پارتی کۆمۆنیستی کوردستان (تورکیا)

پارتی کۆمۆنیستی کوردستان یان کەکەپە (بە کوردیی باکووری: Partiya Komunistê Kurdistan، بە تورکی: Kürdistan Komünist Partisi) پارتێکی سیاسیی کۆمۆنیستی کوردەکانی باکووری کوردستانە. پارتی کۆمۆنیستی کوردستان ئێستاکە بە دەستی محەممەد باران ڕێبەری دەکرێت.

پارتی کۆمۆنیستی کوردستان
Partiya Komunistê Kurdistan (KKP)
سەرۆکمحەممەد باران
دامەزراندن١٩٨٢
ماڵپەڕی ھەواڵیدەنگی کوردستان
ئایدۆلۆژیاکۆمۆنیزم
ناسیۆنالیزمی کوردی
شوێنی سیاسیچەپی ڕادیکال
ماڵپەر
http://partiyakomunistekurdistan.org
http://kurdistankomunistpartisi.com
ئاڵای حیزب

مێژوو دەستکاری

ئەم پارتە لە ساڵی ١٩٨٢دا وەکوو لقی کوردستانی حیزبی کاری کۆمۆنیستییی تورکیا دامەزراوە. لە ساڵەکانی ناوێنی ١٩٨٠ ھەتا ١٩٨٢ لقی کوردستانی ئەم حیزبە لەژێر ناوی ڕێکخراوەی کوردستانی سەربەخۆ (بە تورکی: Kürdistan Özerk Örgütü; KÖÖ) چالاک بوو.[١] لە ساڵی ١٩٩٠دا پارتی کۆمۆنیتی کوردستان بوو بە حیزبێکی سەربەخۆ.

بەپێی بەرنامەی پارتی کۆمۆنیستی کوردستان، ئامانجی ئەم پارتە دامەزراندنی کۆماری سۆسیالیستیی گەلی کوردستانە.[٢] ئەندامەکانی پارتی کۆمۆنیستی کوردستان وەکوو سینان چیفتیوورەک لە ساڵی ٢٠١١ لە دامەزراندنی پارتی ئازادی و سۆسیالیزم بەشدار بوونەتەوە.

ڕۆژنامەی سەرەکیی پارتی کۆمۆنیستی کوردستان دەنگێ کوردستانە. پارتی کۆمۆنیستی کوردستان ھەروەھا خاوەنی کۆمیتەیەک لە وڵاتی ئەڵمانیایە.

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ "پرسی گەلی کورد: ھیوای وڵاتێکی ئازاد و ئاشتیخواز". زانکۆی ڤالێنسیا (بە ئیسپانی). Retrieved 18ی Marchی 2021. {{cite web}}: Check date values in: |accessdate= (help)
  2. ^ "دەنگی کوردستان". www.dengekurdistan.com.{{cite web}}: CS1 maint: url-status (link) ٧ی حوزەیرانی ٢٠٢١ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.

بەستەرە دەرەکییەکان دەستکاری

داڕێژە:کۆلکە پارتی کۆمۆنیستی