پارتی ئیسلامیی کوردستان
پارتی ئیسلامیی کوردستان یان بە کورتی پیک (بە کرمانجی: Partiya İslamiya Kurdistan, PÎK) حیزبێکی سیاسیی ئیسلامی لە باکووری کوردستانە کە لە ساڵی ١٩٧٩ دامەزراوە و لەلایەن محەممەد ساڵح مستەفا بەڕێوەدەبرێت. لە ئەندامەکانی دیکەی حیزبەکە ئاماژە بە حەمید تورگوت، عوسمان جانەر و سوکوتی ئەڤجیم کراوە. دەسەڵاتدارانی تورکیا ئیدیعا دەکەن کە پارتی ئیسلامیی کوردستان ھەڵمەتی بەرژەوەندییەکانی تورکیای ھێناوە و لە عێراق، ئەمریکا و ئەورووپا چالاکە.[١]
پارتی ئیسلامیی کوردستان Partiya Îslamiya Kurdistan | |
---|---|
ناوی تورکی | Kürdistan İslam Partisi |
سەرۆک | محەممەد ساڵح مستەفا |
دامەزراندن | ١٩٧٩ |
ئایدۆلۆژیا | کوردایەتیی ئیسلامی ئیسلامەتیی سوننە کوردایەتی |
ئایین | ئیسلامی سوننە |
ئینتیمای نیشتمانی | پلاتفۆرمی نەتەوەییی باکووری کوردستان |
دکتۆرین
دەستکاریئامانجی پارتی ئیسلامیی کوردستان دامەزراندنی حکوومەتێکی ئیسلامییە و ئەندامانی حیزبەکە ئەمەی وەکوو ئامانجێکی پیرۆز دەبینن. یەکەمین چالاکییەکانی حیزبەکە بەڕێخستنی کۆبوونەوەکانی جەماوەری وەکوو پرۆپەگەندەی ئایدیۆلۆجیک و ناسیۆنالیستی بووە. بەڵام دواتر ئەندامەکانی حیزبەکە بۆ دامەزراندنی حکوومەتێکی ئیسلامی چەکدار بوون. ستراتێژیان بۆ گەیشتن بەم ئامانجە تێکدانی ھێزی کۆماری تورکیا و تێکشکاندنی ھێزی دامەزراوە حکوومییەکان بووە تاکوو بتوانن شۆڕشێکی سەرانسەری دابمەزرێنن.[ژێدەر پێویستە]
بەپێی پەیڕەوی پارتی ئیسلامیی کوردستان کە لە ٢٢ خاڵ پێکھاتووە، حیزبەکە بەشێک لە بزووتنەوەی نێونەتەوەییی ئیسلامی بە ئەژمار دێت و لەپێناوی پاراستن و پێشخستنی مافەکانی گەلی کورد دامەزراوە و ھەوڵ دەدات تا وەکوو ئامانجێکی کۆتایی بە دامەزراندنی «حکوومەتی ئیسلامیی کوردستان»، کوردستانی بکات بە سەرزەوییەکی ئیسلامی. پەیڕەوەکە لەسەر نرخەکانی وەکوو بنەماڵە، یەکسانیی ژن و پیاو، ئازادی، دادگەری و زانین جەخت دەکاتەوە.[٢]
ھاوکاری
دەستکاریپارتی ئیسلامیی کوردستان لەگەڵ ڕێکخراوەکانی دیکە کە ئامانجەکانێکی ھاوبەشیان بێت ھاوکاری دەکات. لە ساڵی ١٩٩٩ «پلاتفۆرمی نەتەوەییی باکووری کوردستان»ی دامەزراند کە پارتی سۆسیالیستی کوردستان، پارتی کۆمۆنیستی کوردستان، پارتی ڕزگاریی کوردستان، یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و پارتی کرێکارانی کوردستان تێدا بەشدار بوون.[٣] «پلاتفۆرمی نەتەوەییی باکووری کوردستان» لە ١٠ی کانوونی دووەمی ١٩٩٩ بەیاننامەیەک بە سەردێڕی «داواکاریی بەپەلە بۆ چارەسەریی ئاشتیانە بۆ کێشەی کورد» دەربڕی.[٤]
ئەمانەش ببینە
دەستکاریسەرچاوەکان
دەستکاری- ^ Türkiyede Terör Örgütleri 1: «Bozkurtlar -». لە ڕەسەنەکە لە ٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠١١ ئەرشیڤ کراوە. لە ٦ی تەممووزی ٢٠٠٨ ھێنراوە.
- ^ Kürdistan İslam Partisi Tüzüğü. «M.N.Yekta - Malpera Çand, Huner, Helbest, Pêkenî, Suhbet, Nivîsên Rojane, Nivîsên Olî! - Content». لە ڕەسەنەکە لە ١٤ی تەممووزی ٢٠١١ ئەرشیڤ کراوە. لە ٦ی تەممووزی ٢٠٠٨ ھێنراوە.
- ^ GlobalSecurity.org. "SIX KURDISH PARTIES LAUNCH 'NATIONAL PLATFORM'". Iraq Report, 5 February 1999, Volume 2, Number 5: http://www.globalsecurity.org/wmd/library/news/iraq/1999/5-050299.html
- ^ http://www.hartford-hwp.com/archives/51/156.html. لە دەقی بەیاننامەکەدا ھاتووە کە پلاتفۆرمەکە تەنیا لە پێنج لایەن پێکھاتووە و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەخۆ ناگرێتەوە.