەندییەکی نزیکی لەگەڵ پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) ھەیە[٢][٣] و یۆرۆپۆل وەک ڕێکخراوەیەکی چەتری بۆ چالاکییەکانی ئەو حیزبە لە ئەورووپا دەستنیشانی کردووە.[٤]

کۆنگرەی کۆمەڵگا دیموکراتەکانی کوردستانیەکانی ئەورووپا لە ساڵی ٢٠١٥ ڕایگەیاند کە دەیھەوێت ببێتە ئەندامێکی کۆمیتەی ھەماھەنگیی نێونەتەوەییی حیزب و ڕێکخراوە شۆڕشگێڕەکان (ئیکۆر).[٥]

ئەمەش ببینە دەستکاری

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ "La diaspora kurde se réorganise". ActuKurde (بە فەڕەنسی). 2013-08-19. Archived from the original on 10 October 2017. Retrieved 30 November 2015. ١٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٧ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  2. ^ "Cracked Voices" (بە تورکیی ئەستەمبوڵی). Republic of Turkey European Union Secretary General. 2003-09-23. Archived from the original on 2015-05-25. Retrieved 2009-04-29. ٢٥ی ئایاری ٢٠١٥ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  3. ^ Gunter, Michael M. (Nov 1, 2010). Historical dictionary of the Kurds. Scarecrow Press. p. 167. ISBN 978-0810848702.
  4. ^ European Union terrorism situation and trend report 2022. European Union Agency for Law Enforcement Cooperation. The Hague. 2022. ISBN 978-92-95220-44-7. OCLC 1346323712.{{cite book}}: CS1 maint: others (link)
  5. ^ ئاڵای سوور: ڕۆژی دوسەم لە کۆبوونەوەی گەنجان بۆ جێژنی پەنتیکاست؛ کەشوھەوایەکی باش، فەزایەکی چاک، لێدوانەکانی سەرنڕاکێش و کونسێرتی ئەمشەو لە دەرەوە (بە ئەڵمانی)، نووسراو لە ۲٤ی ئایاری ۲۰۱٥؛ سەردان لە ۲۰ی حوزەیرانی ۲۰۲۱.

بەستەری دەرەکی دەستکاری