پارتی ڕزگاریی کوردستان

پارتی ڕزگاریی کوردستان یان بە کورتی ڕزگاری یان پەرەکە-ڕزگاری (بە کرمانجی: Partîya Rizgarîya Kurdistan PRK-Rizgarî) حیزبێکی سیاسیی کوردی لە باکووری کوردستان بوو کە لە ساڵی ١٩٨٧دا دامەزرا.

پارتی ڕزگاریی کوردستان
ناوی کرمانجیPartîya Rizgarîya Kurdistan
دامەزراندن١٩٨٧
پێشینەکانوونەکانی کولتووری شۆڕشگێڕانەی ڕۆژھەڵات (DDKO)
پەخشانگەی کۆمەڵ
ڕۆژنامەڕزگاری
ئایدۆلۆژیاسۆسیالیزم
مافی چارەنووس بۆ کورد
شوێنی سیاسیچەپ

دامەزرێنەرانی ڕزگاری مومتاز کۆتان، ئۆرھان کۆتان، ڕووشەن ئارسلان و ھاوڕێیانی ئەوان لە کەسانێک بوون کە لە دۆسیەی کانوونەکانی کولتووری شۆڕشگێڕانەی ڕۆژھەڵات (DDKO) لەلایەن دادگا عەفق کرابوون. ئەوانە لە ساڵی ١٩٧٥ «پەخشانگەی کۆمەڵ»یان لە ئانکارا ڕێکخست کە دواتر بوو بە بەردی بنچینەیەک بۆ ڕزگاری. یەکەمین کتێبیان کە بڵاو کرد «دۆسیەی کانوونەکانی کولتووری شۆڕشگێڕانەی ڕۆژھەڵات (DDKO)» بوو. پەخشانگەی کۆمەڵ ھەروەھا لە ساڵی ١٩٧٦ لەژێر چاودێریی مومتاز کۆتان، ئۆرھان کۆتان، فیکرەت شاھین، یوومنوو بووداک، عەلی بەیکئۆیلوو، ئیبراھیم گووچلوو و خەدیجە یاشار، کۆواری ڕزگاریی بڵاو کرد. ئەندامانی ئەو کۆڕە دواتر ڕێکخراوەی ڕزگاریان دامەزراند.[١]

ئەمەش ببینە دەستکاری

بەستەری دەرەکی دەستکاری

سەرچاوەکان دەستکاری