ئاڵای ڕزگاری
ئاڵای ڕزگاری (بە کرمانجی: Ala Rizgarî) ڕێکخراوەیەکی چەکداری کورد بوو کە بەدوای جیابوونەوە لە ڕێکخراوەی ڕزگاری لە ساڵی ١٩٧٨ دامەزرا. ئەندامانی ڕێکخراوەی ڕزگاری بەدوای شەڕ و پێکدادان لە نێوان پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە ساڵی ١٩٧٨، لە نێوان دوو ئۆردووگای لایەنگری پارتی و یەکێتیدا دابەشبوون. ئەو چەکدارانە کە لایەنگریان لە یەکێتی دەکرد، ڕێکخراوەی ئاڵای ڕزگارییان دامەزراند و بەدوای ئەوەیش کەمپێکیان بۆ ڕاھێنانی سەربازی لە باشووری کوردستان دامەزراند. ئاڵای ڕزگاری بەدوای کودەتای ساڵی ١٩٨٠ لە تورکیا نەیتوانی درێژە بە چالاکیی خۆی بدات و ھەڵوەشێندرا.[١]
ئاڵای ڕزگاری | |
---|---|
ناوی کرمانجی | Ala Rizgarî |
دامەزراندن | ١٩٧٨ |
جیابوونەوە | ڕزگاری |
ڕۆژنامە | ئاڵا رزگاری |
ھەڵوەشینەوە | ١٩٨٠ |
ئایدۆلۆژیا | مارکسیزم-لێنینیزم کۆمۆنیزم ئینتەرناسیۆنالیزم مافی چارەنووس بۆ کورد |
شوێنی سیاسی | چەپی ڕادیکاڵ |
ئەمەش ببینە
دەستکاریسەرچاوەکان
دەستکاری- ^ مەپینگ میلیتەنت پراجێکت (پڕۆژەی نەخشەکێشانی چەکداران): ئاڵای ڕزگاری (بە ئینگلیزی)؛ سەردان لە ٢٢ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣.
بەستەری دەرەکی
دەستکاری- ئەرشیڤی کۆواری «ئاڵا ڕزگاری» ٢١ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.