ویکیپیدیا:پێڕستی زاراوە پەسەندکراوەکان
![]() |
---|
لەپێناو بەرجەستەکردنی یەکگرتوویی زمان و یەکدەنگی لەبەکارھێنانی زاراوەکان لە ویکیپیدیای کوردی ناوەندی، لەم پەڕەیەدا وشەگەلێکی دیاریکراو بوونیان ھەیە کەبەپێی ھاوکۆکیی ئەندامانی خێزانی ویکیپیدیای کوردیی لەسەریان، بڕیاریان لێ دراوە. پێویست وایە کە ئەندامان پابەند بن بەبەکارھێنانی ئەم وشانەوە لەکاتی نووسینی وتاردا، بەتایبەتی لەدۆخی وەرگێڕانی وتار لەزمانێکی دیکەوە، و بەپێی ئەو شێوازە ستانداردەی کە لێرە نووسراوە، وشە و زاراوەکان بەکاربەرن.
ھەڵەی باودەستکاری
ھاوزمانانی کوردیی ناوەندی، بە ھەر ھۆکارێک بێت، لەبەکارھێنانی ھەندێک وشەدا بەھەڵەدا چوون. ئەگەرچی ئەمە کاری ئەکادیمیای کوردیی و لایەنی پسپۆڕە لە زماندا کە سەرلەنوێ بە درووستیی وشەکاندا بچێتەوە، بەکارھێنەرانی ویکیپیدیای کوردیی ناوەندیی خەمخۆری ئەو باسەن. بەپێی وتووێژە ئاماژەپێکراوەکان، وشەکانی لای خوارەوە، لە بەکارھێنانی ھەڵەوە ھاتۆتە ئاراوە و ھێندەی لەتوانای ئەندامانی خێزانی ویکیپیدیادا بووە، ڕاست کراونەتەوە.
تکایە لە نووسینی وتارەکانتدا، ئەوە بگرە بەرچاو کە ئەم وشانەی لای خوارەوە لەبری ھەڵە باوەکان بەکاربەریت، تاوەکوو یارمەتی ویکیپیدیا بدەیت بۆ بەدیھێنانی زمانی یەکگرتوو لەنێو نووسینەکانی ویکیپیدیادا.
پەسندکراو | ناوی تر | ڕستە | بە ئینگیلیزی | بە عەرەبی | بە فارسی | پەڕەی وتووێژ |
---|---|---|---|---|---|---|
ئۆقیانووس | زەریا | جوگرافیا | Ocean | محيط | اقیانوس | وتووێژ:دەریای قەزوین، وتووێژ:دەوڵەتی دەورەدراو |
ژینناسی | زیندەزانی، زیندەوەرزانی | ژینناسی | Biology | علم الأحياء، علم الحیاة | زیستشناسی | وتووێژ:ژینناسی |
ماتماتیک | بیرکاری | ماتماتیک | Mathematic | رياضي | ریاضی | وتووێژ:ماتماتیک |
نەرمامێر | نەرمەواڵە، نەرمەکاڵا، کاڵانەرم | کۆمپیوتینگ | Software | برمجية | نرمافزار | وتووێژ:سەختامێر |
سەختامێر، ڕەقامێر | ڕەقەواڵە، ڕەقەکاڵا، کاڵاڕەق | کۆمپیوتینگ | Hardware | عتاد الحاسوب | سختافزار | وتووێژ:سەختامێر |
واشینگتن | واشینتن، واشنتن | ناوچە | Washington | واشنطون | واشینگتن | وتووێژ:واشینگتن (ویلایەت)، وتووێژ:واشینگتن دی سی |
سیستم | سیستەم | زانست | System | نظام | سامانە | وتووێژ:سیستم |
پرۆژە | پڕۆژە | بەڕێوەبردن | Project | مشروع | پروژە | وتووێژ:پرۆژەی لوون |
چیرۆک | چیڕۆک | وێژە | Narrative | قصة | روایت | وتووێژ:چیرۆک |
کاتژمێر | کاتژمێر | گشتی | Clock | ساعة | ساعت | وتووێژ:کاتژمێر، وتووێژ:ئەپۆلۆ ١١ |
سەعات | کاتکۆ، کاتژمێر، کاژێر | گشتی | Hour | ساعة | ساعت | وتووێژ:کاتژمێر، وتووێژ:ئەپۆلۆ ١١ |
کایە | یاری، گەمە | گشتی | Game | لعب | بازی | وتووێژ:کایە |