ئەلقاعیدە

گرووپێکی ئیسلامیی چەکدار
(ڕەوانەکراوە لە ڕێکخراوی ئەلقاعیدەەوە)

ئەلقاعیدە (بە عەرەبی: القاعدة یا تنظيم القاعدة) ڕێکخراوەیەکی بنەماخوازی ئیسلامییە کە ساڵی ١٩٨٨ بۆ شەڕی دژی سۆڤیەت لە وڵاتی ئەفغانستان دامەزراوە و ناوی لە ساڵی ١٩٩٥ەوە خراوەتە ناو پێڕستی ڕێکخراوە تیرۆریستییەکانەوە. ئەو ڕێکخراوەیە لە ژمارەیەک تۆڕی جۆربەجۆری ئیسلامیی تیرۆریست پێک ھاتووە کە تێکڕا ئەمریکا و ئیسرائیل بە دوژمنی ھاوبەشی ھەموو موسڵمانان دەزانن و لەپێناو بەرگرتن بە دەستێوەردانەکانی جیھانی ڕۆژاوایی لە دنیای ئیسلامدا و بڵاوکردنەوەی ئیسلام لە جیھاندا خەباتی چەکدارانە دەکەن.

رێکخراوی ئەلقاعیدە
تنظيم القاعدة
Flag of Jihad.svg
ئاڵای رێکخراوی ئەلقاعیدە
ئایدۆلۆژیاسەلەفی جیھادی
دژە شیعە
دژە مەسیحیەت
دژە کۆمۆنیزم
دژە جوولەکە
سەرکردەکانئوسامە بن لادن (۱۹٨٨ تاکوو ۲۰۱۱)
ئەیمەن زەواھیری (۲۰۱۱ تاکوو ئێستا)
ناوچەی
ئۆپەراسیۆنەکان
جیھان
  • بەشێوەیەکی سەرەکی دەکەوێتە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستەوە
هاوپەیمانانFlag of Taliban.svg تاڵیبان
دوژمنان ویلایەتە یەکگرتووەکان
 ئێران
 عێراق
 تورکیا
 سووریا
 ئیسرائیل
 ھەرێمی کوردستان
 NATO
 یەکێتیی سۆڤیەت (۱۹٨٨–۱۹۹۱)
 ڕووسیا
 شانشینی یەکگرتوو
 فەڕەنسا
 چین[١][٢]
 عەرەبستانی سعوودی
دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام[٣]
جەنگەکان/شەڕەکانشەڕی تیرۆر
ئاڵای ئەلقاعیدە

وە لە ڤیدیۆیەک ھیلاری کلینتۆن خۆی دان بەوە دادەنێت کە خۆیان دامەزرێنەری رێکخراوی ئەلقاعیدەن بۆ ئەوەی بجەنگن لە دژی سۆڤیەت[٤][٥]

ئوسامە بن لادەن بناغەدانەر و سەرۆکی ئەلقاعیدە بوو کە ڕێکەوتی ٢ی ئایاری ٢٠١١ لەلایەن سوپای ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکاوە لە پاکستاندا کوژرا.[٦]

ھەندێک لەو کردەوە تیرۆریستییانەی کە ئەلقاعیدە بەئاشکرا لە ئەستۆی گرتوون بریتین لە:

  • ساڵی ١٩٩٣، ھێرش بۆ پاپۆڕێکی ئەمریکایی لە مۆگادیشۆ کە بوو بە ھۆی کوژرانی ١٨ سەربازی ئەمریکایی،
  • ساڵی ١٩٩٥، تەقاندنەوەی ئۆتۆمبیلێکی بۆمبڕێژکراو لە ڕیاز کە بوو بە ھۆی کوژرانی ٥ سەربازی ئەمریکایی،
  • ساڵی ١٩٩٨، تەقاندنەوەی باڵوێزخانەی ئەمریکا لە نایروبیا و داروسسەلام کە ٢٢٤ کوژراوی لێ کەوتەوە،
  • ساڵی ٢٠٠٠، ھێرش بۆ پاپۆڕێکی تر لە یەمەن کە ١٧ کوژراوی لێ کەوتەوە،
  • ساڵی ٢٠٠١، کوتانی دوو فڕۆکەی ڕفێنراو بە بورجە جمکەکانی ناوەندی بازرگانیی جیھانی لە نیویۆرک و فڕۆکەیەکی ڕفێنراوی دیکە بە پەنتاگۆن کە زیاتر لە ٣٠٠٠ کەسی کردە قوربانی،
  • ساڵی ٢٠٠٤، تەقینەوەکەی جێژنی قوربان لە ھەولێر کە بوو بە ھۆی کوژران و برینداربوونی سەرجەم ٢٥٠ کەس.[٧]

سەرچاوەکاندەستکاری

  1. ^ "The Chinese regime and the Uyghur dilemma" Summary of Castets، Rémi (2003). "The Uyghurs in Xinjiang – The Malaise Grows". China Perspectives. 2003 (5). doi:10.4000/chinaperspectives.648 . لە ڕێکەوتی ١٠ی حوزەیرانی ٢٠١٢ ھێنراوە. 
  2. ^ "Threats to China from Al Qaeda". 
  3. ^ "به‌رپرسی قاعیده‌: روو له‌ تاڵیبان و پشت له‌ داعش بكه‌ن". www.kurdistan24.net. لە ڕێکەوتی 2021-03-28 ھێنراوە. 
  4. ^ Hilary Clinton Admitting as they founder of isis and al qaeda
  5. ^ Hillary Clinton: 'We Created al-Qaeda'
  6. ^ ماڵپەڕی ڕووداو: ئوسامە بن لادەن کێ بوو؟ Archived ٥ی ئایاری ٢٠١١, لە وەیبەک مەشین.
  7. ^ شەبانی، ئەحمەد؛ فەرھەنگی زانستی سیاسی؛ بڵاوگەی زانستگای کوردستان (سنە)؛ ساڵی ٢٠١٠؛ لاپەڕەی ٢٨.